Asuminen pääkaupunkiseudulla
جێنشینی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
له لاپه‌ره‌ی جێنشینی ی بانگی زانیاری‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به جێنشینی، شێوه جۆراوجۆره‌کانی خانوو وبه‌ره و ماڵگواستنه‌وه له فنلاندا به‌ده‌ست دیت.
خه‌رجی جێنشینی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا له هه‌موو شوێنه‌کانی تری فنلاندا گرانتره. جێنشینی له ناوه‌ندی شاری هلسینکی‌دا له هه‌ر هه‌مووی گرانتره. به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی شار وله شاره‌وانیه‌کانی تری ناوچه‌ی پایته‌خت جێنشینی که‌مێك هه‌رزانتره.
له ناو هه‌موو خانوه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌ختدا نزیکه‌ی سێ یه‌کیان خانووی کرێن. له ناو خانووه‌کانی کرێ‌دا له هه‌مووی زیاتر داوای خانووی نهۆمی یه‌ك ژووری و دوو ژووری ده‌کرێت.
خانووه‌کان چ ئه‌وانه‌ی که ده‌فرۆشرێن و چ ئه‌وانه‌ش که به‌کرێ ده‌درێن هه‌میشه بێ که‌ل وپه‌ڵن. خانوو به‌که‌ل وپه‌له‌وه زۆر به‌که‌می به‌کرێ ده‌درێ، به گشتیش گرانترن له چاو ئه‌و خانووانه‌ی که بی که‌ل وپه‌ڵ به‌کرێ ده‌درێن.
جێنشینی له هلسینکی‌دا
جێنشینی له ئێسپۆدا
جێنشینی له ڤانتادا
جێنشینی له کاونیانین‌دا
له ماڵپه‌ڕی ناچه‌ی هلسینکی.فی - ده‌روازه‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت جێنشینی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا و لینکی به‌سوودیس به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
خانووی کرێ
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ره‌ی خانوو له کوێوه ده‌ست ده‌که‌وێت لیستی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه که خانووی کرێی لێوه به‌ده‌ست دێت.
حه‌وانه‌وه‌ی کورت ماوه له ناوچه‌ی پایته‌خت
ئوتێله‌کان له ناوه‌ندی هلسینکی‌د ا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
ئوتێله‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی هلسینکی به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
ئوتێله‌کان، مۆتێله‌کان و خێوه‌تگاکان به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
حه‌وانه‌وه له ئێسپۆدا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
حه‌وانه‌وه له ڤانتادا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی
حه‌وانه‌وه له کاونیانین‌دا به زمانی فنلاندی ، سویدی
ده‌توانرێ بۆ نموونه به‌خۆڕایی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هلسینکی ئیکسپێرته‌وه (Helsinki Expert) ئوتێڵ بگیرێ.
خانووی کرێی لاوان و خوێندکاران
هه‌روه‌ها لاوانیش ده‌توانن داوای خانووی کرێی شاره‌وانی بکه‌ن، که له لاپه‌ڕه‌ی جێنشینی ماڵپه‌ڕی هه‌ر یه‌ك له‌و شاره‌وانیانه‌دا زانیاری به‌ده‌ست دێت.
ئه‌و خانووانه‌ی که بۆ لاوان له‌به‌رچاو گیراوه له ناوچه‌ی پایته‌ختدا له رێگه‌ی یه‌کیتی خانووبه‌ره‌ی لاوان ناسراو به نال (Nuorisoasuntoliitto) و رێکخراوی خێرخوازی لاوان به‌ده‌ست دێت.
ماڵپه‌ری یه‌کیتی خانووبه‌ری لاوان به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
ماڵپه‌ڕی رێکخراوی خێرخوازی لاوان به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی .
له مه‌ڵبه‌ندی راگه‌یاندنی لاوانه‌وه ( Nuorisotiedotuskeskus ) ماڵپه‌رێ کۆمپاسی (Kompassin sivuilla) زانیاری بۆ لاوان تیدایه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به جێنشینی به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ی خوێندکارانی ناوچه‌ی هلسینکی (هۆواس) خانوو بۆ خوێندکاران ده‌دات و په‌یداده‌کات. زانیاری زیاتر به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
خانووه‌کانی مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێیدا (Asumisoikeusasunnot)
له ناوچه‌ی پایته‌ختدا (هلسینکی، ئێسپۆ، ڤانتا) بۆ ئه‌وه‌ی داوای خانووی مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێیدایه بکه‌یت پێویسته سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی فورمێکی ئه‌لیکترۆنیه‌وه داوای ژماره‌ی ته‌سه‌لسول بکه‌یت. فۆرمه‌که به زمانی فنلاندیه ، به‌ڵام ده‌توانرێ له لینکه‌کانی قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستدا بۆ زمانی سویدی یا ن ئینگلیزی بیگۆڕیت. خانووه‌کانی مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێیدا له هلسینکی ، له ئێسپۆ و له ڤانتا .
بێخانووه‌کان
له ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاریه‌کانی بێخانووه‌کان (Asunnottomien palvelut) ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌کانی شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خت بۆ به‌رهه‌مهێنان و کڕین و یارمه‌تی دان به که‌سانی بێخانوو کۆکراوه‌ته‌وه. له‌و ماڵپه‌ره‌دا زانیاری به زمانی فنلاندی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی یارمه‌تی به کێشه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌لکحول وماکی گێژکه‌ر، کێشه‌ی کۆمه‌لاتی و ته‌ندروستی وهه‌روه‌ها ده‌رفه‌ته‌کانی جێنشینی تیدایه.
گواستنه‌وه
له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی کاتێك ده‌گوێزیته‌و ه زانیاری گرنگ سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه به‌ده‌ست دێت.
بنکه‌کانی دووباره چاککردنه‌وه شت ومه‌ك له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
له ماڵپه‌ری HSL زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ڕشتنی زبڵ وخۆڵ له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت . له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا شوێنی داواکردنی ناوی تێدایه که ده‌توانرێ له‌وێدا به شوێن بنکه‌کانی دووباره چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌ك له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی بگه‌ڕێیت .له‌و لینکی داوایه‌دا شوێنه‌کانی ناوچه‌ی پایته‌خت و ناوچه‌ی تر بۆ ڕشتنی زبلی کێشه‌دار، شووشه، کارتۆن، کاغه‌ز و پاتری تێیدا دانراوه. له‌شوێنه ناوچه‌ییه‌کانی ڕشتنی زبل شووشه، کاغه‌ز، کارتۆن، پاتری، مێتاڵی پچووك و جل وبه‌رگ کۆده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام زبلی کێشه‌دار نا. له‌و شوێنانه‌دا هه‌روه‌ها سه‌به‌ته‌ی خۆڵی لێیه‌بۆ کیسه‌ی نایلۆن. له‌بنکه‌کانی سۆرتی‌دا ( Sortti - asemat ) ماتریالی فڕیدانی جۆراوجۆری ناوچه‌کان کۆده‌کرێته‌وه. بنکه‌کانی سۆرتی له‌ئێسپۆدا له Ämmässuo ، له‌هلسینکی‌دا له Kivikko وله Konala له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زبل و خۆڵ به‌سیمبۆلی خۆی نیشانه‌کراوه.
ئۆتۆمبیله‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی شت ومه‌كی شه‌ریکه‌ی HSL له‌ناوچه‌ی پایته‌ختدا له‌به‌هاراندا ده‌گه‌ڕێن. له‌و گه‌ڕانانه‌دا زبلی کێشه‌دار، ئامێری سکراب وشکاوی کاره‌بایی و ئه‌لیکترۆنیکی و هه‌روه‌ها شت ومه‌کی سکرابی میتاڵی کۆده‌کرێته‌وه.
وه‌رگرتنی سۆرتی (Nouto-Sortti ) خزمه‌تگوزاری وه‌رگرتنی شت ومه‌کی گه‌وره‌ی ناوماڵه. ده‌توانرێ داوا بکرێت له‌وه‌رگرتنی سۆرتی که‌بێن بۆ ماڵه‌وه‌سه‌لاجه، فرێزه‌ر، ته‌باخ، قه‌نه‌فه‌و هه‌ر شت ومه‌کێكی ناوماڵی بێ که‌ڵك ببه‌ن. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ده‌توانرێ له‌خزمه‌تگوزاری داواکارانی شه‌ریکه‌ی خۆڵ رشتنی HSL داوا بکرێ به‌فنلاندی، سویدی وه‌یان به‌ئینگلیزی، ژماره‌ته‌له‌فون:091561611 . خزمه‌تگوزاری بردنی شتومه‌ك به‌پاره‌یه. له‌ماڵپه‌ڕی شه‌ریکه‌ی HSL زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌که‌به‌زمانی فنلاندی هه‌یه.
دووباره‌چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌كێكی ناوماڵ که‌هێشتا باشن و به‌کاردێن
شت ومه‌کێ ناوماڵ، ئامێری ئه‌لیکترۆنیکی و شتی تر که‌باشن و کارده‌که‌ن ده‌توانرێ وه‌ك کاری خێره‌ومه‌ندانه‌ببه‌خشرێت وه‌یان بدرێت به‌شوێنه‌کانی چاککردنه‌وه له‌شوێنه‌جۆراوجۆره‌کانی ناوچه‌ی هلسینکی‌دا. باشتر وایه‌له‌وه‌پێشه‌وه‌پرسیار بکرێت، که‌ئایه‌ئه‌و شت ومه‌كه‌وه‌یان ئامێره‌ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی هه‌یه‌یان نا. شت ومه‌کی ناوماڵی کۆن ده‌کرێت یان خۆت بیبه‌یت بۆ ئه‌وێ وه‌یان پرسیار له‌خزمه‌تگوزاری بردنی شت ومه‌ک بکه‌یت که‌بێن بیبه‌ن.
شه‌ریکه‌ی چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌کی ناوچه‌ی پایته‌خت کۆمه‌ڵه‌یه‌که‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌شوێن سووده‌وه‌نیه. له‌ماڵپه‌ڕی شه‌ریکه‌ی چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌کدا زانیاری سه‌باره‌ت به‌کۆکردنه‌وه‌و چاكکردنه‌وه‌ی شت ومه‌ك به‌زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
بازاره‌کانی ده‌ستی دووفرۆشی Fida Internationa l وابه‌سته‌به‌کلێسا له‌ناوچه‌ی هلسینکی‌دا به‌زمانی فنلاندی
کڕینی شت ومه‌کی ناوماڵ، ئامێری ئه‌لیکترۆنی ناو ماڵ و جل وبه‌رگی ده‌ستی دوو
ده‌توانرێت له‌شه‌ریکه‌ی چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌كدا شت‌و مه‌کی ناوماڵی ده‌ستی دوو، ئامێری ئه‌لیکترۆنیکی ماڵ، ئامێری تری ناوماڵ، جل وبه‌رگ، قاپ وقاچاخ و سه‌رچه‌ف وپه‌رده‌بکردرێت په‌یوه‌ندی به‌شوێنه‌که‌وه‌هه‌یه‌که‌لێی ده‌کڕیت. له‌ماڵپه‌ڕی شه‌ریکه‌ی چاککردنه‌وه‌دا زانیاری په‌یوه‌ندی کردن به دوکانه‌کانیانه‌وه به‌زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
له‌بازاره‌کانی ده‌ستی دووفرۆشی Fida Internationa l وابه‌سته‌به‌کلێسا هه‌موو جۆره‌شتومه‌کێکی قوماشی ناوماڵ، قاپ وقاچاخ، شت ومه‌كی ناوماڵ، یاری مندالان و که‌ره‌سه‌ی وه‌رزش ده‌فرۆشرێت. بازاره‌کانی ده‌ستی دووفرۆشی Fida Internationa l وابه‌سته‌به‌کلێسا له‌ناوچه‌ی هلسینکی‌دا به‌زمانی فنلاندی .
UFF یش جلوبه‌رگ، پێڵاو، ورده‌شتی که‌سێتی و زێڕ وزیوی ژنانه‌وپیاوانه‌ومنداڵانه ده‌فرۆشێت. له‌ماڵپه‌ڕی UFF دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن و کاته‌کانی کارکردن و کرانه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی به‌زمانی فنلاندی به‌ده‌ست دیت.
له‌ماڵپه‌ڕی هلسینکی.فی Helsinki. fi دا لیستێك له‌ناوی بازاره‌کانی ده‌ستی دووفرۆشی له‌هلسینکی‌دا ه به‌زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی کۆکراوه‌ته‌و.