Asuminen Espoossa
جێنشینی له ئێسپۆدا
له لاپه‌ره‌ی
جێنشینی
ی
بانگی زانیاری‌دا زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به جێنشینی، شێوه جۆراوجۆره‌کانی خانوو
وبه‌ره و ماڵگواستنه‌وه له فنلاندا به‌ده‌ست دیت
.
له لاپه‌ڕه‌ی
جێنشینی
له ناوچه‌ی پایته‌ختدا
زانیاری و لینکی تایبه‌ت هه‌یه سه‌باره‌ت به جێگاوڕێگای کورت ماوه، جینشینی
لاوان، داواکردنی ئه‌و خانوانه‌ی که مافی جێنشنینی هه‌میشه‌ییت تێدا هه‌یه، بێ
خانوویی و بنکه‌کانی دووباره چاککردنه‌وه‌ی شت ومه‌ك له ناوچه‌ی پایته‌خت
به‌ده‌ست دێت
.
خانووی خۆ له ئێسپۆدا
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008دا نرخی ناوه‌نجی یه‌ك مه‌تر دووجای
خانوه نهۆمیه کۆنه‌کان له ئێسپۆدا 2645 ئێورۆ بوو
.
خانوویه‌ك که مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدا هه‌بێ له
ئیسپۆدا
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا لیستی ئه‌و خانوانه‌ی که
مافی هه‌میشه‌یی جێنشینی تێدایه
به زمانی فنلاندی
دانراوه
.
خاوه‌نه‌کانی خانوی کرێ له ئێسپۆدا
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ره‌ی
خانوو له کوێوه ده‌ست
ده‌که‌وێت
لیستی ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه
که خانووی کرێی لێوه به‌ده‌ست دێت
.
خانوی کرێی شاره‌وانی ئێسپۆ
له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی داواکاردا پێویستی که‌سه‌که به خانوو
وله‌گه‌ڵ داهاته‌که‌یدا له‌به‌رچاو ده‌گیرێ. که‌سانی تریش بێجگه له خه‌ڵکی ئێسپۆش
ده‌توانن داوای خانوو بکه‌ن. زانیاری زیاتر ده‌توانرێ له ڕێگای
مه‌عره‌زی
Kruunu OY
وه‌ربگرن
. ته‌له‌فون.0981658050 له رۆژانی دۆشه‌ممه تا چوارشه‌ممه 9-12 و رۆژی هه‌ینی 8-12.
ئادره‌س
Upseerinkatu 3 B, 02600 ESPOO:
به‌شی خزمه‌تگوزاری. دۆشه‌ممه تا چوارشه‌ممه 13-15، پێنج شه‌ممه 13-17، هه‌ینی 8-12.
فۆرمی داواکاریه‌که به زمانی
فنلاندیه.
خانوه‌کانی گروپه تایبه‌ته‌کان
خانوو وبه‌ره‌ی خزمه‌تگوزاری که‌من ئه‌ندامان و
به‌ساڵاچوانی شاره‌وانی ئێسپۆ له‌ڕێگه‌ی هه‌مان فۆرم داوای خانووی کرێی
شاره‌وانیه‌وه داوا ده‌کرێن. فۆرمی داوا
به زمانی فنلاندی
و
به‌زمانی سویدی
.
به‌گشتی ئه‌و
خانووانه‌ی که به ناوی ئینڤا بۆ که‌م ئه‌ندامان له‌به‌رچاو گیراون له ڕێگای
داوانامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری که‌م ئه‌ندامان یان خانوه‌کانی خزمه‌تگوزاری
به‌ساڵاچوان له رێگای داوانامه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری خانه خزمه‌تگوزاری ده‌توانرێ
وه‌رگیردرێ. نووسراوه‌ی خانوه‌کانی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی ئێسپۆ
به زمانی فنلاندی
و
سویدی
گواستنه‌وه
له ماڵپه‌رێ بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی
کاتێك
ده‌گوێزیته‌وه
زانیاری گرنگی سه‌باره‌ت
به گواستنه‌وه به‌ده‌ست دێت
.
کۆمه‌ڵه زانیاری له‌سه‌ر گواستنه‌وه له ماڵپه‌ڕی
شاره‌وانی ئێسپۆدا
به زمانی
فنلاندی
ڕاوێژ به‌و که‌سه ده‌دات که نیازی
گواستنه‌وه‌ی هه‌یه
.
خزمه‌تگوزاری ڕشتنی زبل و خۆڵ له ئێسپۆدا
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا زانیاری سه‌باره‌ت به
خزمه‌تگوزاری ڕشتنی زبڵ وخۆڵ به زمانی
فنلاندی
و
سویدی
به‌ده‌ست
دێت
.