Apua työnhakuun
ناونووسین وه‌ك بێکار (
Työttömäksi ilmoittautuminen
)
ئه‌گه‌ر بێکار کرایت، له بیرت بێت له یه‌که‌م ڕۆژی بێکاریه‌که‌تدا ده‌بێ به فه‌رمانگه‌ی کاروبژێوی خۆت بناسێنیت.
هه‌موو به‌ڵگه‌کانی کاری و خوێندن له‌گه‌ڵ خۆت ببه. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت پێ نه‌بێ، ده‌توانیت دواتریش بینێریت یان بیبه‌یت. له‌بیرت بێ هه‌میشه پاسپۆرته‌که‌ت یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ره‌سمی تر له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره که مۆڵه‌تی ئیقامه‌که‌تی لیدرابێ.
خزمه‌تگوزاریه‌کانی فه‌رمانگه‌ی کاروبژێوی (
Työ- ja elinkeinotoimiston palvelut
)
سه‌ره‌کی ترین خزمه‌تگوزاری له فه‌رمانگه‌ی کاروبژێوی‌دا بریتین له کارپه‌یداکردن، په‌روه‌رده و خوێندنی کاری، ڕێنوێنی و ڕاوێژ کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دانی زانیاری سه‌باره‌ت خوێندن و پیشه. ڕاوێژکاری دائیره‌ی کار له‌کاتی چاوپێکه‌وتندا که بۆ داوای کارکردنه پرسیارت لێ ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیت چیه و چی شتێکیش ده‌زانیت. ده‌توانیت باسی ئه‌وه بکه‌یت که حه‌زده‌که‌یت چ کارێک بکه‌یت یان چ خوێندنێک بخوێنیت. ده‌توانیت سه‌باره‌ت به داوای کاریش قسه‌وباسی له‌گه‌ڵ بکه‌یت. ڕاوێژکاری دائیره‌ی کاروبژێوی نه‌خشه‌ی داوای کار له‌گه‌ڵتدا ده‌نووسێت.
بیمه‌ی بێ‌کاری
(
Työttömyysturva
)
کاتێک که بێکاریت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بیمه‌ی بێ‌کاری جۆراوجۆر وه‌ربگریت: پاره‌ی ڕۆژانه، پاره‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌ره‌کی یان یارمه‌تی بازاری کار. له ماڵپه‌ڕی ئینفۆبانکی‌دا سه‌باره‌ت به بیمه له‌کاتی بێکاری‌دا (
turvaa työttömyysaikana
) زیاتر بخوێنه‌ره‌وه.
داوای کار (
Työnhaku
)
له فه‌رمانگه‌ی کاروبژێویه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به شوێنی کاری به‌تاڵت ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر له بازاری ئازادی کاره‌وه شوێنی کارت بۆ په‌یدا نه‌بوو، ئه‌وا چه‌ندین ڕێگات له‌به‌رده‌مدایه. ده‌توانیت ئه‌مانه تاقی بکه‌یته‌وه: مه‌شقی کار
(työharjoittelu)
، تاقیکردنه‌وه‌ی کار
(työkokeilu)
، به‌رنامه‌ی یارمه‌تی چوونه سه‌رکار
(työllistämisjakso)
، به‌رنامه‌ی یارمه‌تی چه‌ند لایه‌نه
(yhdistelmätukijakso)
، په‌یمانی کار و خوێندن
(oppisopimuskoulutus)
. له ماڵپه‌ڕی ئیفۆبانکیه‌وه لاپه‌ڕه‌ی شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار (
Eri tapoja löytää työtä.
) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و رێگایانه بخوێنه‌ره‌وه
.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی فه‌رمانگه‌ی کاروبژێویه‌وه له‌ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه (
Työhallinnon sivuilta
)
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ئایا نزیکترین فه‌رمانگه‌ی کاروبژێوی له کوێیه؟
له پێڕستی ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه ناوی شوێنی نیشته‌جێی خۆت هه‌ڵبژێره.