|
|||||||||||||
|
|
|||||||||||||
|
|
Yrittäjänä Suomessa
ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ له فنلاندا وه‌ک کاسبکار سه‌رکه‌وتوانه کار بکات ئه‌وا گرنگه بنه‌ماکانی که‌لتووری کاروکاسبی و ره‌فتار و داب ونه‌ریتی فنلاندی بناسێت. کاتێک که‌سێک له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی که‌لتووری کاروکاسبی فنلاندی ئاشنا بێت، باشتر ده‌توانێت خزمه‌تگوزاریه‌کانی به کڕیاره‌کانی بدات وه له‌و چاوه‌ڕوانیانه بگات که وه‌ک کاسبکارێک لێی ده‌کرێت. له که‌لتووری فنلاندا سیفاتی ڕۆژئاوایی و تاکگه‌رایی زۆر به‌رچاوی تێدایه. فنلاندیه‌کان ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌کی مه‌عقول که‌لك له کاتیان وه‌رگرن. ئه‌وان کاته‌کان و نه‌خشه‌کان زۆر به دیقه‌ته‌وه به‌ڕیوه ده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانیشیان له به‌رامبه‌ره‌کانیان هه‌یه که وه‌ک خۆیان بن. که‌سی فنلاندی به وردیه‌وه ته‌ماشای هه‌ر بابه‌تێک ده‌که‌ن و له‌وه پێشیشه‌وه پێشینه‌ی بابه‌ته‌که به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام خێرا بڕیار ده‌دات. به ده‌ست ئاواڵه‌ییه‌وه ده‌سه‌ڵات و لێپرسراویه‌تی دابه‌ش ده‌که‌ن. ڕێگای بیرکردنه‌وه و کارکردنی فنلاندیه‌کان زۆر له‌یه‌کتر ده‌چن. هه‌ر بۆیه له‌به‌رامبه‌ر داب ونه‌ریتی دیکه‌دا که جیاواز بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خوویان پێوه گرتوه هه‌ندێ جار هه‌ست به بێگانه‌یی ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگای فنلاندا ده‌بێ به شیوه‌یه‌کی یه‌کسان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مواندا بکرێ. بۆشایی نێوان که‌سه‌کان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه که‌مه، به ڕاناوی تۆ یه‌کتر بانگ ده‌که‌ن و پیاوان و ژنان به‌رابه‌رن. ناکۆکیه‌کان له ڕێگای گفت و گۆوه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، به شێوه‌یه‌ک که ڕێگای چاره‌سه‌ره‌که‌ی بۆ هه‌موان باشترین ڕێگای مومکین بێ. خاڵه تایبه‌تیه به‌هێزه‌کانی کاسبکاری بێگانه بریتین له زانینی زمانی دیکه و تێگه‌یشتنه له جیاوازی که‌لتووره‌کان. گرنگه ئه‌وه‌شت له بیر بێت که هه‌م تۆ و هه‌م هاوکاره فنلاندیهکهت یان کڕیاره‌که‌ت هه‌ر یه‌که‌تان پێشینه‌ی که‌لتووری خۆتان هه‌یه که کارێگه‌ری له‌سه‌ر بینینی شته‌کان داده‌نێ. گفت وگۆی کراوه و ڕاسته‌وخۆ به‌ر به خراپ له‌یه‌کتر حاڵی بوون ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر خۆت بخه‌یته جێگای که‌سێکی تر، تێگه‌یشتنت له بابه‌ته که‌لتووریه‌کان ئاسانتر ده‌کاته‌وه. کاسبکاری کۆچبه‌ر ده‌شتوانێ به‌به‌شی خۆی یارمه‌تی که‌لتووری کاروکاسبی فنلاندی بدات تا نێونه‌ته‌وه‌یی بێته‌وه! سه‌باره‌ت به داب ونه‌ریتی فنلاندی زیاتر بخوێنه‌ره‌وه
|
|
|||||||||||
|
|
|||||||||||||