Yrityksen perustaminen
قۆناغه‌کانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی کاروکاسبی ئازاد واته شه‌ریکه به‌کورتی:
-
ئیده‌ی بازرگانی سه‌رکه‌وتوو
-
نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی کارکردن
-
ڕیکخستنی وبه‌ده‌ستهێنانی داراییه‌که‌ی
-
هه‌ڵبژاردنی ناو و شێوه‌ی کارکردنی
-
ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا کاری شه‌ریکه‌که‌ت پێویستی به مۆڵه‌ت هه‌یه یان نا
-
ئاگاد
ا
رکردنه‌وه‌ی
دائیره‌ی تۆماری بازرگانی و دائیره‌ی باج
-
ته‌ئمینه یاسایه‌کان
-
دانانی حیسابدار
کاتێک ده‌ته‌وێت شه‌ریکه دامه‌زرێنیت، به وردیه‌وه بیر بکه‌ره‌وه، که ئایا به‌دڵنیاییه‌وه ئیده‌ی بازرگانی باشت هه‌یه. هه‌روه‌ها بیر له‌وه‌ش بکه‌ره‌وه که ئایا تۆ هه‌ر دوو شاره‌زایی پیشه و ئه‌زمونت هه‌یه، هه‌روه‌ها چۆن سه‌رمایه‌ی خستنه‌گه‌ڕی ڕێکده‌خه‌یت. له مه‌ڵبه‌ندی شه‌ریکه‌ی تازه‌وه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و پسپۆڕان ڕاوێژت ده‌که‌ن و له دارشتن و
ئاماده‌کردنی
ئیده‌ی بازرگانیه‌که‌تدا یارمه‌تیت ده‌ده‌ن
.
دوای ئه‌مه نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی کاری بازرگانی
دارێژه، که مه‌به‌ست لێی ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا کاروکاسبیه‌که سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ وئه‌وه ده‌هێنێ پێوه خه‌ریک بیت. ئه‌مه بۆ خودی کاسبکاره‌که به‌سووده و هه‌م بۆ پسپۆڕه‌که‌ش که یارمه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌که ده‌دات. له کاتی داواکردنی پاره یان سه‌رمایه بۆ کاروکاسبیه‌که ده‌بێ هه‌میشه نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی کاری بازرگانیه‌که به‌ته‌واوی و به‌باشی له‌به‌رده‌ستدا بێ.
بابه‌تی تر له کاتی دامه‌زراندنی شه‌ریکه‌دا که جێگای سه‌رنج بێ بۆ نموونه بریتیه له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی شه‌ریکه‌که، ناوی شه‌ریکه‌که و نه‌وعی کاسبیه‌که، ئاگادار کردنه‌وه‌ی دام وده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان و دراوه‌کان، دانانی حیسابدار هه‌روه‌ها له شه‌ریکه‌ی سه‌هامیدا دانی بڕی سه‌رمایه‌ی سه‌هامه‌که.
ئه‌وبابه‌تانه‌ی کاریگه‌ری داده‌نێن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی شه‌ریکه‌که بریتین له ژماره‌ی دامه‌زرێنه‌ران، پێوێستی سه‌رمایه، دابه‌شکردنی لێپرسراوێتی و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان، کاروباری دارایی و باج. شێوه جیاوازه‌کانی شه‌ریکه‌کان له فنلاندا: شه‌ریکه‌ی تایبه‌تی تاکه‌که‌سی، شه‌ریکه‌ی شه‌راکه‌تی، شه‌ریکه‌ی لێپرسراوێه‌تی به‌رته‌سک، شه‌ریکه‌ی سه‌هامی و کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاری. ئه‌گه‌ر خوازیاری شه‌ریکه‌ی گه‌وره‌تر له شه‌ریکه‌ی تایبه‌تی تاکه‌که‌سی دامه‌زرێنیت یان ئه‌گه‌ر خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یت سه‌باره‌ت به شێوه جۆراوجۆره‌کانی شه‌ریکه پێویسته و بێگومان به سوودته که په‌یوه‌ندی به ڕاوێژکاری کاروکاسبی واته شه‌ریکه بکه‌یت.