Yrittäjän velvollisuudet ja oikeudet
ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که بۆ ئه‌نجامدانی کاروکاسبی پێویستن (
Yrittämiseen tarvittavat luvat
)
ئه‌و که‌س، کۆمپانیا و رێکخراوانه‌ی که له ناوچه‌ی ئابووری ئورووپا
ETA
ده‌ژین و چالاکن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به پێی نه‌ریتی گونجاو کاری بازرگانی له فینلاند ئه‌نجام بده‌ن.
کاری بازرگانی له فینلاند به گشتی پێویستی به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هه‌یه. جاری وایه پێویست به مۆڵه‌تی فه‌رمی ناکات، به‌ڵام پێویسته کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی له ده‌سپێکی کاسبکاری ئاگادار بکرێنه‌وه. فینلاندفینلاند ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که مۆڵه‌تیان به‌ده‌سته زۆرتر بریتین له کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانی (ناوچه) و شاره‌کان، پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاکان و وه‌زاره‌ته‌کان. بۆ نموونه جێگا‌و ڕێگای کۆمپانیایه‌ک که خوارده‌مه‌نی ده‌فرۆشێ یان شوێنی ئارایشگایه‌ک ده‌بێ له پێش به‌کارهێنانی‌دا بپشکێندرێ و داوای مۆڵه‌ت له کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی شاره‌وانی بۆ بکرێ.
ئه‌رکه‌کانی کاسبکار
به وردی زانیاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که ده‌بێ بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیا پێویستن به‌ده‌ست بێنه. هه‌روه‌ها بزانه چ راگه‌یاندنێک ده‌بێ بنووسی و چ یاسا و ئه‌رکێک پێوه‌ندیان به کاری تۆوه هه‌یه. ئه‌وانه بریتین له راگه‌یاندنی جۆراوجۆر به کاربه‌ده‌ستان، پاره‌دان، هه‌روه‌ها تۆمار کردنی کۆمپانیا. ده‌بێ هه‌روه‌ها ئه‌رکی باج دان و مافی که‌م کردنه‌وه‌ی باج گه‌ر ئه‌رکی ئه‌وه‌ت هه‌بێ باجی ناراسته‌خۆ بده‌ی.
وه‌ک کاسبکار ده‌بێ ئاگاداری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بایی خانه‌نشینی و بیمه‌ی بێ‌کاری کرێکاره‌کانی بێت. ئه‌و خه‌رجانه‌ی دیکه‌ی که ده‌بێ کاسبکار بدات بریتین له پاره‌ی بیمه‌ی کرێکاران، بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و باجی داهات. کاسبکار ده‌بێ ئاگاداری یاسا و دستووره‌کانی پێوه‌ندیدار به به‌کاربردنی کرێکار، په‌یمان به‌ستن له گه‌ڵ کرێکار، دانی هه‌قده‌ستی کرێکاران بێت. له فینلاند هه‌ر کاسبکارێک ئه‌رکداره به ده‌فته‌ری حیسابات.
زانیاری زیاتر
زانیاری و راوێژی قووڵتر ده‌توانی له نووسینه‌ی راوێژکاری کۆمپانیا تازه‌دامه‌زراوه‌کانی شوێنی ژیانی خۆته‌وه به‌ده‌ست بێنی و یان که‌ڵک وه‌رگری له نامیکه‌ی "رێنوێنی دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیا" له بڵاوکراوه‌ی ناوه‌ندی کۆمپانیا تازه‌دامه‌زراوه‌کان، "نامیلکه‌ی رێنوێنی دامه‌زرێنه‌ر" له ماڵپه‌ری بازرگانی له فینلاند، بازرگانانی هێلسینکی،
ناوه‌نده‌کانی بازرگانی، پێوه‌ندی و ژینگه
(ELY-keskukset) (که پێشتر ناوه‌ندی کاروبه‌ری و بازرگانی TE-keskus پێی ده‌وترا)یان ده‌زگای باجوه‌رگرتنVerohallinto.