Yliopistot ja korkeakoulut
"مامۆستاکان ده‌رگاکه ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ خۆت بچیته ژووره‌وه."
(په‌ندیکی چینی)
خوێندنگا پیشه‌ییه باڵا‌کان
ته‌واوکردنی خوێندن له خوێندنگا پیشه‌ییه باڵا‌کان به‌گشتی 3،5- 4.5 ساڵ ده‌خایه‌نێت. بۆ وه‌رگرتن له‌م خوێندنه‌دا پێویسته خوێندکاره‌که به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی ئاماده‌یی یان به‌ڵگه‌ی خوێندنی ئاست‌ی ناوه‌ڕاستی پیشه‌یی هه‌بێ. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندندا سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌کانی وه‌رگیران
به‌ده‌ست دێت. خوێندنه‌که له ڕێگه‌ی فۆرمی داوای سه‌رتاسه‌ری خوێندنگا باڵا پیشه‌ییه‌کانه‌وه داوا ده‌کرێت.
Opetushallituksen koulutusopas
Opintoluotsi (
کۆمه‌ڵێك لینکه بۆ خوێندنگا باڵا پیشه‌ییه‌کانه به گوێره‌ی به‌شه‌کانی خوێندن)
زانکۆکان و خوێندنگا باڵا‌کان
له زانکۆ و خوێندنگا باڵاکاندا ده‌توانرێ خوێندنی باڵای خوارتر یان به‌رزتر بخوێندرێت. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندندا زانیاری سه‌باره‌ت به کێ ده‌توانێ داوای خوێندن له زانکۆ‌دا بکات و چۆن به‌ده‌ست دێت. ته‌واو کردنی خوێندنی باڵاتر به زۆری پێنج ساڵ یان زیاتر ده‌خایه‌نیت.
Opetushallituksen koulutusopas
Opintoluotsi
(
کۆمه‌ڵێك
لینکه بۆ زانکۆکان و خوێندنگا باڵا‌کانه به گوێره‌ی به‌شه‌کانی خوێندن)