Yhdistyksen talous
دارایی ریکخراو ده‌بێ ته‌واو و بێ گیروگرفت بێ. پاره‌کان سه‌رمایه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ن، وه لێپرسراویه‌تێه‌که‌ی له ئه‌ستۆی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردایه. ته‌واوی داهاته‌کان و خه‌رجه‌کانی ڕێکخراوه‌که ده‌بێ له به‌ڵگه‌ی حیسابه‌کانیدا نیشانه بکرێ.
له کاتی کردنه‌وه‌ی حیساب بانکی بۆ ڕێکخراوه‌که، پێویست به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه ده‌کات:
-
به‌ڵگه‌ی دامه‌زراندن
-
به‌ڵگه‌ی تؤمارکردن
هه‌روه‌ها پێویست به بڕیاری هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کات (به‌ڵگه‌ی کۆبوونه‌وه) له‌سه ئه‌وه‌ی که مافی به‌کارهێنانی حیسابه‌که به کێ دراوه. له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ردا بڕیاری ئه‌وه ده‌درێ که کێ حیسابی ڕێکخراوه‌که‌ی به‌ده‌ست ده‌بێ. مافی به‌کارهێنانی حیساب ده‌کرێ بۆ نموونه به سه‌رپه‌رشتکاری دارایی و لێپرسراوی ڕێکخراوه‌که بدرێ.
ده‌وره‌ی حیسابی دارایی رێکخراوه‌که یه‌ك ساڵه. هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌لسه‌نگاندنی خۆی له‌سه‌ر داهاته‌کان و مه‌سره‌فه‌کان پیشنیار ده‌کات، که له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراودا په‌سه‌ند ده‌کرێت. هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتکاری دارایی له کاتی ده‌وره‌ی حیسابی داراییدا ئاگاداری کاروباری پاره ده‌بن. هه‌موو داهاته‌کان و خه‌رجه‌کانی ڕێکخراوه‌که ده‌بێ له به‌ڵگه‌ی حیسابه‌کانیدا نیشانه بکرێ. هه‌موو پسووڵه‌کان ده‌بێ هه‌ڵبگیرێن.
له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌دا هه‌قی ئه‌ندامه‌تی دیاری ده‌کرێت.
ڕێکخراوی تۆمار کراو ده‌توانێ داواییارمه‌تی جۆراوجۆر بکات.
کاتێك ده‌وره‌ی حیسابی دارایی کۆتایی دێت، بریاری حیساباته‌کانی ڕێکخراو ده‌درێت، که تێیدا داهاته‌کان و خه‌رجه‌کانی ڕێکخراوه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێ. حیسابره‌سانی ڕێکخراو له حیسابه‌کانی ڕێکخراوه‌که ده‌کؤڵنه‌وه و ڕاپؤرتی لێکؤلینه‌وه‌که‌ی خۆیان ده‌نووسن.
Yhdistystoimintaopas ->Talous