Vuokra-asunto
"ئه‌گه‌ر هاوسێکه‌ت ڕاهاتبێت که زوو له خه‌و هه‌ستێت، تۆش به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت"
(په‌ندێکی ئه‌لبانی)
له کوێوه خانووی کرێ په‌یداده‌که‌یت؟
ئه‌و شوێنانه‌ی خانوو به‌کرێ ده‌ده‌ن بریتین له شاره‌وانیه‌کان،
شارۆچکه‌کان، بیناسازه‌کان، موئه‌سه‌سه‌کان، شه‌ریکه‌کانی ته‌ئمین، بانکه‌کان و
خاوه‌نی خانوه شه‌خسیه‌کان. به گشتی خانووی کرێ ناتوانرێ بکڕدرێ
.
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خانووه‌کانی کرێ به پاره‌ی
که‌رتی ئازاد
درووست کراون.
به‌شێك له خانووه‌کانی کرێ به یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت دروست کراون. ئه‌مانه که به ئاراڤه یان به یارمه‌تی به‌هره‌ی قه‌رزی بانكی پشتیوانی‌یان لێ ده‌کرێت بۆ نموونه شاره‌وانیه‌کان و ڕێکخراوه گشتی‌یه سوودمه‌نده هاوبه‌شه‌کان دروستی ده‌که‌ن و خاوه‌نیانن. کرێچیه‌کانی ئه‌و خانوانه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیان لێ ده‌کرێت به گوێره‌ی هۆ وده‌لیلی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و داواکردنه‌که‌ی له ماڵپه‌ڕی
ympäristo.fi به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
خانووی خوێندکار و لاوان هه‌یه. بۆ هه‌ندێ گرووپی تایبه‌تی وه‌کوو که‌م
ئه‌ندامان و به‌ساڵاچوان خانووی تایبه‌تی هه‌یه
.
که‌سێک ده‌شتوانێ به‌شیکی خانوویه‌ک به‌کرێ بگرێ له کرێنشینه‌که‌ی و تێیدا
بژی
.
ده‌کرێت له خاوه‌نکاره‌که‌ت بپرسیت که ئایا شوێنی کاره‌که خانووی هه‌یه
که به ناوی کاره‌که‌وه پێت بدرێ. خراپی خانووی شوێنی کار ئه‌وه‌یه که
به‌ستراوه‌ته‌وه به کاره‌که‌ته‌وه، کاتێک شوێنی کاره‌که‌ت گۆڕی ناچار ده‌بی له
خانووه‌که‌ش بگوێزیته‌وه
.
خانوو له کوێوه ده‌ست ده‌که‌وێت؟
زانیاری سه‌باره‌ت به داواکردنی خانووی کرێ له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌یه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به جێنشینی له خانووی کرێ‌دا
پێویسته هه‌میشه په‌یمانی کرێخانووی نووسراو ببه‌ستی!
یاسا سه‌باره‌ت به‌وخانوو وبه‌رانه‌ی که به‌کرێ ده‌درێن، به‌سه‌ر هه‌موو خانووه‌کانی کرێ‌دا ده‌ڕوانێت. له یاساکه‌دا بڕگه‌ی یاسایی هه‌یه سه‌باره‌ت به په‌یمانی کرێخانوو، ئه‌ندازه‌ی کرێ هه‌روه‌ها کوتایی هێنان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانی کرێخانوو.
l
له ماڵپه‌ڕی جێنشینی له خانووی کرێ‌دا. فی به زمانی فنلاندیسویدی
و ئینگلیزی
زانیاری زیاتر بخوێنه‌ره‌وه.