Verotoimisto
له فنلاندا له هه‌موو داهاتێکه‌وه ده‌بێ باج بدرێ. به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که له‌سه‌ر کارتی باجه‌که دیاری کراوه، خاوه‌ن کار باج له مووچه‌که ده‌دات. کارتی باج له دائیره‌ی باجه‌وه به‌ده‌ست دێت و ده‌بێ خؤت بۆ خاوه‌ن کاری ببه‌یت. دائیره‌کانی باج له
هه‌موو شوێنێکی فنلاندا هه‌یه. کاتێک ده‌چیت بۆ داوای کارتی باج، پێویستیت به
ژماره‌ی که‌سێتی یان ژماره‌ی که‌سێتی کاتی هه‌یه که له دائیره‌ی تۆماری باری
که‌سێتیه‌وه به‌ده‌ست دێت
.
له ماڵپه‌ڕی
سیستمی باج
له بانکی
زانیاری‌دا زانیاری زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له فنلاندا چۆن
باج ده‌درێ
.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی باجدا
زانیاری زۆری سه‌باره‌ت به سیستمی باج له فنلاندا
تێدایه، به زمانه‌کانی
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
.
له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا
زانیاری په‌یوه‌ندی
گرتن به دائیره‌ی باجی شوێنی نیشته‌جێی خۆت په‌یدا ده‌که‌یت
.