Vuokralaisen velvollisuudet ja oikeudet
"ماڵی مرۆڤ ئاخرین په‌ناگایه‌تی"
(په‌ندێکی نایجیریه)
مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانی کرێنشین:
-
بڕی کرێخانوو ده‌بێ له هه‌موو مانگێکدا تا رۆژی دیاری کراو بدرێ.
-
تۆ لێپرسراویت به‌رامبه‌ر به زه‌ره‌رێک که ده‌یده‌یت. هه‌روه‌ها لێپرسراوی به‌رامبه‌ر به زه‌ره‌رێک که میوانه‌که‌ت ده‌یدات.
-
ده‌ستووره‌کانی ڕیکخستنی خانوو و به‌ره به‌ڕێوه‌به‌ره، که له خانووه نهۆمیه‌کاندا به‌گشتی له ڕاڕه‌وه‌که‌ی نزیک ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌رچاو ده‌که‌وێ.
-
په‌یمانی کرێخانوو به شێوه‌ی نووسین هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه. ده‌بێ له‌ماوه‌ی مانگیک دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی کرێخانوه‌که که‌سه‌که بگوێزێته‌وه.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی پرۆژه‌ی كۆتيلو (
Kotilo
) به‌زمانی ئه‌لبانی (
albaniaksi
) ، ئینگلیزی(
englanniksi
)، پۆڵۆنی (
puolaksi
)، سۆماڵی (
somaliksi
)، سویدی (
ruotsiksi
) و ڕووسی (
venäjäksi
) (شێوه‌ی
pdf
، 6 لاپه‌ڕه)
مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانی خاوه‌نی خانوو:
-
خاوه‌نی خانووی کرێ لێپرسراوه له چاودێری کردن له خانوو و چاککردنه‌وه‌ی، به‌ڵام زه‌ره‌ره‌کانی کرێنشین نابژێرێ.
-
خاوه‌نی خانوو ده‌توانێ ته‌نیا به شێوه‌ی نووسراو په‌یمانی کرێخانوو هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه وه ده‌بێ هۆی قه‌بوول کراوی بۆی هه‌بێ.
خاوه‌نی خانووی کرێ ده‌توانێ کرێنشین له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌ربکات، ئه‌گه‌ر کرێنشینه‌که کرێخانوو نه‌دات یان به‌رده‌وام ناڕه‌حه‌تی بۆ ده‌وره‌به‌ر دروست بکات.