Vanhukset
"ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ سه‌رکه‌وتوو بیت، داوای ڕاوێژ له سێ که‌سی به‌ساڵاچوودا بکه"
(په‌ندێکی چینی)
خزمه‌تگوزاری بۆ به‌ساڵاچوان
کاتێك ته‌ندروستی و هه‌ڵس وکه‌وتی که‌سی به‌ساڵاچوو به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی جۆراوجۆر به‌ده‌ست بێت. ئه‌م چه‌شنه له خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تیانه بریتین له یارمه‌تی جێنشینی خانه‌نشین ، یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی خانه‌نشین ، خزمه‌تگوزاری کاری ناو ماڵ ، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ماڵه‌وه ،
خزمه‌تگوزاری خواردن دروست کردن
،
حه‌مام کردن
،
خزمه‌تگوزاری هات وچۆ
و کاری گۆڕانکاری ناو خانوو. هه‌ندێ له‌و خزمه‌تگوزاریانه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که به‌ساڵاچوه‌که ماوه‌ی چه‌نده له فنلاندا ژیاوه. ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچوه‌که نه‌توانی چی تر له ماڵه‌وه بژی، ئه‌وا له خانه‌ی به‌ساڵاچوانی شاره‌وانی و که‌رتی تایبه‌ت هه‌یه. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه بۆ ماڵی خزمه‌تگوزاری ده‌کرێ زۆر جار هه‌ڵبژاردنێکی باش بێت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵاچوان له ناوچه‌که‌ی خۆت بۆ نموونه له فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست دێت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌سالاچوان له ماڵپه‌ریوه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌وه به‌ده‌ست دیت.
هه‌روه‌ها زۆرێك له ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌کان خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن بۆ نموونه یه‌کێتی سه‌رتاسه‌ری ئه‌لزه‌میر ، یه‌کێتی خانه‌نشینان ، یه‌کێتی سه‌رتاسه‌ری کاری به‌ساڵاچوان
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه ئایینیه‌کانیش.
هه‌ندێ له ڕێکخراوه‌کان خزمه‌تگوزاری که‌سی یارمه‌تیده‌ر پێشکه‌ش ده‌که‌ن. که‌سی یارمه‌تیده‌ر دڵخوازانه ده‌بێته دۆست، که سه‌ردانی ئه‌و دۆسته‌ی ده‌کات که پێوێستی به که‌سێکه یان به گشتی ته‌نیایه. بۆ نموونه له مالپه‌ڕی
خاجی سووری فنلاندا
سه‌یری چالاکی خزمه‌تگوزاری دۆستانه بکه.
هه‌روه‌ها کلێسا لوته‌ری- ئێڤانکه‌لیی فنلاندی چالاکی بۆ به‌ساڵاچوان رێکده‌خات. پرسیاری زیاتر له نزیکترین کلێسا بکه.
ئایا خۆت له‌ماڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی که‌سی نزیکی به‌ساڵاچوو ده‌که‌یت؟ ئایا کاری سه‌رپه‌رشتیه‌که بۆت سه‌خت و کاتگره؟ له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا به‌شی
یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی که‌سی نزیك
زانیاری به‌سوود سه‌باره‌ت به یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی که‌سی نزیك و لینکی تر به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ئایا نیگه‌رانی بیروهۆشی خۆتیت؟ ڕێنوێنی نامه‌ی ئایا وشه‌کان له‌بیر ده‌که‌یت به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی (suomi)
ڕووسی (venäjä)
له‌م ڕێنوێنی نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر بۆ به‌ساڵاچوانی تێدایه.
خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان
ئه‌وانه‌ی که له فنلاندا ماوه‌یه‌کی زۆر ژیاون، لانی زۆر کاتێك 65 ساڵی ته‌واو ده‌که‌ن خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن. پرسیار له کێڵا بکه ئایا بۆت هه‌یه خانه‌نشینی به‌ساڵاچوان یان یارمه‌تی تایبه‌ت به کۆچبه‌ران وه‌رگریت
زانیاری به زمانی سویدی (ruotsiksi) وئینگلیزی (englanniksi). زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی له بانکی زانیاری په‌ڕه‌ی یارمه‌تی خانه‌نشینی به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.