Väkivaltatilanteet
کاتێك به‌ره‌وڕووی زه‌بروزه‌نگ ده‌بیته‌وه گرنگه داوای یارمه‌تی بکه‌یت. ئه‌گه‌ر پێویستت به یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێی پۆلیس هه‌بوو بۆ کاتی له‌ناکاو، ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی له‌ناکاو بکه:
112
. پێویستیت به ژماره‌ی کۆدی ناوچه‌که نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له مۆبایلیشه‌وه بیکه‌یت.
زۆر شوێن پشتیوانی له قوربانیه‌کانی زه‌بروزه‌نگ ده‌که‌ن. ده‌توانی په‌یوه‌ندی بکه‌یت بۆ نموونه به ئێشکگری قوربانیانی تاوانه‌وه
(
Rikosuhripäivystykseen
)
(ته‌له‌فون
020316116
). ئێشکگری قوربانیانی تاوان هه‌روه‌ها هێڵپ-لاینیشی (
Help-line
) هه‌یه به ژماره ته‌له‌فونی 020316118، که به زمانه‌کانی فنلاندی و ئینگلیزی خزمه‌تگوزاری له ڕۆژه‌کانی دووشه‌ممه - چوارشه‌ممه سه‌عات 15- 18 پێشکه‌ش ده‌کات.
ژنان و کچانێك که به‌ره‌وڕووی زه‌بروزه‌نگ بوونه‌ته‌وه ده‌توانن ته‌له‌فون بۆ خه‌تی ژنان
Naisten Linja
بکه‌ن، که به‌م زمانانه خزمه‌تگوزاری پیشکه‌ش ده‌کات:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ڕاوێژ و پشتیوانی بۆ ژنانی کۆچبه‌ر به چه‌ندین زمان له‌لایه‌ن
(Voimavarakeskus Monika
)
(
ته‌له‌فون
096922304
).
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به تاوان
و تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی
زه‌بروزه‌نگ له خێزاندا
زه‌برو زه‌نگی سێکسی
تاوانی سێکسی ده‌کریت ئیغتیساب بێت، زۆر کردن له‌که‌سێك بۆ ئه‌نجامدانی کاری سێکس، که‌لكی ناڕه‌وای سێکسی له که‌سێك و سێکس کردن به پاره له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵ. زه‌بروزه‌نگی سێکسی ده‌کرێت له نێوان دوو هاوسه‌ریشدا ڕووبدات.
له مه‌ڵبه‌ندی Tukinainen ته‌له‌فونی قه‌یران به خۆڕایی (ته‌له‌فون:
080097899) هه‌یه بۆ قوربانیانی زه‌بروزه‌نگی سێکسی. ڕێکخراوی ته‌ندروستی ده‌روونی فنلاندا
(
Suomen mielenterveysseura
)
مه‌ڵبه‌ندی قه‌یرانی له سه‌رتاسه‌ری فنلاندا هه‌یه.
قه‌ده‌غه‌ی نزیك بوونه‌وه
له پۆلیسه‌وه ده‌توانرێت به‌رامبه‌ر به که‌سێکێك که به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه بکات یان هه‌راسانی بنێته‌وه داوای قه‌ده‌غه‌ی نزیك بوونه‌وه له دژی بکرێت. له ماڵپه‌ڕی پۆلیسه‌وه
(
poliisi
)
به 14 زمان زانیاری له‌م باره‌وه هه‌یه. ده‌شتوانیت داوای ڕاوێژ له کاربه‌ده‌ستانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌یت.
ئه‌زیه‌ت و ئازار له شوێنی کاردا
ئه‌زیه‌ت وئازاردان له شوێنی کاردا به گشتی زه‌بروزه‌نگی گیانیه، که ئه‌رکی لیپرسراوی کاره‌که‌یه به‌ری پێ بگرێت. هه‌روه‌ها یارمه‌تی نوێنه‌ری پارێزگاری شوێنی کار یان له پارێزگاری له سه‌لامه‌تی کاره‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت. داوای یارمه‌تی کردن مایه‌ی شه‌رم نیه!