Uskonto
له فنلاندا ئایین ئازاده. واته هه‌موو که‌سێک مافی خۆیه‌تی ئایینی خۆی هه‌ڵبژێرێ و ڕێ و ره‌سمه‌کانی به‌ڕێوه به‌رێت. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه بیروبۆچوونی ئایینیشی ده‌رببڕێ. هه‌موو که‌س مافی هه‌یه په‌یوه‌ندی به رێکخراوی ئایینیه‌وه هه‌بێ یان نه‌بێ. هیچ که‌س له ڕێ وڕه‌سمی ئایینی‌دا ئه‌گه‌ر ویژدانی قه‌بووڵی نه‌کات پێوێست ناکات به‌شداری بکات. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به یاسای ئازادی ئایین له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا (
Opetusministeriö
)
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
زۆربه‌ی فنلاندیه‌کان مه‌سیحین و سه‌ر به یان کڵیسای ئێڤانکێلی- لوته‌رین
(Evankelisluterilainen kirkko)
(83%)
یان سه‌ر به کڵێسا‌ی ئۆرتۆدۆکسن
(Ortodoksinen kirkko)
(1%)
.ئه‌م دوو کڵێسایه له مێژوو و که‌لتووری فنلاندا گرنگیه‌کی زۆریان هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه له یاسایشدا جێگا‌و ڕێگای تایبه‌تیان هه‌یه.
باقی کۆمه‌ڵه ئایینیه گه‌وره‌کان بریتین له شایه‌ته‌کان یه‌هووڤا
(Jehovan todistajat)
،کڵێسا‌ی ئازادی فنلاندا
(
Vapaakirkko)
، کڵێسا‌ی کاتۆلیکی له فنلاندا (
Katolinen kirkko
)
،
کڵێسا‌ی ئه‌دڤێنتی فنلاندی
(Adventtikirkko)
،
کڵێسا‌ی مۆرمۆن
(Mormonikirkko)
.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به جێگا‌و ڕێگای کڵێسا‌ی لوته‌ری و ئۆرتۆدۆکس له فنلاندا و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به باقی رێکخراو و بنکه یایینیه‌کان و تۆمارکردنیان له ماڵپه‌ڕی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
(
Opetusministeriö
)
به‌ده‌ست دێت.
لینک و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئایینه جۆربه‌جۆره‌کان له ماڵپه‌ڕی
ئایینه‌کان له فنلاندا
(
Uskonnot Suomessa
)
به ده‌ست دێت.