Ulkomaiset tutkinnot Suomessa
ده‌توانیت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه
(opetushallitus)
داوای
ته‌عدیلی
(
rinnastamista)
به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌ت بکه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندنی باڵایه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا
(EU)
و یه‌کێتی ئابووری ئه‌وروپا
(ETA)
ته‌واو کردوه. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌که‌ت له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و یه‌کێتی ئابووری ئه‌وروپا ته‌واو کردوه، ده‌توانیت داوای
په‌سه‌ند کردنی
(
tunnustamista)
بکه‌یت. ته‌عدیل و په‌سه‌ند کردنی به‌ڵگه‌ی خوێندن به پاره‌یه. له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه پرسیار بکه که که‌ی ئه‌م کاره به‌سووده. هه‌روه‌ها له مالپه‌ڕی Opintoluotsi
زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
له ساڵی 2010دا مه‌ڵبه‌نده‌کانی رێنوێنی ئه‌مارێ (Amare-ohjauskeskukset) له هلسینکی، کۆتکا، کۆوڤۆڵا و لاهتی‌دابه زمانی فنلاندی و ئینگلیزی راوێژ پێشکه‌شی که‌سانێك ده‌که‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵگه‌ی خوێندنی باڵایان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت درێژه به خوێندن له فنلاندا بده‌یت، به‌بوونی به‌ڵگه‌ی خوێندنی بێگانه ده‌کرێت به ته‌واوی وانه سه‌ره‌کیه‌کان یان به‌شێکیان نه‌خوێنیت. له‌م باره‌وه خوێندنگاکه خۆی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ئیتر پێویست به ته‌عدیل یان په‌سه‌ندکردنی به‌ڵگه‌که‌ت ناکات. له خوێندنگاکه پرسیاری زیاتر بکه.
له فنلاندابۆ هه‌ندێ پیشه
، بۆ نموونه له به‌شی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار بکه‌یت پێویستیت به به‌ده‌ستهێنانی مافی کارکردن له پیشه‌که‌دا هه‌یه. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندندا
(
Opetushallitus)
زانیاری سه‌باره‌ت به‌م پیشانه و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی که مافی کارکردن له پیشه‌که‌ی لێ داوا ده‌که‌یت، ده‌ست ده‌که‌وێت. یاساکان له‌م په‌یوه‌نده‌دا جیاوازن و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ئایا تۆ هاووڵاتی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا یان وڵاتانی یه‌کێتی ئابووری ئه‌وروپاییت یان نا.
زانیاری زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنانه‌وه به‌ده‌ست دێت که بڕیاری مافی کارکردن له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پیشه‌کان ده‌ده‌ن. زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به‌هه‌مان شێوه له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه به‌ده‌ست دێت.
له فنلاندا کارکردن له پیشه‌ی به‌شی ته‌ندروستیدا
ئایا تۆ له وڵاتێکی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا خوێندنی به‌شی ته‌ندروستیت خوێندوه و ده‌ته‌وێت له فنلاندا کار بکه‌یت؟ زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ئایا تۆ له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خوێندنی به‌شی ته‌ندروستیت خوێندوه و ده‌ته‌وێت له فنلاندا کار بکه‌یت؟ زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌که به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی