Structure_LogoPart1
بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژێره‌



ته‌ندروستی کار

Työterveys

" ئه‌گه‌ر به‌رد له‌ پێڵاوه‌که‌تدا هه‌بێ، کاتێك به‌ ڕێگاوه‌ ده‌ڕۆی ناتوانیت سه‌یری ئه‌ستێره‌ بکه‌یت"
(په‌ندێکی چینی)

لە فینلاند ئەرکی خاوەنکارەکانە قەرەبووی پێشگیرانەی خزمەتە تەندروستیەکانی کرێکارەکان بکەنه‌وه‌. خاوەنکار دەتوانێ هەروەها خزمەتی تەندروستی بۆ کرێکارەکانی رێک بخات. لە خزمەتە تەندروستیەکانی کاریدا خزمەتەکانی تەندروستی، دکتۆری کرێکار و هەروەها دەروونناسی کرێکار پێشکەش بکرێت. زۆرجار لەوێ خزمەتی فیزیۆتراپیش دەست دەکەوێ. دکتۆرە تایبەتیەکان بە گشتی سەربە خزمەتەکانی تەندروستی شوێنی کار نین. لە خاوەن کارەکەت لە مەڕ ئەوەی کە لە کوێ خزمەتی تەندروستی شوێنی کار پێشکەش دەکرێ پرسیار بکە.

 بنەماڵەی کرێکار مافی بەهرەوەرگرتن لە خزمەتە تەندروستیەکانی شوێنی کاری نیە.

گەر بیهەوێ، کاسبکار یان هەرکەسێک کە بۆ خۆی کار دەکا دەتوانێ خزمەتی تەندروستی کاری بۆ خۆی رێک بخات. کاسبکار ناچار نیە خزمەتی تەندروستی بۆ خۆی رێک بخات. کاسبکار بەڵام دەبێ خزمەتە تەندروستیەکان بۆ ئەو کرێکارانەی کە لە خزمەتی دان رێک بخات.

خزمەتی تەندروستی کاری دەکرێ لە چاره‌سه‌رگه‌ی گەڕەک یان خود چاره‌سه‌رگه‌ی تایبەت رێکبخرێ.

له‌ ماڵپه‌ڕی کێڵاوه‌ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی کار (työterveyshuoltolaki)  هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی کاریش که‌ په‌یوه‌ندی به‌ خاوه‌نکار و کاسبکاره‌وه هه‌یه‌، به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

كێڵا به‌شێك له‌ خه‌رجی چاودێری ته‌ندروستی کار ئه‌گه‌ر پێویست و گونجاو بن، به‌ خاوه‌نکار و کاسبکار ده‌داته‌وه‌.



Back | Top