Työntekijän oikeudet ja velvollisuudet
مافه‌کانی کرێکار
کاتێک کار به‌ده‌ست دێنی، به گشتی له نێوان خاوه‌نکار و کرێکاره‌که‌دا گرێبه‌ستی کار به نووسراوه‌یی ده‌به‌سترێ، که تێیدا باسی مه‌رجه‌کانی شوێنی کاره‌که ده‌کرێت: بۆ نموونه کاتی کارکردن، موچه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دیکه، ، مووچه‌ی زیادی له‌وانه‌یی، ، رۆژی دانی موچه و هتد. مه‌رجه‌کانی گشتیه‌کانی دیکه که له فینلاند ره‌چاو ده‌کرێ، له ماڵپه‌ری سه‌ندیکاکاندا ده‌دۆزرێته‌وه. فینلاندفینلاند
فینلاندفینلاندکرێکار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که:
-
به گوێره‌ی په‌یمانی کۆلێکتیڤی کاری (نێوان سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان و خاوه‌نکاره‌کاندا)
työehtosopimu
یا خود رێکه‌وتنی کۆلێکتڤی کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی
virkaehtosopimus
-
پارێزراویه‌ک که به هۆی یاسا‌و په‌یماننامه‌دا به‌ده‌ست هاتووه. خۆ رێکخستن
هه‌ل و مه‌رج و که‌شی ساغله‌م و ته‌ندوروستی کاری
یارمه‌تی له‌کاتی بوونی کێشه وگیروگرفتدا
خاوه‌نکار ده‌بێ ڕێکه‌وتننامه‌ی کۆلێکتیڤی سه‌رتاسه‌ری یان ڕیکه‌وتئی کاریی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رێت. بۆ نموونه ئه‌و ناتوانێت موچه‌یه‌کی که‌متر بدات له‌وه‌ی که له په‌یمانی کاره‌که‌دا دیاری کراوه.
خاوه‌نکار بۆی نیه له کاتی بڕیاردانی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی کاری کرێکاره‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی کاره‌کانیان وه‌یان له‌کاتی کۆتایی هاتنی په‌یمانی کاره‌که‌یان مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵاواردنانه‌یان به‌رامبه‌ر بکات. هه‌ڵاواردن له شوێنی کاردا
(
Työsyrjintä
)
تاوانه (جه‌ریمه‌یه). ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵاواردنانه له شوێنی کاردا به‌رامبه‌رت کرا، ده‌توانیت بابه‌ته‌که به کاربه‌ده‌ستانی پاراستنی شوێنی کار
(
TYösuojeluviranomainen
)
ڕابگه‌یه‌نی.
ئه‌گه‌ر تووشی گیروگرفت بوویت، ده‌توانیت له نوێنه‌ری پاراستنی شوێنی کار، له لێپرسراوی پاراستنی شوێنی کار یان نوێنه‌ری سه‌ندیکا داوای ڕاوێژ بکه‌یت.
-
ئه‌گه‌ر شوێنی کاره‌که لانی که‌م 10 کرێکاری لێ بێ، ئه‌وا کرێکاره‌کان نوێنه‌ری پاراستنی شوێنی کار (
työsuojeluvaltuutettu
)
هه‌ڵده‌بژێرن، که نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کات.
-
خاوه‌نکار بۆ هه‌موو شوێنی کارێک لێپرسراوی پاراستنی شوێنی کار
(
Työsuojelupäällikkö
)
دیاری ده‌کات.
-
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مووچه‌خۆرانی فینلاندی له نه‌قابه‌دا ئه‌ندامن. له شوێنی کاردا که‌سی باوه‌ڕپێکراو
(
Luottamusmies
)
هه‌یه که نوێنه‌ری نه‌قابه‌که‌یان و ئه‌ندامه‌کانیه‌تی.
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندی ئاسایش و هێمنایه‌تی کار به زمانی فینلاندی سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست بێنی.
ئه‌رکه‌کانی کرێکار
تۆ وه‌ک کرێکارێک ئه‌رکی سه‌ر شانته کاتی کارکردنێک که له‌سه‌ری ڕێکه‌وتووی، به‌ڕێوه‌ی به‌ریت. کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌ویت، پرسیاری ئه‌وه بکه که دوای چه‌ند رۆژ له مۆڵه‌تی نه‌خۆشی، خاوه‌نکار داوای به‌ڵگه‌ی پزیشک ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شت له بیر بێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵس وکه‌وت و کرداره‌کانی شوێنی کاره‌که‌ت خۆت ڕابهێنیت. به‌م شێوه‌یه له‌ناو هاوكاره‌کانتدا به ئاسانی جێگای خۆت ده‌که‌یته‌وه.
ئه‌رکه‌کانی کرێکار:
-
ێ به‌جێ کردنی کاره‌کان به وردی
-
به‌رێوه بردنی ڕێنوێنیه‌کانی به‌رێوه‌به‌ری
-
خۆ پاراستن له کار و چالاکی رکه‌به‌رانه له گه‌ڵ خاوه‌ن کار.
.
-
ده‌بێ نهێنیه‌کانی کار و پیشه‌که‌ی بپارێزێ
-
به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکار له‌به‌رچاو بگرێ
زانیاری زیاتر
زانیاری سه‌باره‌ت به شێوه‌ی باج و بیمه‌ی خانه‌نشینی له بانکی زانیاری‌دا.
گه‌ر خوازیاری زانیاری زیاتر به زمانی فینلاندی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژیانی کاری، یاسادانان، ماف و ئه‌رکه‌کان، په‌یماننامه‌ی کاری، هتد و بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کاری سه‌ردانی ماڵپه‌ری
työmarkkina-avain بکه. له ماڵپه‌ری ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری کار به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی و ئێنگلیزی زانیاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ پێوه‌ندیکاری و یاساداناندا هه‌یه.
له نامیلکه‌ی رێنوهێنی "به‌خێری بۆ ژیانی کاری" به چڕوپڕی باسی ژیانی کاری له فینلاند کراوه و زاراوه و تێرمه‌گشتیه‌کانی پێوه‌ندیدار به (زمانی ساکاری فینلاندی،فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی) شی کراوه‌ته‌وه.
له ماڵپه‌ری ناوه‌ندی کارگێری پاراستنی کار
Työsuojeluhallinto
رێنوێنی هه‌لسوکه‌وت له کاتی کێشه‌دا، زانیاری له پێوه‌ندی له گه‌ڵ پێوه‌ندی کاری، کاروچالاکی پاراستنی کار، ره‌وشی کاری، هه‌لومه‌رجه مه‌ترسیداره‌کان و هه‌روه‌ها ئیجازه و یاسا و دستووره‌کان کۆ کراونه‌ته‌وه. ماڵپه‌ره‌که به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی، ئینگلیزی، ئێستۆنی و رووسی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
زانیاری سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌کانی کار له به‌شی جۆراوجۆردا:
له ماڵپه‌ری سه‌ندیکای کرێکارانی کاروباری خزمه‌تگوزاری:
به‌شی هۆتێل و خوارده‌مه‌نی
به‌شی بازاڕ
به‌شی خزمه‌تگوزاری خانووبه‌ره
زانیاری به زمانی سویدی، ئینگلیزی ، ڕووسی و ئیستۆنی .
به‌شی خانووبه‌ره
)
فینلاندی
سوێدی
ڕووسی
یاسای گرێبه‌ستی کار
په‌یمانی کۆلێکتیڤی کار