Työ
"کار ئه‌نجام ده‌ره‌که‌ی فێر ده‌کات"
(په‌ندێکی ئێستۆنی)
له‌م لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕانه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به که‌لتووری کارکردنی فنلاندی به‌ده‌ست ده‌هێنیت وه ئه‌وه‌ی که له کوێوه ده‌توانیت شوێنی کار په‌یدا بکه‌یت ، چۆن داوای کارده‌که‌یت ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێکار بکرێیت له‌کوێوه یارمه‌تی وه‌رده‌گریت. له ماڵپه‌ره‌که‌دا هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به پیشه‌ی جۆراوجۆر و شێوه‌کانی کار،
دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی کاسبی ئازاد
، شوێنی کاری به‌تاڵ، نه‌قابه‌کان، باج، یارمه‌تی خانه‌نشینی وپارێزگاری له سه‌لامه‌تی کار.
ئایا به مه‌به‌ستی کارکردن نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ت بۆ فنلاندا به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
(Suunnitteletko muuttoa töihin Suomeen?)
تکایه سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ‌یه بکه که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه سه‌باره‌ت به فنلاندا به ئینگلیزی(englanniksi)، پۆله‌ندی (puolaksi) یان ڕۆمانی (romaniaksi) ئاماده‌کراوه.
له ماڵپه‌ڕی فنوێرك (
Finnwork
)
دا زانیاری سه‌باره‌ت به یاساکنی کارکردن له فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی فنوێرك (
Finnwork
)
ی وه‌زاره‌تی کاروبژێوی زانیاری بۆ ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ی که کرێکاری بێگانه‌یان به‌کرێ گرتوه وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که بۆ کارکردن دێن بۆ فنلاندا و ئه‌و بێگانانه‌ش که له فنلاندا ده‌ژین، به‌ده‌ست دێت.
له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا
به‌فنلاندی (suomeksi)، ئینگلیزی (englanniksi)، سویدی (ruotsiksi)، ئیستۆنی (viroksi) و ڕووسی (venäjäksi) باسی یاساکانی ژیانی کاری، ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که بۆ کارکردن پێویستن وه که‌لتووری فنلاندی ده‌کات. هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ستنی گرێبه‌ستی کارکردن و لانی که‌می کرێ وهه‌روه‌ها بابه‌تی باج و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان تێدایه.
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاروبژێوی‌دا نامیلکه‌ی رێنوێنی ''وه‌ره بۆ کارکردن له فنلاندا''، که تێیدا زانیاری بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به ژیان و کارکردن له فنلاندا به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدایه (به شێوه‌ی pdf و1،4 میگابایته، 40 لاپه‌ڕه‌یه):
فنلاندی (suomi)
سویدی (ruotsi)
ئینگلیزی (englanti)
ئیستۆنی (viro)
ڕووسی (venäjä)
فه‌ره‌نسی (ranska)
پۆڵۆنی (puola)
ته‌عدیلکردنی به‌ڵگه‌ی خوێندن یان داوای په‌سه‌ند کردنی
ئایا ده‌ته‌وێت کار له فنلاندا به‌ده‌ست بهێنیت و که‌ڵك له به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌ت وه‌رگر‌یت، که له ده‌ره‌وه‌ی فنلاندا ته‌واوت کردوه؟ ئه‌گه‌ر خوێندنی باڵات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و
ETA
ته‌واو کردبێ ئه‌وا ده‌توانیت داوای ته‌عدیلی به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندن بکه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌که‌ت له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئێتا ته‌واوکردبێ ئه‌وا ده‌توانیت داوای په‌سه‌ند کردنی به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌ت بکه‌یت.
مافی کارکردن له پیشه‌دا
له فنلاندا بۆ هه‌ندێ پیشه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار بکه‌یت پێویستیت به به‌ده‌ستهێنانی مافی کارکردن له پیشه‌که‌دا هه‌یه. ئه‌م جۆره پیشانه بۆ نموونه بریتین له پیشه‌ی کاروباری ته‌ندروستی. له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندندا زانیاری سه‌باره‌ت به‌م پیشانه و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی که مافی کارکردن له پیشه‌که‌ی لێ داوا ده‌که‌یت، ده‌ست ده‌که‌وێت. یاساکان له‌م په‌یوه‌نده‌دا جیاوازن و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ئایا تۆ هاووڵاتی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا یان وڵاتانی یه‌کێتی ئابووری ئه‌وروپاییت یان نا.
زانیاری زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنانه‌وه به‌ده‌ست دێت که بڕیاری مافی کارکردن له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پیشه‌کان ده‌ده‌ن. زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به‌هه‌مان شێوه له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندندا به‌ده‌ست دێت.
یه‌کسانی و به‌رابه‌ری له ژیانی کاری‌دا
یاسای یه‌کسانی
هه‌ڵاواردن بۆ نموونه
له کاتی وه‌رگرتنی که‌سان بۆ سه‌ر کار یان بۆ خوێندن قه‌ده‌غه ده‌کات. زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه هه‌یه
(شێوه‌ی
pdf
، 345 کیلۆبایت، 18 لاپه‌ڕه):
فنلاندی
ئینگليزی
سویدی
رووسی
عه‌ره‌بی
سۆمالی
ئێسپانیایی
فه‌ره‌نسی
ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترت به فنلاندی سه‌باره‌ت به ژیانی کاری، ده‌ستووره‌کانی یاسا، مافه‌کان و ئه‌رکه‌کان، گرێبه‌ستی کارکردن و هتد، له په‌یوه‌ند به بابه‌ته‌کانی کارکردنه‌وه پێویست بێ ئه‌وا سه‌یری
کلیلی بازاری کار
(työmarkkina-avain)
بکه.
له مالپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا زانیاری به‌سوود سه‌باره‌ت به
بابه‌تی کۆچبه‌ری به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
به‌گوێره‌ی یاسای فنلاندا پیاوان و ژنان یه‌کسانن. ده‌بێ پیاوان و ژنانله‌کاتی وه‌رگرتنیان بۆ کار، له‌سه‌ر کار ،له مووچه‌دا مامه‌ڵه‌ی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ بکرێت. له ژیانی کاری‌دا نابێ که‌سه‌کان به‌هۆی دووگیانی یان که‌م ئه‌ندام بوونه‌وه به‌چاوێکی تر سه‌یر بکرێن.
له مالپه‌ڕی ئینفۆبانکی‌دا له لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاواردن (
Rasismi ja syrjintä
)دا زانیاری به‌ده‌ست ده‌هێنیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردن بوویته‌وه له‌کوێوه یارمه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.