Turvaa työttömyysaikana
یارمه‌تی بێ‌کاری که‌سێک ده‌توانێ وه‌ریگرێ که
-
18- 64 ساڵ بێت
-
بێکاره و ناوی خۆی به دائیره‌ی کار وه‌ک داواکاری کار تۆمار کردوه
-
داوای کاری ته‌واو ڕۆژ ده‌کات
-
توانایی کاری هه‌یه و ئاماده‌ی بازاڕی کاره
-
هیچ کارێک یان خوێندنێکی پێ نه‌دراوه
ئه‌گه‌ر بێکار کرایت، لانی زۆر له یه‌که‌مین رۆژی بێکاریه‌که‌تدا له دائیره‌ی کار خۆت تۆمار بکه. هه‌روه‌ها ده‌سبه‌جێ دوای کۆتایی هاتنی خوێندن یان ده‌وره‌ی یارمه‌تی کارکردنت ناوی خۆت له دائیره‌ی کار تۆمار بکه. ته‌واوی به‌ڵگه‌کانی کارکردن و به‌ڵگه‌کانی خوێندن له‌گه‌ڵ خۆت ببه. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت له‌بیرچووبوو ئه‌وا ده‌توانیت دواتریش بیبه‌یت. هه‌میشه له‌بیرت بێ پاسپۆرته‌که‌ت که ئیقامه‌که‌تی لێ دراوه له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت. داوای ڕاوێژ له کاربه‌ده‌ستانی دائیره‌ی کار بکه. ڕاوێژکاری دائیره‌ی کار قسه‌وباست له‌گه‌ڵ ده‌کات سه‌باره‌ت به وه‌زعیه‌ته‌که‌ت و ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ده‌توانیت چ جۆره یارمه‌تی بێکاریه‌ک وه‌رگریت. ئه‌و چاوده‌خشینێت به‌سه‌ر به‌ڵگه‌کان و باقی شته‌کانی دیکه‌دا. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به درێژه‌ی کاروباره‌کانت ڕێنوێنیت ده‌کات.
دوای که چویت بۆ دائیره‌ی کار. فۆرمی داوای پاره‌ی ڕۆژانه به دائیره‌ی کێلا بنێره. ئه‌گه‌ر سه‌ر به سندووقی بێ‌کاری نه‌قابه بیت، ئه‌وا فۆرمی داواکه بۆ ئه‌وێ بنێره. هه‌ر به‌ڵگه و کاغه‌زێکی پێویسته پاشکۆی داواکه‌ی بکه. کاتێک بێکار بیت و ده‌ست به ده‌رس خوێندن یان کارکردن بکه‌یت یان بته‌وێ سه‌فه‌ر بکه‌یت، ئه‌وا به دائیره‌ی کاره‌که‌تی ڕابگه‌یه‌نه. له‌وێ ڕێنوێنیت ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌و بابه‌تانه تا چه‌نده کاریگه‌ری له‌سه‌ر یارمه‌تی بێکاریه‌که‌ت داده‌نێ. له‌کاتی بێکاری‌دا تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که له ماوه‌ی 12 مانگدا شه‌ش رۆژی کاری مۆڵه‌ت وه‌ربگری. ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌که‌ت زیاتر بێ له شه‌ش رۆژی کاری، ئه‌وا له بری ڕۆژه زیادیه‌کان یارمه‌تی وه‌رناگری. مۆڵه‌تیش ده‌بێ له‌وه پێشه‌وه به دائیره‌ی کار ڕابگه‌ندرێ.
زانیاری وردتر سه‌باره‌ت به ته‌ئمینی بێ‌کاری له ماڵپه‌ڕی
www.mol.fi
به‌ده‌ستی ده‌هێنیت (نووسینی ژێر ئه‌م تیتره
”Työttömyyspäiväraha ja työmarkkinatuki”
)