Töihin Suomeen
ئه‌گه‌ر که‌سی بێگانه بیه‌وێت له فنلاندا کار بکات، ئه‌وا به گشتی پێویستی
به مۆڵه‌تی نشینگه‌یی هه‌یه. ئه‌گه‌ر بیه‌وێ کاروکاسبی بکات وه‌یان
پیشه‌که‌ی خۆی بخاته گه‌ڕ، ئه‌وا به‌گشتی ئه‌و پێویستی به مۆڵه‌تی کاسبکار
ی
هه‌یه. به‌ڵام چه‌ندین حاڵه‌تی جیاواز له‌م یاسایه هه‌یه. بۆ نموونه
هاووڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا
و
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که هه‌ل ومه‌رجی ئه‌وانیان هه‌یه پێویستیان به‌و
مۆڵه‌تانه نیه
.
مۆڵه‌تی نشینگه‌یی کر‌ێکار
ئه‌گه‌ر له فنلاندا له شوێنێکی کاردا وه‌رگیرابیت، ده‌توانیت
مۆڵه‌تی
نشینگه‌یی کر‌ێکار
وه‌رگریت. بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نشینگه‌یی به گشتی یه‌که‌م جار تۆ
ده‌بێ پێش هاتنت بۆ فنلاندا
له سه‌فاره‌تی فنلانده‌وه
که له وڵاتی خۆتدایه داوای
بکه‌یت. له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌فاره‌ته‌کانی فنلاندا به‌ده‌ست دێت. له ماڵپه‌ڕی
دائیره‌ی کؤچبه‌ری
زانیاری
سه‌باره‌ت به داواکردنی مۆڵه‌تی کاریی به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
کاتێك داوای مۆڵه‌تی نشینگه‌یی کر‌ێکار ده‌که‌یت، له بیرت بێ که بۆ خوازنامه‌ی مۆڵه‌تی نشینگه‌ییه‌که ده‌بێ هه‌میشه پاشکۆیه‌کی خوازنامه که‌له‌لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه پر کراوه‌ته‌وه و ئیمزا کراوه وه‌ك پاشکوی خوازنامه‌ی مۆڵه‌تی نشینگه‌ییه‌که (TM 0.54) له‌گه‌ڵدا بێت. ئه‌گه‌ربڕیاره‌که‌ی دائیره‌ی کاروبژێوی پۆزیتیڤ بێ، ئه‌وا دائیره‌ی کۆچبه‌ری ده‌توانێمۆڵه‌تی نشینگه‌یی به کرێکاره‌که بدات. له ماڵپه‌ری دائیره‌ی کاروبژێویه‌وه زانیاری و ناونیشانی ئه‌و دائیره‌ی کاروبژێویانه‌ی تیدایه که کار‌و باری مؤڵه‌ت و تۆمارکردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پرۆسه‌ی داواکردنه‌که له‌وانه‌یه هه‌ندێ ماوه‌ی پێ بچێت.
کاتێک له فنلاندا داوای تازه‌کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کاریی ده‌که‌یت، ده‌بێ
داواکه‌ت به پۆلیسی ناوچه‌یی بده‌یت
.
مۆڵه‌تی نشینگه‌یی کاسبکاری
هاووڵاتیانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌و که‌سانه‌ش که هه‌مان
بارودۆخیان هه‌یه ده‌توانن سه‌ربه‌خۆیانه پڕۆژه‌ی کاروکاسبی خۆیان له فنلاندا بخه‌نه
گه‌ڕ. به‌ڵام که‌سانی تر پێویستیان به مۆڵه‌تی نشینگه‌یی کاسبکاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێ پرۆژه و کار‌و کاسبی له فنلاندا بخه‌نه‌گه‌ڕ.
پێش ئه‌وه‌ی بێیت بۆ
فنلاندا داوای مۆڵه‌ته‌که بکه له
سه‌فاره‌تی فنلاندای
ئه‌و وڵاته‌ی که تێیدا
ده‌ژیت. مۆڵه‌ته‌که ده‌توانرێ ته‌نیا به کاری سودئاوه‌ر بدرێ.
مه‌ڵبه‌ندی هێزی کار و بژێوی
هه‌رێم
(TE-keskus)
له بابه‌ته‌که ده‌کۆڵێته‌وه که
ئایا پرۆژه‌ی کار وکاسبیه‌که مه‌رجه پێویستیه‌کانی تێدایه، وه ئایا ئه‌و
که‌سه‌ی که پرۆژه‌که ده‌خاته گه‌ڕ سه‌ره‌نجام داهاتی کافی به‌ده‌ست ده‌هێنێت یان
نا. مه‌ڵبه‌ندی هێزی کار و بژێوی
بڕیار له‌سه‌ر
بابه‌ته‌که ده‌دات. ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که پۆزێتیڤ بوو، دائیره‌ی کۆچبه‌ری
ده‌توانێ مۆڵه‌تی نشینگه‌یی بۆ دامه‌زرێنه‌ری پرۆژه‌ی کار‌و کاسبیه‌که بدات.
زانیاری
زیاتر سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی نشینگه‌یی کاسبکاری له
ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ریدا
به زمانه‌کانی فنلاندی ،سویدی و ئینگلیزی هه‌یه.
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ریدا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ڤیزا و مۆڵه‌تی نشینگه‌یی بۆ هاوولاتیانی (EU/ETA) به زمانی فنلاندی، سویدی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ڕووسی به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی کاری بانکی زانیاری‌دا
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به که‌لتووری ژیانی کاری له فنلاندا، داواکردنی کار، دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی کاسبی خۆ و ته‌ئمینی بێ‌کاری به‌ده‌ست
ده‌هێنیت
.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ژیان و کارکردن له فنلاندا به‌م زمانانه‌ی
خواره‌وه
:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
له ماڵپه‌ڕی بابه‌تی مۆڵه‌ته‌کان (
Lupa-asiat –sivuilla
)
ی بانکی زانیاری‌دا (Infopankki) زانیاری سه‌باره‌ت به کارتی ناسنامه‌ی بێگانه‌کان به‌ده‌ست دێت.