خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی له تورك‌و
له لاپه‌ڕی ته‌ندوروستی بانكی زانياری دا باسی خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی له فینله‌ندا ده‌كرێت.
له شاری تورك‌و خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستیسازی بنچینه‌ی له نۆ ده‌فه‌ری بنكه‌ی ته‌ندوروستی ده‌درێن. خزمه‌ته‌كان پێك هاتوون له پێشوازی پزیشك و پێشوازی په‌رستگاران. به سه‌لماندنه‌وه‌ی پێویستی چاره‌كردنه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كرێت كه هه‌موو موشته‌ريه‌كان ده‌رفه‌تی يه‌كسانيان هه‌بێت بۆ گه‌يیشتنه‌وه به چاره‌كردنه‌وه‌ی پزیشكی. خزه‌مه‌ته‌كان له ڕۆژانی كاركردنه‌وه دا پێشكه‌ش ده‌كرێن.
خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی بۆ په‌نابه‌ران، گه‌ڕاوه‌كان و په‌ناخوازان
نووسینگه‌ی بێگانه‌يان يه‌كه‌يێكی خزه‌تگوزاری هاوبه‌شی ده‌زگای ته‌ندوروستی و كۆمه‌ڵايه‌تی يه بۆ كه‌سانی په‌نابه‌ر و گه‌ڕاوه كه له شاری تورك‌و نیشته‌جێ ده‌بن. له نووسینگه‌ی بێگانه‌يان پشكنینی هاتنه‌وه نێو وڵات ده‌كرێن و خزمه‌ته‌تانی ته‌ندوروستی ده‌درێن. ماڵه‌كانی كه منداڵيان هه‌بێت له سه‌ره‌تا ئه ویش خزمه‌تی ڕاوێژكاری منداڵان بۆيان هه‌ر له نووسینگه‌ی بێگانه‌يانه .
ناویشانی نووسینگه‌ی بێگانه‌يان ئه مه يه:
Rauhankatu 14 b C, 3. krs, 20100 Turku.
له به‌ر ده‌رگا ده‌رگاوان ئا گادار بكه.
خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستیسازی بۆ په‌ناخوازان له كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان بۆيان به ڕێك ده‌خرێن.
بنكه‌كانی ته‌ندوروستی
له شاری تورك‌و 14 بنكه‌ی ته‌ندوروستی ده‌فه‌ری هه‌ن. بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆت به گوێره‌ی ناونیشانی كۆڵانه‌كه‌ت و ژماره پۆسته‌كه‌ت ديار ده‌بێت.
له بنكه‌كانی ته‌ندوروستی هه‌م پێشوازی پزیشك و هه‌میش هی په‌رستگاران هه‌يه.
ڕۆژانی كاركردنه‌وه (دووشه‌ممه تا هه‌ينی) كاتژمێر 8 تا 16، شوێنی خزمه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایتان له بواری ته‌ندوروستی دا بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆتان ئه .
له كاتانی تر دا هه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خێرای هه‌بێت، فرياكه‌وتنی ناوه‌ندی ته‌ندوروستی له‌م ناونیشانه دا خزمه‌ت ده‌كات:
Kunnallissairaalantie 20, 20700 Turku.
رراوێژكاری ته‌ندوروستی به ته‌له‌فۆن به شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌سته له ژماره 10023 دا.
له بارودۆخی كه مه‌ترسی ژيانی دا ته‌له‌فۆن بكه‌ن بۆ 112 (ناوه‌ندی فرياكه‌وتنه‌وه).
كاتگرتنه‌وه
كاتگرتنه‌وه بۆ خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستیسازی.
خزمه‌تگوزاری ته‌ندوروستی بۆ خوێندكاران
خزمه‌تگوزاری ته‌ندوروستی خوێندكاری سه‌ر به ده‌زگای كۆمه‌ڵايه‌تی و ته‌ندوروستی تورك‌و خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی بۆ ئه و خوێندكارانه پێشكێش ده‌كات كه له شاری تورك‌و له پله‌ی دوويه‌می خوێندكاری له خوێندنگه‌كانی پیشه‌ی يان فێرگه‌كانی باڵای پیشه‌ی ده‌خوێنن هه‌رچه‌نده كه ماڵيان له تورك‌و نه‌شبێت. خزمه‌ته‌كان بۆ ئه و خوێندكارانن كه له به‌رنامه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی مافداری يارمه‌تی خوێندنه‌ون دا ده‌خوێنن.
خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی خوێندكاری زانكۆيه‌كان و فێرگه‌كانی باڵای زانستی به‌م ڕێگايه‌يه:
YTHS
تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رماننامه
ده‌توانیت له بنكه‌كانی ته‌ندوروستی دا ڕاچیته واته ده‌رماننامه‌ی جارانت نوێ بكه‌يته‌وه. ده‌رماننامه‌كه‌ت ده‌توانێت تازه بكرێته‌وه هه‌گه‌ر ئه و به‌ر له‌وه له‌و ناوه‌ندی ته‌ندوروستی دا چاره كراویت و زياتر له دوو ساڵ به سه‌ر دا نه‌چوووه. بۆ زانياری زياتر پرسيار بكه له بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆت.
كوتانه‌وه
هه‌موو منداڵه‌كانی فینله‌ندا دژ به نۆ نه‌خۆشی گراوه ده‌كوترێنه‌وه. هه‌موو نه‌خۆشيه‌كانی كه به كوتا-نه‌وه ڕێ له به‌ريان ده‌گرێت تالووكه‌ن، هه‌گه‌ر منداڵ دژ به ئه وان نه‌كوتێنه‌وه ده‌توانن بمرن يان زيانی هه‌میشه‌یيان بۆ ببێت.
كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌وره كه له تورك‌و ده‌ژین مافيان هه‌يه كوتانه‌وه‌كانی ئا سای و ده‌رماننامه بۆ كوتانه‌وه‌ی هه‌پاتیت له بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆيان وه‌ربگرن. منداڵه‌كانی كه ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يیشتبێت ته‌مه‌نی خوێندنگا له ڕاوێژگه‌كان كوتانه‌وه‌يان بۆ هه‌يه، و منداڵه‌كانی له خوێندنگان له لايه‌ن په‌رستگاری خوێندنگا كوتانه-وه‌يان ده‌بێت. بۆ زانياری زياتر ده‌توانیت پرسيار بكه‌یت له بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆت.
فرياكه‌وتنه‌وه
فرياكه‌وتنی ناوه‌ندی ته‌ندوروستی، ته‌له‌فۆن 10023
Kunnallissairaalantie 20
نه‌خۆشه‌كانی فرياكه‌وتن له ڕۆژانی كاركردن دا له ماوه‌ی كاتژمێر 8.00 تا 15.30 له بنكه‌ی ته‌ندوروستی به رێبازی ناونیشانی كۆڵانه‌كه‌تان چاره ده‌كرێن، له كاته‌كانی تر له فرياكه‌وتنی ناوه‌ندی ته‌ندوروستی دا.
خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی بۆ منداڵانا و لاوان
ڕاوێژگه‌ی منداڵان بۆ هه‌موو ماڵباته‌كانی به منداڵی له ته‌مه‌ن 2 حه‌فته تا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ن. مافتان هه‌يه كه هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆن بۆيان بكه‌ن و پرسيار لێيان بكه‌ن. كاتی ته‌له‌فۆنكردنه‌وه‌ی په‌رستگاری ته‌ندوروستی كاتژمێر 12 تا 13 يه. زانياری بۆ په‌يوه‌ندیكردن له‌گه‌ل په‌رستگارانی ته‌ندوروستی له ڕاوێژگه‌كانی منداڵان له سه‌ر ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی تورك‌و هه‌ن.
خزمه‌تگوزاری ته‌ندوروستی خوێندنگه‌كانی خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستیسازی بۆ ئه و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه له خوێندگه‌ی ئا سای يان ئا ماده‌ی ده‌خوێنن.
خزمه‌ته‌كانی تری ته‌ندوروستی بۆ منداڵان و لاوان ئه مانه‌ن: يه‌كه‌ی نه‌ورۆلۆژی منداڵان، ده‌روونسازی منداڵان و لاوان، پۆلیكلینیكی منداڵان و لاوان و ته‌داوی پزیشكی منداڵان و لاوان.
خزمه‌ته‌كانی تری ته‌ندوروستی بۆ منداڵان و لاوان ئه مانه‌ن: يه‌كه‌ی نه‌ورۆلۆژی منداڵان، ده‌روونسازی منداڵان و لاوان، پۆلیكلینیكی منداڵان و لاوان و ته‌داوی پزیشكی منداڵان و لاوان.
دووگيانی
زانياری زياتر ده‌رباره‌ی دووگيانی له‌م لاپه‌ڕه‌ی بانكی زانياری ده‌درێت: كاتی كه دووگيان بیت.
ڕاوێژگه‌كانی دايكانی له تورك‌و خزمه‌تی ماڵه‌كانی چاوه‌ڕوانی منداڵ ده‌كه‌ن. خزمه‌ته‌كان به‌لاشن.
له ڕاوێژگه‌كانی دايكانی ته‌ندوروستی و خۆشگوزاری منداڵه‌كه‌ی بێت و دايكی چاوه‌روان ده‌پارێزرێن.
له ڕاوێژگه‌ی ڕێگری منداڵبوونه‌وه خزمه‌تی ڕێگرتنی له به‌ر منداڵبوونه‌وه بۆ توركوييه‌كانی له ژێر ته‌مه‌نی 25 ساڵه ده‌كات. به نامه‌ی پزیشك، په‌رستگاری ته‌ندوروستی يان كارمه‌ندی كۆمه‌ڵايه‌تی كه‌سانی گه‌وره‌تر له 25 ساڵه‌ش ده‌توانن بێن ئه گه‌ر كێشه‌ی ڕێگریيان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سانی كه ده‌يانه‌وێت دووگيانی خۆيان نێوببر بكه‌ن ده‌توانن بێن ڕاوێژگه‌ی ڕێگری. ڕاوێژگه‌ی ڕێگری له ێستگه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندوروستی يه له‌م ناونیشانه دا:
Luolavuorentie 2, 2. krs.
خزمه‌ته‌كانی ڕاوێژگه‌ی تايبه‌ت بۆ ته‌مه‌ن گه‌وره‌كان به ناوی “پاله‌تتی” بۆ لاو و گه‌وره‌كانی نه‌خۆشی په‌ره‌سانین. له ڕاوێژگه‌كه بارودۆخی ده‌روونی و كۆمه‌ڵايه‌تی ده‌سه‌لمێنێت و پشكنینه‌وه ده‌رباره‌ی بارودۆخی ته‌ندوروستی ئا سای ده‌كرێت. ناونیشانی ڕاوێژگه‌كه ئه مه يه:
Luolavuorentie 2, 20700 Turku,
ته‌له‌فۆن 2626153-02 ڕۆژانی كاركرنه‌وه كاتژمێر 8 تا 16.
ڕاوێژگه‌كانی گه‌وره‌كردنه‌وه و ماڵباتی دا كێشه‌كانی منداڵان و لاوان و هه‌روه‌ها ماڵباته‌كانيان ده‌سه‌لمێنێت و چاره‌سه‌ر ده‌كات. له‌وێ يارمه‌تی پیشه‌ی ده‌روونسازی منداڵان، ده‌روونناس و كارمه‌ندی كۆمه‌ل-لايه‌تی بۆ ماڵباته‌كان به‌رده‌ستن.
ته‌ندوروستی ددانان
چاره‌كردنی ته‌ندوروستی ده‌م به‌شێكه له خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستیسازی ئا سای كه ته‌ندوروستی ددانانی توركويه‌كان چاره ده‌كات و يارمه‌تی فرياكه‌وتن ده‌دات.
كاتگرتنه‌وه له ڕۆژانی كاركردن دا له دووشه‌ممه‌وه يا هه‌ينی كاتژمێر 8.00 تا 16.00.
كه كاته‌كانی تر دا ده‌توانیت په‌يامێك له سه‌ر وڵامگر بێڵیت كه ماوه‌ی ددانسازی خۆت به‌تاڵ ده‌جه‌ت. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی كاتی
ددانسازی ئه مه يه 0644 266-02.
كاتگرتنه‌وه، به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كاتی ددانسازی و زانياری ده‌رباره‌ی ماوه‌كانی ددانسازی له كاتگرتنه‌وه‌ی ته‌ندو-روستیسازی ده‌م.
ده‌رمان
له فینله‌ندا ده‌توانیت ده‌رمان ته‌نيا له ده‌رمانخانه‌وه بكڕیت. زانياری زياتر له ماڵپه‌ری شاره‌وانی تورك‌و.
خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی ده‌روونی
بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆت هه‌میشه يه‌كه‌م شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندوروستی ده‌روونین. بنكه‌كانی ته‌ندوروستی به‌رپرسيارن له پێشگری كێشه‌كانی ته‌ندوروستی ده‌روونیوه، له سه‌لماندنه‌وه‌ی نه‌خۆشیوه و له چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشيه‌كانی ده‌روونی ئا سای و سووك، وه‌كو دێپرێسيۆن، كێشه‌ی پانیك و قه‌يرانی ژيانی. خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی ده‌روونی هه‌روه‌ها له‌م ده‌زگه‌كانه‌ش ده‌درێن: ڕاوێژگه، ته‌ندوروستیسازی خوێندنگه، ده‌زگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی و ته‌ندوروستیسازی ساڵمه‌ندان له ماڵ.
له بنكه‌ی ته‌ندوروستی خۆت بیگه‌ڕه
زانياری زياتر ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی قورس تری ده‌روونی لێره‌وه ده ده‌ست ده‌هێنیت
خزمه‌ته‌كانی تری ته‌ندوروستی
نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وانی تورك‌و ته‌ندوروستیسازی تايبه‌ت له زۆر بوارێك دا بۆ توركوييان ده‌دات. به نامه‌ی پزیشك يان په‌رستگار ده‌توانیت بچیت بۆ ئه وێ.
ئه زموونگه
كاتگرتنه‌وه بۆ پشكنینی ئه زموونگه واته لابۆراتوار ده‌توانیت له سه‌ر ئینته‌رنێت يان به ته‌له‌فۆن بكه‌یت ڕۆژانی كاركردن دووشه‌ممه تا هه‌ينی كاتژمێر 7.00 تا 15.00. به نرخی تۆڕی هه‌رێمی له ژماره 6321 313 02.
په‌ند بۆ كاتگرتنه‌وه
• په‌ند ده‌رباره‌ی پشكنینی ئه زموونگه
• شوێنه‌كانی گرتنه‌وه‌ی فه‌حس له ”تویكسلاب”
پشكنینی وێنه‌گری (بۆ نموونه پشكنینی وێنه‌ی تیشكی و ده‌نگی ئولترا)
هه‌میشه كاتگرتنه‌وه بۆ پشكنینان پێویسته. كات له پێشوازی پزیشك، له پۆلیكلینیك يان له به‌شی نه‌خۆش-خانه ده‌گرێت كاتی كه نامه‌ی ناردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌نووسرێت.
كاتگرتنه‌وه بۆ وێنه‌ی تیشكی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وانی تورك‌و (به‌شی 141) ته‌له‌فۆن 2945 313 02 يان 2922 313 02 ه . به‌شی تیشكی له ناونیشانی
Kunnallissairaalantie 20,
خانووی 1 و له ڕۆژانی كاركردن دا له كاتژمێر 8.00 تا 20.00 و له ڕۆژانی دوای حه‌فته دا كاتژمێر 8.00 تا 16.00 كراوه يه.
نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی تورك‌و (تویكس) به‌رپرسياره له ته‌ندوروستیسازی تايبه‌ت له ناوچه‌ی ته‌ندو-روستیسازی تورك‌و و ده‌وروبه‌ری و خزمه‌ته‌كان له‌و ده‌فه‌ره دا ده‌دات. نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی تویكس له‌م ناونیشانه دا يه:
Kiinamyllynkatu 4-8, 20520 Turku.
خزمه‌ته‌كانی ته‌ندوروستی شه‌خسی ته‌واوكه‌ری ته‌ندوروستیسازی گشتین به‌ڵام ئه وان به پاره‌ن. له تورك‌و چه‌ندین خزمه‌تگه‌ی پزیشكی و ددانسازی شه‌خسی هه‌ن. ماڵپه‌ڕه‌كانی بنكه‌كانی پزیشكی شه‌خسی له تورك‌و بۆ نموونه ئه مامه‌ن:
www.pulssi.fi, www.mehilainen.fi, www.terveystalo.com.