Terveys Kauniaisissa
ته‌ندروسی له کاونیانین‌دا
له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌ندروستی بانکی زانیاری‌دا باسی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له فنلاندا ده‌کرێت.
له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت.
ده‌توانرێ هه‌میشه ته‌له‌فون بۆ خزمه‌تگوزاری ڕاوێژی ته‌ندروستی 0910023 بکرێت، کاتێك پێویستیت به زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یان رێنوێنی بۆچاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی هه‌بێت.
بنکه‌ی ته‌ندروستی
له کاونیانین‌دا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بنکه‌ی ته‌ندروستی پێشه‌که‌شی ده‌کات. له بنکه‌ی ته‌ندروستی‌دا نه‌خۆشه‌کان ده‌توانن بۆ لای دوکتۆر، یارمه‌تیده‌ری دوکتۆر و سسته‌ر بچن. بنکه‌ی ته‌ندروستی له رۆژانی کاری فه‌رمی‌دا کراوه‌یه کاتژمێری 8:00-16:00.
Kauniaisten terveysasema (بنه‌که‌ی ته‌ندروستی کاونیانین)
Asematie 19
02700 Kauniainen
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 095056600
ژماره‌ی فاکس: 095056363
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ته‌ندروستی به‌زمانی فنلاندی ، سویدی به‌ده‌ست دێت.
ئێشکگری
ئێواران و رۆژه‌کانی کۆتایی هه‌فته بنکه‌ی ته‌ندروستی داخراوه. له‌و کاتانه‌دا هه‌ر نه‌خۆشیه‌کی کت‌وپڕ و ڕووداوێك له ئیشکگری نه‌خۆشخانه‌کانی پوه‌له‌رمێتسا ( Puolarmetsän sairaala ) و یۆرڤی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئێشکگری له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی کاونیانین‌دا به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت. زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
هه‌روه‌ها ئێشکگری نه‌خۆشی منداڵانیش له کاونیانین‌دا هه‌ر له‌و شوێنانه‌یه که بۆ گه‌وره‌ساڵانیشه.
هه‌روه‌ها سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی حاڵه‌ته به‌په‌له‌کان له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا بکه.
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ که‌سێکی بێگانه که به شێوه‌ی کاتی له کاونیانین‌دا ده‌ژی
زانیاری سه‌باره‌ت به مه‌سره‌فی چاره‌سه‌ری بێ په‌له له کاونیانین‌دا له بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه به‌ده‌ست دێت
ژماره ته‌له‌فون: 0950561
ته‌ندروستی منداڵ
بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی منداڵ سسته‌ر ودوکتوری ڕاوێژگای منداڵان یارمه‌تی ده‌ده‌ن، که ده‌کرێت داوای رێنوێنیان لێ بکرێت. ڕاوێژگاکانی منداڵان پشتیوانی ویارمه‌تی خێزانی منداڵدار ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به بابه‌تی دایکایه‌تی وباوکایه‌تی وپه‌روه‌رده‌ی منداڵ وهه‌روه‌ها هه‌موو چه‌شنه خزمه‌تگوزاریه‌کی ته‌ندروستی و لێکۆلینه‌وه‌یه‌ك که پشتیوانی له گه‌شه‌کردنی منداله‌که ده‌کات، پێشکه‌شی ده‌که‌ن.
ڕاوێژگای دایکانه‌و به‌رگری له منداڵ بوون (Äitiys- ja ehkäisyneuvola)
رۆژانی دووشه‌ممه-هه‌ینی له کاتژمێری 12-13
ژماره‌ی ته‌له‌فون:095056354
ڕاوێژگای منداڵان (Lastenneuvola)
رۆژانی دووشه‌ممه-هه‌ینی له کاتژمێری 12-13
ژماره‌ی ته‌له‌فون:095056357 وه 5056358
بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی ڕاوێژگای منداڵانی شاره‌وانی کاونیانین به زمانی فنلاندی و سویدی .
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت
کاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌که‌وێت، له کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه بکه، یان ته‌له‌فون بکه بۆ ژماره‌ی 0910023 واته بۆ ڕاێژی ته‌ندروستی، که 24 کاتژمیره‌که‌ی شه‌و ورۆژ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. له‌و کاتانه‌دا که چیتر کاتی کارکردنی فه‌رمی نه‌ماوه ده‌توانیت ته‌له‌فون بۆ ئێشکگری نه‌خۆشخانه‌ی یۆرڤی بکه‌یت بو ژماره‌ی 0947183300. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و به‌گشتی ئینگلیزیش پێشکه‌ش ده‌کرێت.
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له فێرگه‌دا
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ منداڵانی فێرگه وخوێندکاران له کاونیانین‌دا به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
دووگیانی
خزمه‌تگوزاری ڕاوێژگای منداڵ له کاونیانین ده‌که‌وێته بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه، که لێوه‌یه‌وه زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌ردان له ڕاوێژگا، چوونه پێشه‌وه‌ی کاتی دووگیانی، ئاماده‌کاری خێزان بۆ منداڵ بوون و منداڵ بوون.
ژماره ته‌له‌فون: 095056357 (ڕاوێژگای منداڵان) یان 095056354 (ڕاوێژگای دایکایه‌تی و به‌رگری له منداڵ بوون).
کێشه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی
له لاپه‌ڕه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی قه‌یران بانکی زانیاری ناوچه‌ی پایته‌خت زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی کێشه ده‌روونیه‌کان له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت.
که‌سێك که ناڕه‌حه‌تی به‌ده‌ست کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونیه‌وه هه‌یه ده‌توانێ په‌نا بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی ببات. دوکتۆره‌کانی بنکه‌ی ته‌ندروستی له کاتی پێوێستدا که‌سه‌که بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌روونی و چاره‌سه‌ری پسپۆڕی ده‌روونناس ده‌نێرن.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ته‌ندروستی کاونیانین به‌زمانی فنلاندی ، سویدی .
له بنکه‌ی ته‌ندروستی‌دا پسپۆڕی ده‌روونی کار ده‌کات، که داواکار ده‌توانێ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێوه بکات. پشپۆڕی ده‌روونی له په‌یوه‌ند به یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی کێشه وگرفته‌کان یارمه‌تی ده‌دات و تێراپیای قه‌یران و قسه‌وباس کردن به نه‌خۆش ده‌دات. چوون بۆلای سسته‌ری پسپۆڕ له دیپرێسدا پێویست به داوانامه‌ی دوکتۆر ده‌کات.
پسپۆری ده‌روونی
Jorma Falkenberg
کاتژمێر 11-11:30
ته‌له‌فون: 095056356
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی له ماڵپه‌ڕی کاونیانینه‌وه به زمانی فنلاندی و سویدی .
یارمه‌تی قه‌یرانی ده‌ست به‌جێی
یارمه‌تی قه‌یرانی ده‌ست به‌جێ له ئێشکگری شه‌وانه رۆژی کۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانی ئێسپۆوه به‌ده‌ست دێت، ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0981642439.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت خزمه‌تگوزاریه‌کانی قه‌یران له کاونیانین به زمانی فنلاندی وسویدی .
خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ منداڵان و خێزانی منداڵدار
خێزانه منداڵداره‌کان ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به داوانامه‌ی دوکتور بکات په‌یوه‌ندی به ڕاوێژگاکانی خێزانه‌وه بکه‌ن. خزمه‌تگوزاریه‌که به زمانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی پێشکه‌ش ده‌کرێت. زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی به ڕاوێژگاکانی خێزانه‌وه به زمانی فنلاندی و سویدی .
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌م ودان
له په‌یوه‌ند به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌م ودانه‌وه بنه‌که‌ی ته‌ندروستی ده‌م ودانی کاونیانین خزمه‌ت ده‌کات.
کات گرتن له رۆژانی دووشه‌ممه‌وه بۆ هه‌ینی کاتژمێر 8-15
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 095056379
له رۆژه‌کانی کۆتایی هه‌فته و بۆنه‌کان ئێشکگری بۆ هه‌موو دانیشتوانی کاونیانین له بنکه‌ی ته‌ندروستی ده‌م ودانی پوه‌له‌رمێتسایه (Puolarmetsän hammashoitola). زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی وسویدی .
بابه‌تی سێکس
له ڕاوێژگای به‌رگری له منداڵ بوونی بنکه‌ی ته‌ندرووستی کاونیانینه‌وه یارمه‌تی سه‌باره‌ت به به‌رگری له‌منداڵ بوون و نه‌خشه‌دانان بۆ خێزان به‌ده‌ست دێت. زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی و سویدی .
له‌لاپه‌ڕه‌ی بابه‌تی سێکس له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کای سێكس به‌ده‌ست دێت.
خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ژنانه
له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ژنانه‌دا په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه بکه، که دوکتۆری گشتی نه‌خۆشه‌که ده‌پشکنێت. به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا له بنکه‌ی ته‌ندروستی‌دا دوکتوری تایبه‌تی ته‌ندروستی ژنانه کار ناکات.
نه‌خۆشیه سێکسیه‌کان
له‌کاتی بوونی ناڕه‌حه‌تی له کۆئه‌ندامی سێکسی ژنانه و کۆئه‌ندامی میزکردندا په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی ته‌ندروستی کاونیانینه‌وه بکه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی کاونیانین ده‌توانن به‌بێ ناردنی داوانامه‌ی دوکتۆر بۆ پۆلیکلینیکی نه‌خۆشیه سێکسیه‌کان له هلسینکی بچن.