Terveys
ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له فنلاندا بژیت ، ئه‌وا له‌ژێر سایه‌ی ته‌ئمینی ته‌ندروستیدایت. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه که كێڵا به‌شێك له خه‌رجی نه‌خۆشیه‌کان ده‌بژێرێت. هه‌روه‌ها بۆ زۆرێك له ده‌رمانه‌کان ده‌توانرێت له كێڵاوه بڕی پاره‌ی تێچوه‌که‌ی وه‌رگیرێته‌وه. زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ماڵپه‌ڕی کێڵاوه به‌ده‌ست دێت. بۆ زانیاری زیاتر له نزیکترین بنکه‌ی ته‌ندروستی نزیك خۆته‌وه پرسیار بکه.
ته‌ئمینی نه‌خۆشی هه‌روه‌ها خه‌رجه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌رمانی له بنکه تایبه‌تیه‌کاندا ده‌بژێرێت.
به‌گوێره‌ی یاسای یه‌کسانی
(
Yhdenvertaisuuslaki
)
هه‌ڵاواردن بۆ نموونه له کاتی وه‌رگرتنی که‌سان بۆ سه‌ر کار یان خوێندن قه‌ده‌غه‌یه. نابێ که‌سه‌کان به‌پێی ڕه‌گه‌زیان بۆ نموونه بۆ پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا هه‌ڵاواردرێن.
زانیاری سه‌باره‌ت به یاسای یه‌کسانی له ماڵپه‌ڕی
yhdenvertaisuus.fi
به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و ئێنگلیزی به‌ده‌ست دیت.
فنلاندی
ئینگليزی
سویدی
رووسی
عه‌ره‌بی
سۆمالی
ئێسپانیایی
فه‌ره‌نسی
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاردا ڕێنوێنی" ژیان له فنلاندا" هه‌یه. له‌وێدا زانیاری بۆ کۆچبه‌ران سه‌باره‌ت به جێنشینی، خوێندن و ته‌ئمینی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
کوردی
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
فه‌ره‌نسی
ڕووسی
سربوكرواتی
سۆمالی
فارسی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
ده‌ری
ئیستۆنی
زمانی ڕه‌وان (فنلاندی)