به‌خێر بێن بۆ Kainuu وڵاتی که‌لتوره‌جیاوازه‌کان
ناوچه‌ی کاجانی دوو شار و حه‌فت شاوره‌وانی هه‌یه. شاره‌کان کاجانی و کووهمون (Kuhmo)، و شاره‌وانییه‌کان به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان بریتینه‌له، Sotkamo, Suomussalmi, Paltami, Vaala, Puolanka, Hyrynsalmi و Ristijärvi. له‌کۆتایی 2006 دا Kainuu 84350 دانیشتووی بوو که%1.25 له‌ئه‌م دانیشتووانه کۆچه‌ره‌کان بوون. رێژه‌ی له‌سه‌دی ژنان 58 بوو. زۆربه‌ی مروڤ به‌بوونه‌ی هۆکاری خێزانیه‌وه‌هاتوون بۆ Kainuu. یه‌که‌مین به‌شی په‌نابه‌ران له‌ساڵانی 90 دا هاتن بۆ Kainuu. Kainuu ناوچه‌ی هه‌ندێک زۆر له‌که‌لتوره‌کانه. زۆربه‌ی کۆچه‌رانی Kainuu رووسین. دوایی که‌مه‌له‌کانی کۆچه‌ران بریتینه له سوودانیه‌کان، ئێرانییه‌کان، ئه‌فغانه‌کان، ئه‌ستونیاییه‌کان، عێراقییه‌کان، ئێریتره‌ییه‌کان و په‌نابه‌رانێک له‌کۆماری یووگوسلاویای پێشوه‌وه.
پاته‌ختی ناوچه‌که‌کاجانییه. بواره‌گرنگه‌کانی بازرگانی ناوچه‌که‌کاغه‌ز و پێشه‌سازی ئه‌لکترونیکی و ته‌کنولۆژیای زانیارییه. کاجانی شارێکی خوێندکارییه، که له ئاستی زانکۆیی و کولیجی ته‌کنیکی دا په‌روه‌رده‌ی هه‌یه. هه‌وره‌ها کاجانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر فێرکاری پیشه‌یی ئه‌دات، و ده‌رفه‌تێک بۆ فێرکاری له‌بوارانێک وه‌کو که‌لتور، سه‌رچاوه‌سرووشتییه‌کان، خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بازرگانی، ته‌کنولۆژیا، گواستنه‌وه‌و گه‌شت و گوزار، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
هه‌روه‌ها کاجانی شارێکی سه‌ربازییه. گه‌وره‌ترین تیپی له‌شکری فه‌نلاند، تیپی Kainuu، و تیپی پارێزه‌ری سنووری Kainuu له‌وێن.
بۆ گه‌یشتن به کاجانی ئه‌توانن له‌ئه‌وتۆمبیل، شه‌مه‌نده‌فه‌ر یا فڕوکه‌که‌ڵک وه‌رگرن. فرۆکه‌خانه‌له Paltaniemi له هه‌شت کیلومێتری ناوه‌ڕاست شاره‌وه‌یه. هێڵی ئاسن و وێستگه‌کانی ئوتۆمبیم هه‌ر دووکیان له‌نزیکی سه‌نته‌ری شارن.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ fi>>kaupunkitieto.kajaani.www.
Turvapaikanhakijoiden ja pakolaisten sosiaalipalvelut, Kajaanin kaupungin maahanmuuttajapalvelut (خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ داواکه‌رانی په‌نابه‌ری و کۆچه‌ران، خزمه‌تگوزارییه‌کانی به‌شی کۆچه‌رانی کاجانی)
Lönnrotinkatu 3
نهۆمی یه‌که‌م
87100 KAJAANI
ته‌له‌فۆن. (08) 615 52760
یارمه‌تی و پشتگیری بۆ ژیانی رۆژانه:
www.monika.fi
زانیارییه‌کانی شاری کاجانی:
Neuvokki
Kajaanin kaupungintalo (هۆڵی شاری کاجانی)
Pohjolankatu 13
87100 KAJAANI
ته‌له‌فۆن. (08) 6155 2345/ www.kajaani.fi>>muuttajalle (بۆ ئه‌و کۆچه‌رانه‌که‌تازه‌هاتوون)
که‌لتور
Kainuu مێوانداری هه‌ندێک زۆر له‌ڕووداوه‌که‌لتورییه‌کانه، وه‌کو Kuhmon kamarimusiikkifestivaalit (فێستیواڵی مووسیقایی Kuhmo)، Runoviikko، Kajaani Tanssii! (سه‌ماکانی کاجانی!) ja Kainuun Jazzkevät (سه‌مای به‌هاری کاجانی).
Kajaanin kaupunginteatteri (شانۆی شاری کاجانی) دوو ته‌خته‌شانۆی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها له‌پاڕێزگای Oulu دا گه‌شت و گوزار ده‌کات. شانۆه‌کان زۆر جۆراوجۆرن. Kajaanin harrastajateatteri (شانۆی نه‌شاره‌زای کاجانی) هه‌ندێک به‌رهه‌می ساڵانه‌ی هه‌یه. شانۆی هاوینییه‌که‌ی له‌کاجانی دا وه‌کو ڕێ وڕه‌سمێک به‌حساب دێت. کاجانی سێ شانۆی BioRexبۆ پێشاندانی فیلمی هه‌یه که تازه‌ترین فیلمه‌کان نیشان ئه‌ده‌ن. Kajaanin elokuvakerho (یانه‌ی فیلمی کاجانی) به‌رهه‌مه کلاسیکه‌کانی مێژووی سینه‌ما نیشان ئه‌دات. Routa کۆمپانیایه‌کی به‌روژی سه‌ما له‌کاجانییه‌و چالاکییه‌کانی بریتینه له به‌رهه‌م هێنانی سه‌ماگه‌لێکی کارامه.
Kainuu هه‌ندێک له ڕووداوه‌کانی که‌لتوری ناوچه‌یی، ڕێ و ڕه‌سمه‌کۆنه‌کان و موسیقاییه‌کان مێوانداری ده‌کات. Kainuu چه‌ند تیپێکی نه‌شاره‌زای شانۆی هاوینی هه‌یه که هه‌موو که‌سێک له‌سه‌راسه‌ری فه‌نلانده‌وه ده‌کێشێت بۆ لای خۆێ.
بۆ زانیاری یاتر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌کانی Kainuu بڕوانن بۆ Kajaani Info.
هه‌روه‌ها بڕوانن بۆwww.kajaani.fi>>kulttuuri (که‌لتور)
سروشت
دیمه‌نی سروشتی کاجایی له گرد، دارستان، ئاو و گۆمه‌کان دروست بووه. سروشتێکی خاوێن و گه‌وره‌یه. وه‌رزه‌کان پڕ ڕه‌نگن. ره‌نگه‌له‌زستان دا به‌فره‌که‌زۆر قورس بێت. له‌مانگانی وه‌رزی زستان دا، ره‌نگه‌پله‌ی گه‌رمی هه‌وای ده‌ره‌وه‌بچێت تا 20- . هه‌میشه‌له‌کاتی زستان دا به‌رگی گۆنجاو بپۆشن.
زاڵ بوون به سه‌ر سه‌رما—ڕێنماییه‌ک بۆ کۆچه‌ران >>
کۆ کردنه‌وه‌ی مێوه‌کان و قارچکه‌کان له‌هه‌ر کاتێک له‌ساڵ دا چالاکییه‌کی چاکه و شتانێکی خاوێن و به‌که‌ڵک ده‌خاته‌سه‌ر ژه‌می خوراکه‌کان.
ڕامیاری
هه‌مووی شاره‌وانانی Kainuu بێجگه‌له‌به‌شی Vaala، سه‌ر بهKainuun maakunta –kuntayhtymä (به‌پرسایه‌تی پێوه‌ندی داری Kainuu) به‌حساب دێن. ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی Kainuu به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری تایبه‌تییه‌که‌له 2005 تا 2012 درێژه‌ی هه‌یه.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ:
Kainuun maakunta -kuntayhtymä (برپرسایه‌تی هاوبه‌شی ناوچه‌ی Kainuu)
Kauppakatu 1
87100 KAJAANI
ته‌له‌فۆن. (08) 615 541
www.kainuu.fi
قه‌ڵای مێژوویی و که‌سایه‌تییه گرنگه‌کان
قه‌لای کاجانی له‌سه‌ده‌ی 17 دا دروست کرا. ته‌نها خراپییه‌کانی ماوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشدا ناسراوترین شوێنی مێژووی Kainuu به‌حساب دێت.
بنه‌ڕه‌تی شاری کاجانی له‌ساڵی 1651 دا و به‌ده‌ستی کونت Per Brahe، دانرا.
Elias Lönnrot وه‌کو پزیشکی به‌شێک له‌سه‌ده‌ی 19 دا له‌کاجانی کاری ده‌کرد. که‌شیعره‌فولکلوره‌کانی کۆ کرده‌وه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی فه‌نلاندی، Kalevala، کۆ کرده‌وه.
به‌ناوبانگ‌ترین شاعیری فه‌نلاند، Eino Leino، له‌ساڵی 1878 دا لهPaltaniemi له‌دایک بوو. ئێستا ئێوه‌ئه‌توانن خانووی Eino Leino ببینن و له‌به‌ژیان و شیعره‌کانی ئاگادار ببنه‌وه.
Urho Kekkonen که‌بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه‌خایه‌ن سه‌روک کۆماری فه‌نلاند بو، له‌کاجانی دا چووه‌قوتابخانه.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانن بۆ: www.kajaani.fi>>historia(history)
یاریده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م لاپه‌ڕه ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپییه.