!Tervetuloa Kauniaisiin
به‌خێربێن بۆ کاونیانین!
کاونیانین یه‌کێکه له چوار شاره‌که‌ی ناوچه‌ی پایته‌خت. ئه‌م شاره ده‌که‌وێته ناو شاره دراوسێکه‌یه‌وه واته شاری ئێسپۆ. کاونیانین شاری خانووی هاوینه و باخ‌و باخاته، که 8500 که‌س دانیشتوانێتی. له کۆی دانیشتوانی 57% فنلاندی زمانن، نزیکه‌ی 39% سویدی زمانن و 4% زمانی ترن.
له ماڵپه‌ڕی شاری کاونیانین‌دا زانیاری زیاتر هه‌یه سه‌باره‌ت به کاونیانین هه‌روه‌ها لینکی تریش بۆ ماڵپه‌ری جۆراوجۆری به‌سوود به فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی .
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی به‌خێربێن بۆ ناوچه‌ی هلسینکی سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی هلسینکی، خزمه‌تگوزاریه‌کانی ڕاوێژگاکانی، سه‌باره‌ت به بڕیاردان و کاریگه‌ری دانانی هاووڵاتیان، هاتوچۆی گشتی و پاسکیل لێخوڕین وهه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کاربه‌ده‌ستان و دام وده‌زگای ده‌وڵه‌تی گرنگ له ناوچه‌ی هلسینکی‌دا زانیاری تێدایه.
ڕاوێژدان
له لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی کاونیانین‌دا نامیلکه‌ی وڕێنوێنی تایبه‌تی بۆ کۆچبه‌ران هه‌یه که به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزیه . له لاپه‌ڕه‌کاندا زانیاری سه‌باره‌ت به کتیبخانه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وخوێندن تێدایه.
ده‌توانرێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی جۆراوجۆر له خانه‌ی شاره‌وانی کاونیانینه‌وه به خۆڕایی ڕاوێژ وه‌ربگریت وه‌ك: خزمه‌تگوزاریه‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، هه‌ر بابه‌تێك له په‌یوه‌ند به جێنشینیه‌وه، نشینگه و مۆڵه‌تی کار، ژیانی کاری وه‌ك پرکردنه‌وه‌ی فۆرمی داوی کارکردن، سه‌رگه‌رمی و کاروباری رێکخراوه‌یی، کۆرسی زمان و خوێندن. له خانه‌ی شاره‌وانیه‌وه هه‌روه‌ها ده‌توانیت رێنوێنی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی دیکه‌ی پسپۆڕانی شاره‌وانی کاونیانین به‌ده‌ست بهێنیت. زمانی خزمه‌تگوزاریه‌کان بریتین له زمانی فنلاندی و سویدی.
Kauniaisten kaupungintalo (رۆژانی کاری فه‌رمی کراوه‌یه له کاتژمێری 8-15:45)
Kauniaistentie 10
02700 Kauniainen
ژماره ته‌له‌فون: 0950561
له ماڵپه‌رێ شاره‌وانی کاونیانین‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به کاروباری دیکه له خانه‌ی شاره‌وانی‌دابه زمانی فنلاندی وسویدی به‌ده‌ست دێت.
لاوانی کۆچبه‌ر
ڕاوێژ و رێنوێنی به لاوانی کۆچبه‌ر له‌په‌یوه‌ند به بابه‌ته‌کانی ژیانی لاوان له‌ڕێگه‌ی بنکه‌ی لاوانی شاره‌وانیه‌وه، ژماره ته‌له‌فونی 095056275 به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری له په‌ڕه‌ی به‌خێربێن بۆ ئێسپۆ زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی ڕاوێژ له ئێسپۆدا به‌ده‌ست دێت، که دانیشتوانی کاونیانینیش ده‌توانن که‌لکی لێ وه‌رگرن.
بڕیارده‌رکرن و کاریگه‌رێتی هاووڵاتیان له کاونیانین‌دا
له کاونیانین‌دا کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك که په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌بێت، په‌یوه‌ندی گرتن به به‌و که‌سانه‌وه که کاره‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئاسانه.
له سه‌ر ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی‌دا ده‌توانرێ له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بیروبۆچون بۆ کاربه‌ده‌ستان بنێردرێ، ده‌ستپێشخه‌ریان بۆ بنووسریت یان پرسیار و کۆمێنتیان به زمانی فنلاندی و سویدی ئاراسته بکرێ. هه‌روه‌ها پرسیار ولێکۆڵینه‌وه به ئینگلیزیش وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی کاونیانین‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به بڕیار ده‌رکردن و کاریگه‌ری دانان له کاونیانین‌دا به‌زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
کاربه‌ده‌ستان و دام وده‌زگای گرنگ له کاونیانین‌دا
ئه‌وانه‌ی له کاونیانین‌دا ده‌ژین به‌شێك له هه‌مان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له چه‌شنی (پۆلیس، دائیره‌ی کار وبژێوی، دائیره‌ی باز و دائیره‌ی تۆماری باری که‌سێتی) وه‌ك ئه‌وانه‌ی له ئێسپۆدا ده‌ژین، که‌ڵك لێ وه‌رده‌گرن.
کاربه‌ده‌ستان ودام وده‌زگای گرنگ له ئێسپۆد ا
دائیره‌ی خانه‌نشینی و هاووڵاتیان (کێڵا) (Kela)
زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی به دائیره‌کانی کێڵای کاونیانینه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌کای کێڵاوه به‌یارمه‌تی هێنانی بابه‌ته‌وه به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
ئه‌رکه‌کانی کێڵا له لاپه‌ڕه‌ی کێلاوه له بانکی زانیاری‌دا بخوێنه‌ره‌وه.
دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی کاونیانین (Kauniaisten sosiaalitoimisto)
خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کاونیانین
خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رگێڕان له کاونیانین‌دا
له کاونیانین‌دا هه‌میشه کاربه‌ده‌سته‌که داوای وه‌رگێر ده‌کات.
له ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا له به‌شی ئایا پێویسیت به وه‌رگێر هه‌یه؟ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕان به‌ده‌ست دێت.