Tervetuloa Espooseen
به‌خێربێن بۆ ئێسپۆ
!
ئێسپۆ ده‌که‌وێته پارێزگای باشووری فنلانده‌وه له سه‌ر
که‌ناری ده‌ریای سۆمێنلاهتی. ئێسپۆ دراوسێی شاره‌کانی هیلسنکی و ڤانتا و
کاونیانینه. ئێسپۆ له گه‌وره‌ییدا دووهه‌مین شاره له فنلاندا، دانیشتوانی
نزیکه‌ی 240000 که‌سه
.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008وه 7،3%ی دانیشتوانی ئه‌م شاره
زمانی دایکیان جیاوازبوو له فنلاندی، سویدی یان سامی
.
له ماڵپه‌ڕی شاری ئێسپۆدا زانیاری زیاتر هه‌یه سه‌باره‌ت
به ئێسپۆ هه‌روه‌ها لینکی تریش بۆ ماڵپه‌ری جۆراوجۆری به‌سوود به
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
.
هه‌روه‌ها له‌و
ماڵپه‌ڕانه‌دا ئاماری دیکه‌یش به شێوه‌ی پ د ف به زمانه‌کانی
فنلاندی
،
سویدی
،
ئینگلیزی
،
ئه‌لمانی
،
فه‌ره‌نسی
،ڕووسی وسینی به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی
به‌خێربێن بۆ ناوچه‌ی پایته‌خت
سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی پایته‌خت، خزمه‌تگوزاریه‌کانی ڕاوێژی
ناوچه‌ی پایته‌ختی تێدایه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بڕیاردان و کاریگه‌ری دانان
له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، هاتوچۆی گشتی و پاسکیل لێخوڕین و سه‌باره‌ت به
کاربه‌ده‌ستان و دام وده‌زگای ده‌وڵه‌تی گرنگ له ناوچه‌ی پایته‌ختی زانیاری
تێدایه
.
ڕاوێژ به زمانی جۆراوجۆر
له ئێسپۆ(
In Espoo
)
بنکه‌ی زانیاری، زانیاری ده‌درێت به کۆچبه‌ران له بۆاری جیاوازی کاروباری ژیان له فینلاندا وکو کارۆباری ایقامه و خزمه‌تگوزاری.
له ئێسپۆ(
In Espoo
)
شۆێنی بنکه‌ی
زانیاری له لێپپه ڤارایه، له‌کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی بازاری سێللوه. زانیاریه‌کان به زمانه‌کانی
فنلاندی، سویدی، ئینگلیزی ، عربی و تورکیه.
چونیه‌تی په‌یوه‌ندی گرتن و کاتی کرانه‌وه له
ماڵپه‌ڕی شاری ئێسپۆدایا
.
له ئێسپۆ(
In Espoo
)
خزمه‌تگوزاریه کان به زمانه‌کانی
ئینگلیزی
،
عربی
،
سۆمالی
،
تورکی
،
ڕووسی
،
ێستۆنی
،
سیینی
و
فارسیه
.
له لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا ڵاپه‌ڕه‌یه‌کی
تایبه‌تی بۆ کۆچبه‌رانی خۆی هه‌یه که به زمانه‌کانی
فنلاندی
و
ئینگلیزیه
.
له لاپه‌ڕه‌کاندا
زانیاری سه‌باره‌ت به کتیبخانه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وخوێندن
تێدایه
.
بنکه‌کانی چالاکی فره‌که‌لتووری
بنکه‌کانی چالاکی فره‌که‌لتووری شاره‌وانی ئێسپۆ ڕاوێژ به
خۆرایی پێشکه‌ش ده‌که‌ن که سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی کۆرسه‌کانی زمان و خوێندن،
خزمه‌تگوزاری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون، مۆڵه‌تی نشینگه و
کارکردن، به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر. ژیانی کاری، جۆنیه‌تی نووسینی داوای کار،
سه‌رگه‌رمی و بابه‌ته‌کانی رێکخراوه‌کانه
.
له بنه‌که‌کانی چالاکیه‌کان کۆرسی زمان و چالاکی گروپی
(
خواردن دروست کردن و وه‌رزسی سووک و هتد)یش داده‌نرێت، له وگروپانه‌دا له رێگای
به‌ڕێوه‌بردنی چالاکی هاوبه‌شه‌وه زمانی فنلاندی فێرده‌کرێت. گروپه‌کان زۆر جار
به خۆڕایین. له بنکه‌کانی چالاکیدا کۆمپیوته‌ری بۆکه‌سانێك که سه‌ردانی ده‌که‌ن
و بۆ داواکارن تیدایه
.
ئه‌م بنکانه له ئێسپۆنلاهتی و لێپاڤارایدا هه‌یه
.
له‌و بنکانه‌ی چالاکیانه‌دا به زمانی فنلاندی و ئینگلیزی ڕاوێژ ده‌دریت هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندی به بنکه‌که‌یشه‌وه هه‌یه که به زمانی دیکه‌یش ڕاوێژ ده‌درێت
.
زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن و خزمه‌تگوزاریه‌کانی بنه‌که‌کانی چاڵاکی له
ماڵپه‌ری شاره‌وانی ئێسپۆدا به زمانی
فنلاندی
و
ئینگلیزی
به‌ده‌ست دێت
.
لاوانی کۆچبه‌ر
بنکه‌ی زانیاری و راوێژی لاوان
yESBOx
ڕاوێژ و رێنوێنی به لاوان له‌په‌یوه‌ند به
بابه‌ته‌کانی ژیانی لاوان پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌م بنکه‌یه پێکه‌وه له‌گه‌ل
کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی بازاری سێللۆ
( Sello )
و باوه‌ندی بازاری ئیسۆ ئۆمێنا
( Iso Omena )
دایه
بنکه‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش
بنکه‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش زانیاری سه‌باره‌ت به
خزمه‌تگوزاریه‌کانی شاره‌وانی ده‌دات هه‌روه‌ها ڕاوێژ و ڕێنوێنی داواکاران ده‌کات
بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کانی پسپۆڕانی شاره‌وانی ئیسپۆ
.
له بنکه‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش ده‌شتوانرێت کۆمپپوته‌ر
به خۆڕایی به‌کار بهێنیت، به پاره کۆپی بکه‌یت و فاکس بنێریت هه‌روه‌ها کارتی
هاتوچۆی گشتیش چارجبکه‌یته‌وه. له هه‌ندێ بنه‌که‌ی خزمه‌تگوزاریدا بلیتی بۆنه و
ئاهه‌نگی جۆروجۆر ده‌فرۆشن
.
بنکه‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش له ناوه‌ندی ئێسپۆ
( Espoon keskus )
، ئیسپۆنلاهتی
( Espoonlahti )
، کالایارڤی
( Kalajärvi )
، لێپاڤارا
( Leppävaara ).
ماتینکیولا
( Matinkylä )
و تاپیۆلا
( Tapiola )
داهه‌یه.خزمه‌تگوزاریه‌کان به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی و
به‌گوێره‌ی ده‌رفه‌ت به زمانه‌کانی تریش پێشکه‌ش ده‌کرێت، له ماڵپه‌ری شاره‌وانی
ئێسپۆدا زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به بنه‌که‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌شه‌وه
به‌ده‌ست دێت وه زانیاری زیاتریش
به زمانی فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
و نامیلکه‌ش به
فنلاندی
و
سویدی
(
لاپه‌ڕه‌ی 2) وهه‌روه‌ها به
ئینگلیزی
خزمه‌تگوزاریه‌کانی شاری ئێسپۆ له ێنترنێتدا
له ئێسپۆدا مه‌جالتان هه‌یه له رێگای ێنترنێتدا کارۆباری خۆتان جێ به جێ بکه‌ن. بو نمۆنه ئه‌تۆانن داواکاری اگاداریکردنی رۆژانه له رێگای ئینترنێت بکه‌ن.
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا رێنوێنی زورتر بخۆێنن به
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
.
بڕیارده‌رکرن و کاریگه‌رێتی هاووڵاتیان له ئێسپۆدا
ڕاگه‌یاندنه‌کانی شاری ئێسپۆ
کاناڵه فه‌رمیه‌کانی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی ئێسپۆ بریتین
له لاپه‌ڕه‌ی تابلۆی ئاگاداری سه‌ر ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی به
فنلاندی
و هه‌روه‌ها تابلۆی ێاگاداری
له مه‌ڵبه‌ندی بازاری ئێنترێسه
( Entresse )
Kauppakeskus Entresse
Siltakatu 11
02770 ESPOO
جه‌ریده‌ی ئێسپۆ(
Espoo–lehti
)
ئێسپۆ-
ئێسبۆ-لێه‌تی جریده‌ی زانیاریه له سه‌ر شاری ئێسپۆیه بۆ شاره‌وانانی. ئم جه‌ریده بۆ دانیشتۆانی ئێسپۆ 4 جار له سالدا به سه‌ر خانوه‌کاندا بلاو ئکرێت. جه‌ریده‌که به زمانی فنلاندی و سویدیه، له ماڵپه‌ڕی جه‌ریده‌کدا به زمانی
ئینگلیزیش نۆسراوه. جه‌ریده‌که له ئینترنێتدا به فنلاندی و ئینگلیزی هه‌یه.
جه‌ریده‌که اتوانن هه‌روه‌ها له کتێبخانه و
بنکه‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش(
yhteispalvelupisteet
)
وه‌ربگرن.
بنکه‌کانی خزمه‌تگوزاری هاوبه‌ش له ئێسپۆدا به
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزیه
.
نووسینی بیروبۆچوون و ده‌سپێشخه‌ری
له رێگه‌ی په‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ری شاره‌وانی ئێسپۆوه
ده‌توانرێ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌کانی شاره‌وانی سوپاس یان ڕه‌خنه بنووسرێ یان
پرسیار و پێشنیاری کاروبار به‌رز بکرێته‌وه به زمانی
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
.
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌ڤۆین ئێسپۆ
( Avoin Espoo )
وه
ده‌توانرێ شوێن چوونه پێشی ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ویت که
به فنلاندی
نیردراوه یان بۆ خۆت
بابه‌تی تازه بنێریت. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به به‌شدارکردن و کاریگه‌ری دانان
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی
به فنلاندی
و
سویدی
به‌ده‌ست دێت
.
کاناڵی ده‌ستپێشخه‌ری
(
Aloitekanava
)
کاناڵی کاریگه‌ر دانانی لاوانه، که ده‌توانن ئیده‌کانی
خۆیان ده‌رببڕن، کۆمێنت له‌سه‌ر بیرۆبۆچوونی یه‌کتر بده‌ن و ده‌نگ
بده‌ن
.
لیژنه‌ی گفتوگۆی کاروباری فره‌که‌لتووری
لیژنه‌ی گفت‌وگوی کاروباره‌کانی
فره‌که‌لتووری
ئێسپۆ سیاسه‌تی فره‌که‌لتووری شاره‌وانی
گه‌شه‌پێده‌دات. له لیژنه‌ی گفتوگۆکه‌دا نوێنه‌رانی کۆچبه‌ران و رێکخراوه
سه‌ربه‌خۆکان، کاربه‌ده‌ستان و حیزبه‌کان کۆده‌بنه‌وه. ده‌توانری پرسیار و
چاوه‌ڕوانی خۆتان خۆتان بۆ لیژنه‌ی گفتوگۆی کاروباری فره‌که‌لتووری بنێرن به
ناونیشان پۆستی ئه‌لیکترۆنیدا که بریتیه له
:
mk.neuvottelukunta(at)espoo.fi
له ماڵپه‌ڕی بانگی زانیاری‌دا له په‌ڕه‌ی
سیاسه‌ت و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له فنلاندا
(Politiikka- ja hallinto Suomessa )
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری دانان له
فنلاندا به‌ده‌ست دێت
.
کاربه‌ده‌ستان و دام وده‌زگای گرنگ له ئێسپۆدا
پۆلیس
بنکه‌ی پۆلیسی ڕۆژئاوای تازه‌وڵات
(
Länsi-Uudenmaan Poliisilaitos
)
،
بنکه‌ی سه‌ره‌کی پۆلیسی ئێسپۆیه، خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیانی دانیشتی ئێسپۆ ده‌کات
له‌م ناونیشانه‌دا
: Nihtisillankuja 4
02631 ESPOO
ته‌له‌فون: 0718730281 (ناوه‌ند
)
له بانکی زانیاری‌دا سه‌باره‌ت پۆلیس له لاپه‌ڕه‌ی
پۆلیس
دا
(
Poliisi
)
زانیاری
زیاتر به‌ده‌ست دیت. هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه‌ی بابه‌ته‌کانی مۆڵه‌تدا زانیاری
سه‌باره‌ت به
بابه‌ته‌کانی مۆڵه‌ت
(
Lupa-asiat
)
زانیاری به‌ده‌ست دێت
.
دائیره‌ی خانه‌نشینی و هاووڵاتیان (کێڵا
) (Kela)
زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی به دائیره‌کانی کێڵای ئێسپۆوه
له ماڵپه‌ڕه‌کای کێڵاوه به‌یارمه‌تی هێنانی بابه‌ته‌وه به زمانه‌کانی
فنلاندی
،
سویدی
و
ئینگلیزی
به‌ده‌ست دێت
.
ئه‌رکه‌کانی کێڵا له لاپه‌ڕه‌ی
کێلاوه
(
Kela
)
له بانکی زانیاری‌دا بخوێنه‌ره‌وه
.
دائیره‌ی کار و بژێوی ئیسپۆ
دائیره‌ی کار‌و بژیوی له
ئیسپۆدا
دائیره‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئیسپۆ
خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
له ئێسپۆدا
دائیره‌ی باج
له
لاپه‌ڕه‌ی به‌خێربێن بۆ ناوچه‌ی پایته‌ختی بانکی زانیاری‌دا زانیاری په‌یوه‌ندی کردن
به دائیره‌ی باجی هاوبه‌شی ناوچه‌ی بایته‌خته‌وه به‌ده‌ست
دێت
.
بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری دائیره‌ی باجی ئێسپۆ له تاپیۆڵایه
.
له‌و بنکه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌دا له په‌یوه‌ند به کاروباری باج‌دا خزمه‌تگوزاری به
تاکه که‌س پێشکه‌ش ده‌کرێت
.
Tapiolan verotoimisto
Länsituulentie 4
02100 Espoo
کراوه‌یه له کاتژمێری 9- 16:15
له بانکی زانیاری‌دا له لاپه‌ڕه‌ی
دائیره‌ی باج
(
verotoimisto
)
و سیستمی باج
( verotus
)
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به سیستمی باج له فنلاندا به‌ده‌ست دێت
.
دائیره‌ی تۆماری باری که‌سێتی
له لاپه‌ڕه‌ی
دائیره‌ی تۆماری باری
که‌سێتی
بانکی زانیاری‌دا ئه‌رکه‌کانی ئه‌م دائیره‌یه
بخوێنه‌ره‌وه
.
Espoon maistraatti (
دائیره‌ی تۆماری باری که‌سێتی
ئێسپۆ
)
Itätuulentie 1
02100 Espoo
له‌رۆژه‌کانی دووشه‌ممه- هه‌ینی کاتژمێری 9-16:15
کراوه‌یه
ژماره ته‌له‌فونی ناوه‌نده‌که‌ی: 0718730201
تۆمارکردنی که‌سانی بێگانه:0718731350 (به فنلاندی،
سویدی، ئینگلیزی و به‌گوێره‌ی ئیمکان به زمانی تریش
)
خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رگێڕان له ئێسپۆدا
زانیاری سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕان به‌ده‌ست
دێت
.