Tärkeää tietoa asumisesta
"ماڵم له‌و شوێنه‌یه، که دڵم ڵێی خۆشه"
(په‌ندێکی تانزانی)
-
په‌یمانی کاره‌با، دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فونت کرد بۆ شه‌ریکه‌ی کاره‌با و ناوی خۆت و ناونیشانی تازه‌ت پێیان راگه‌یاند په‌یمانه‌که‌ت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستن. لامپ و فیوز کرێنشین خۆی ده‌یانکرێت و ده‌یانگۆڕێت.
-
له په‌یمانی کرێخانوه‌که‌دا ده‌نووسرێت که ئایا پاره‌ی ئاو له‌سه‌ر کرێیه‌که‌یه، یان هه‌ر مانگه پاره‌ی ئاو به جیا ده‌بێ بیده‌یت.
-
ئه‌گه‌ر خه‌تی ته‌له‌فوونی ماڵه‌وه‌ت هه‌یه، ده‌بێ ته‌له‌فوون بۆ شه‌ریکه‌ی ته‌له‌فوون بکه‌یت و ناونیشانه نوێکه‌یان پێ بڵێیت تا خه‌ته‌که‌ت بۆ بکه‌نه‌وه.
-
ئه‌گه‌ر ته‌له‌فیزیۆنت هه‌بێ، هه‌میشه ده‌بێ مۆڵه‌تی ته‌له‌فیزیۆنت هه‌بێ. مۆڵه‌ته‌که له
Viestintävirasto
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
-
له فنلاندا یاسایه، که ده‌بێ هه‌موو که‌س له ماڵی خۆێدا ئامێری ئاژیری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌بێ. ئاگادار به و بزانه ئامێره‌که کار ده‌کات یان نا. ئه‌رکی کرێنشینه که نزیکه‌ی ساڵی جارێک باتری ئامێری ئاژیره‌که بگۆڕێت. ته‌ئمینی ماڵ زه‌ره‌ری سووتاندن نابژێرێ ئه‌گه‌ر ئامێری ئاژیری ئاگرکه‌وتنه‌وه کار نه‌کات.
-
ته‌ئمینی ماڵ له شه‌ریکه‌ی ته‌ئمین ده‌کرێت. شه‌ریکه‌ی ته‌ئمین یارمه‌تیت ده‌دات که ته‌ئمینێکی گونجاو هه‌لبژێریت. پرسیاری ئه‌وه بکه، که ته‌ئمینی ماڵ چ شتێکی ماڵه‌که ده‌بژێرێت.
-
ئاگاداری له شت ومه‌کی کاره‌بایی ناوماڵ وه‌ک سه‌لاجه، فرێزه‌ر، ته‌باخ، هه‌واکێشی ته‌باخ و جلشۆر له ئه‌ستۆی کرێنشینه.
-
ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌نتێنی سه‌ته‌لایت دابنێی، ده‌بێ مۆڵه‌ت له نوێنه‌ری دائیره‌ی خانوه‌که وه‌رگریت.
-
بالکۆن وه‌ک جێگای حه‌وانه‌وه‌ی کرێچی له‌به‌رچاو گیراوه. نابێ له بالکۆندا خواردن دروست کرێ یان تێیدا هه‌ڵبگیرێ.
-
زبڵ و خۆڵ ده‌خرێته ناو کیسه‌ی به‌ستراو و ده‌کرێته ناو شوێنی تایبه‌ته‌وه که بۆی له‌به‌رچاو گیراوه. ماده‌ی زه‌هراوی، ئامێری کاره‌بایی شکاو، ئامێری ئه‌لیکترۆنی شکاو زبڵی زیان ئاوه‌رن. ئه‌وانه ناتوانری فڕێبدرێنه شوێنی زبڵی شه‌ریکه‌ی خانوه‌که‌وه. سندوقی زبڵی بایلۆجی بۆ زبڵی خوارده‌مه‌نی له‌به‌رچاو گیراوه. ناکرێ نایلۆن یان زبڵی تری تێ بکرێ. رۆژنامه و کاغه‌زی ریکلام فڕێبده ناو سندوقی رۆژنامه‌کانه‌وه، نابێ نایلۆن یان زبڵی تری تێ بکرێ.
-
نزیکترین شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی زیان ئاوه‌ر له‌م ناونیشانه ده‌یدۆزیته‌وه
ongelmajäte.fi.
شوێنه هاوبه‌شه‌کانی جێنشینان:
-
نۆره‌ی ساونا و کلیلی ساونا کاتێک پێت ده‌درێ که له دائیره‌ی نوێنه‌رایه‌تی خانوو و به‌ره په‌یمانی ساونا ده‌به‌ستی.
-
بۆ شوێنی جل شۆردن له‌وه‌پێشه‌وه کات ده‌گریت.
-
ئه‌نباری خانوو بۆ ئه‌و شت ومه‌کانه‌یه که هه‌موو ڕۆژێك پێویستیت پێیان نابێ.
-
ئۆتۆمبیل ده‌بێ له‌و شوێنانه‌دا ڕابگیرێن که بۆی دیاری کراوه. ده‌کرێت شوێنی ئۆتۆمبیلی خۆت به‌کرێ بگریت، کاتێک له‌لای نوێنه‌ری شه‌ریکه‌ی خانوو په‌یمان بۆ شوێنی ئۆتۆمبیله‌که‌ت ده‌به‌ستیت.
له ماڵپه‌ڕی به‌شی فریاگوزاری وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ڕێنوێنی ئاسایشی خانوو (kodin turvaopas)ده‌بینیت. له‌و ڕێنوێنیه‌دا بۆنموونه زانیاری سه‌باره‌ت به ئاسایشی ئاگرکه‌وتنه‌وه وبه‌رگرتن به ڕووداو به‌ده‌ست دێت.
به‌گشتی له هه‌موو بینایه‌کدا لیژنه‌ی دانیشتوانی خانوو هه‌یه، که په‌یوه‌ندی به هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری خانوو به‌ره‌که‌وه هه‌یه. لیژنه‌ی دانیشتوانی خانوو هه‌ڵوێست و چاوه‌ڕوانیه‌کانی دانیشتوان به‌رز ده‌کاته‌وه. پێویسته هه‌ر دانیشتوویه‌ك له کۆبوونه‌وه‌ی دانیشتواندا به‌شداری بکات. له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ده‌توانیت هه‌ڵبژێردرێیت بۆ لیژنه‌ی دانیشتوان و له‌و ڕێگایه‌وه بتوانیت له‌سه‌ر کاروباره‌کانی خانووه‌که‌تان کاریگه‌ریت هه‌بێ. ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ند به جێنیشینیه‌وه تووشی گیروگرفت بوویت ده‌توانیت گرفته‌که بۆ لیژنه‌ی دانیشتوانی خانووه‌که باس بکه‌یت.
باشتر وایه که به
ماتریاڵه‌کانی جێنشینی
(
asumimateriaaleihin
) ئاشنا بیت که له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی كۆتيلو (
Kotilo
) وه ئاماده‌کراوه (ڕێنوێنیه‌کانی دابه‌شکردنی زبل وخۆڵ، بانگ کردن بۆ کۆبوونه‌وه‌کان و کاری هاوبه‌ش، پاککردنه‌وه، وێنه‌ی زنجیره‌یی بۆ ڕێنوێنی له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌کارهێنانی جلشۆرگه و ساونا). ئه‌م زانیاریانه به زمانی ئه‌لبانی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، کوردی، پۆلۆنی، فه‌ره‌نسی، سویدی، سۆماڵی،
فنلاندی،
ڕووسی و ئیستۆنی به‌ده‌ست دێن.