Suomen ja ruotsin kieli Kauniaisissa
زمانی فنلاندی وسویدی له کاونیانین‌دا
له ماڵپه‌ڕه‌کانی زمانی فنلاندی و سویدی ناوچه‌ی پایته‌ختدا سه‌باره‌ت به خوێندنی زمانه‌کانی فنلاندی و سویدی له ناوچه‌ی پایته‌ختدا زانیاری به‌ده‌ست دێت. دانیشتوانی کاونیانین ده‌توانن بۆ نموونه که‌ڵك له خزمه‌تگوزاریه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی چالاکی فره‌که‌لتووری ئێسپۆ وه‌رگرن.
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی (Kansalaisopisto)
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی له کاونیانین‌دا ساڵانه به‌رنامه‌ی کۆرسی خوێندنی زمانی فنلاندی و سویدی، خوێندنی جێگیربوون و به‌گوێره‌ی ئیمکان کورسی تریش بۆ کۆچبه‌ران رێکده‌خات. به‌رنامه‌ی وانه وخوێندنه‌کان بۆ هه‌موو ماڵێك له کاونیانین‌دا ده‌نێردرێت، هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت له کتێبخانه یان له خانه‌ی شاره‌وانیه‌وه به‌ده‌ست بێت. له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگاکه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به خوێندن و ده‌رفه‌تی کۆرسه‌کان به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.
ئایا ده‌ته‌وێت زمانی سویدی بخوێنیت؟
له په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی کاونیانین‌دا به گوێره‌ی پێویست کۆرسی خوێندنی زمانی سویدی بۆ کۆچبه‌ران رێکده‌خرێت.
زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی و سویدی به‌ده‌ست دێت.