Suomen ja ruotsin kieli
زمانی فنلاندی و سویدی
"ئه‌و که‌سه‌ی زمان ده‌زانێ، هه‌موو شوێنێک بۆ
ی
وه‌ک ماڵی خۆی وایه"
(
په‌ندێکی
هۆڵه‌ندی)
فنلاندا وڵاتێکی دوو زمانه‌یه
له ڤنلاندا دوو زمانی فه‌رمی هه‌یه، فنلاندی و سویدی
. زمانی فنلاندی وه‌ك زمانی دایك 91% و زمانی سویدیش وه‌ك زمانی دایك له سه‌دا 5%ی فنلاندیه‌کان قسه‌ی پێ ده‌که‌ن.
زمانی سویدی زۆرتر له فنلاندا له که‌ناره‌ی رۆژئاوا و باشوور قسه‌ی پێده‌که‌ن.
له فنلاندا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که به زمانی فنلاندی و سویدی بخوێندرێ.
شاره‌وانیه‌کان ده‌توانن یه‌ك زمانه یان دوو زمانه بن. کاتێك له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی‌دا کاروباره‌کانت ئه‌نجام ده‌ده‌یت، بۆ نموونه له
دائیره‌ی کار‌وبژێوی
(työ- ja elinkeinotoimisto)دا، تۆ مافت هه‌یه به زمانی فنلاندی یان سویدی قسه بکه‌یت. له‌و شاره‌وانیانه‌ی که دوو زمانه‌ن ده‌توانیت هه‌روه‌ها له‌لای کاربه‌ده‌ستانی شاره‌وانیش‌دا (بۆ نموونه له دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا) هه‌ردوو زمانه‌که به‌کاربهێنیت.
له هه‌ندێ شوێنی کاردا له‌وانه‌یه ناچار بیت شاره‌زایی زانینی زمانی فنلاندی و سویدیش پیشان بده‌یت.
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داده‌وه زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به زمانی فنلاندی به فنلاندی و به سویدی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
خوێندنی زمان له فنلاندا (
Kielen opiskelu Suomessa
)
ئه‌گه‌ر ده‌توێت جێگیر ببی له فنلاندا، ئه‌وا زۆر گرنگه فیری قسه‌کردن به زمانه‌که ببیت.
له فنلاندا کۆرسه‌کانی زمانی فنلاندی و سویدی له‌لایه‌ن مه‌لبه‌نده‌کانی خوێندن، رێکخراوه‌کان و پڕۆژه‌ی جۆراوجۆره‌وه ڕێکده‌خرێن. داواکارانی فه‌رمانگه کار‌وبژێوی ده‌توانن له ڕێگای فه‌رمانگه‌ی کاروبژێویه‌وه داوای کۆرسه‌کانی زمانی فنلاندی بکه‌ن. ئه‌و خوێندنانه‌ی که وابه‌سته به سیاسه‌تی هیزی کارن بۆ خوێندکاران به خۆڕایین. زانیاری سه‌باره‌ت به‌و کۆرسانه‌ی زمانی فنلاندی که وابه‌سته به سیاسه‌تی هیزی کارن له ماڵپه‌ڕی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه (
työhallinto
)
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندندا کۆرسه‌کان به‌گشتی له مانگی ئۆگۆست یان سیپتامبه‌ر وه هه‌روه‌ها له مانگی جانوه‌ریدا ده‌ست پێده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه له‌کاتی خۆی‌دا به زوویی پێش ده‌ست پێکردنی کۆرسه‌که ناوت نووسیبێت. له مه‌ڵبه‌ندی خوێندنه‌که بپرسه که که‌ی ده‌بێ ناو بنووسرێ.
له ماڵپه‌ڕی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه
(
Opetushallitus
)
زانیاری سه‌باره‌ت به خویندن و په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی زمانی فنلاندی بۆ خوێندکارانێک که پێشینه‌ی کۆچبه‌رییان هه‌یه، به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی که کۆرسی زمان رێکده‌خه‌ن له لاپه‌ڕه‌کانی بانکی زانیاری واته ئیفۆبانکی به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
کۆرسه‌کان له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی فنلاندا.
له ماڵپه‌ری ئینفۆبانکیه‌وه له زمانی فنلاندی له ئینته‌رنێتدا لینکی ئه‌و تۆڕی ماڵپه‌ڕانه‌ت ده‌داتێ که لێیه‌وه ده‌توانیت زمانی فنلاندی بخوێنیت.
ماتریاڵه‌کانی زمانی فنلاندی (
Suomen kielen oppimateriaaleja)
ئایا به‌شوێن کتێبی خوێندندا، فه‌رهه‌نگی زمان، یان هه‌ر ماتریاڵێکی خوێندنی زمانی فنلاندی‌دا ده‌گه‌ڕێیت؟
له ماڵپه‌ڕی بنکه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی که‌س گۆڕێنه‌وه (
Cimon) زانیاری به زمانی فنلاندی سه‌باره‌ت به
ماتریاڵه‌کانی خوێندنی زمانی فنلاندی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ئایا پێویستیت به به‌ڵگه‌ی زانینی زمانی فنلاندی یان سویدی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر داوای ڕه‌گه‌زنامه‌ی فنلاندی بکه‌یت، ئه‌وا ده‌بێت تۆ قسه‌کردن و نووسین به زمانی فنلاندی یان سویدی له ئاستی ڕه‌زامه‌ندیدا بزانیت. هه‌روه‌ها زانینی زمانی ئیشاره‌ی فنلاندیش هی که‌ڕ و لاڵه‌کان کافییه. زانینی زمان ده‌کرێ بسه‌لمێنر‌ێ بۆ نموونه له ڕێگای به‌شداری له تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی زماندا. له‌م تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌بێ که‌سه‌که له ئاستی گشتی پله‌ی سێ ده‌ربچێ. ئه‌م ئاسته پله‌ی ناوه‌راسته له زماندا.
له بیرت بێ که تاقیکردنه‌وه‌که له کاتی خۆی‌دا ئه‌نجام بده‌یت. زۆر جار خه‌ڵکێکی زۆر بۆ تاقیکردنه‌وه‌که نۆره‌یان گرتوه، له‌به‌ر ئه‌وه کاتی گونجاوی بۆ له‌به‌رچاو بگره. ڕاسته‌وخۆ ناونووسی له‌و مه‌ڵبه‌ندی خوێندنه‌دا بکه که تاقیکردنه‌وه‌که‌ی تێدا ڕێک ده‌خرێت. زانیاری سه‌باره‌ت به‌و مه‌ڵبه‌ندانه هه‌روه‌ها کاته‌کانی تاقیکردنه‌وه‌که له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندن هه‌یه.
ده‌توانیت توانایی زمانه‌که‌ت به‌شێوه‌ی تریش نیشان بده‌یت. مه‌رج و داواکاریه‌کان له‌وه‌پێشه‌وه بخوێنه‌ره‌وه. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ری Maahanmuuttovirastoیه‌وه به فنلاندی (pdf)به‌ده‌ست ده‌هێنیت