خزمه‌تگوزاریه‌کانی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌توڕکو
یارمه‌تی ئابوری له‌کوێ ده‌درێت؟
ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌یارمه‌تی ئابوری هه‌یه‌بۆ ژین، ده‌بێ په‌یوه‌ندی بگریت به (Kela) کێڵاوه (یان فه‌رمانگه‌ی توڕکو یان ڤاریسسوۆ) که‌له‌وێ ده‌توانیت یارمه‌تی پله‌یه‌ک بۆ نموونه‌یارمه‌تی کرێخانو(asumistuki) وه‌ربگری. دوای ئه‌وه‌تۆ مافی داواکردنی بژێوی ژیانت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیال و ته‌ندروستی شاره‌وانی توڕکو هه‌یه.
کێڵای توڕکو
ناونیشان: Eerikinkatu 26, 20100 TURKU
ناونیشانی پۆستی: PL 366, 20101 TURKU
کێڵای ڤاریسسوۆ
ناونیشان: Littoistentie 81, 20610 TURKU
ناونیشانی پۆستی: PL 40, 20611 TURKU
دائیره‌ی بێگانه‌کان (ulkomaalaistoimisto) کار و باری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تازه‌هاتون بۆ ئه‌م وڵاته، کۆچکردوه‌گه‌ڕاوه‌کانی ئینکێری(Inkeri) و په‌نابه‌ران و خێزانه‌کانیان جێبه‌جێده‌کات.
Ulkomaalaistoimisto
Rauhankatu 14 bC
20100 Turku
9.00-10.00کاتی ته‌له‌فۆن کردن دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی . (02) 262 6111ته‌له‌فۆن
کۆچبه‌رانی دیکه‌کار و باره‌کانیان له‌دائیره‌ی سۆسیالی ناوچه‌ییه. تۆ کاتێک که‌یه‌که‌م داوانامه‌ی بژێوی ژیانت نارد بۆ به‌شیتاوتوێکردنی مافه‌کان و بڕیاری له‌سه‌ر درا ڕه‌وانه‌ی دائیره‌ی سۆسیالی خۆت ده‌کرێیت.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر بژێوی ژیان و چۆنیه‌تی داواکردنی ده‌توانی ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ به‌شی ڕاوێژکاری و تاوتوێکردنی مافه‌کان.
به‌شی ڕاوێژکاری و تاوتوێکردنی مافه‌کان
ته‌له‌فۆن 5001 262 (02) ، کاتی ته‌له‌فۆن کردن دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی 8.30 تا 15.00.
شوێنی ئینفۆ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی 12.00 تا 14.00 کراوه‌یه، 23 Linnankatu، Turku 20100
منداڵان و لاوان
منداڵان
شوێنی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژانه(ڕه‌وزه) بۆ منداڵ له‌کوێ وه‌ده‌ست ده‌که‌وێت و شێوه‌ی داواکردنه‌که‌ی چۆنه؟
په‌روه‌رده‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌ربه‌شاره‌وانی
شوێنی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ده‌بێ لانی که‌م چوار مانگ پێش ئه‌وه‌ی که‌منداڵ پێویستی به‌شوێنه‌که‌هه‌بێت داوا بکرێت. ئه‌گه‌ر له‌به‌رهۆیه‌کی کت‌وپڕ وه‌کو په‌یدابوونی کار یان خوێندن منداڵه‌که‌ت پێویسته‌بچێت بۆ ڕه‌وزه‌ئه‌و کات ده‌بێ به‌زووترین کات داوای شوێن بۆ منداڵه‌که‌ت‌بکرێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا لانی که‌م دوو هه‌فته‌ده‌خایه‌نێت تاکو شوێن بدۆزرێته‌وه. ده‌توانی به‌داوانامه‌بۆ منداڵه‌که‌ت داوای شوێن له‌ڕه‌وزه‌بکه‌یت.
داوانامه‌ده‌توانیت له‌ڕه‌وزه‌کان (لینک)، له‌که‌سانی لێپرسراوی په‌روه‌رده‌کردن له‌ماڵ(perhepäivähoidonohjaaja)، له
سه رۆکانی ناوچه‌کانی خزمه‌تگوزاری و له‌بنکه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژانه‌وه‌ربگریت. داوانامه‌که‌به‌هاوپێچیه‌کانیه‌وه‌ده‌بێ بنێریته‌وه‌بۆ سه‌رۆکی ڕه‌وزه‌یان بۆ لێپرسراوی په‌روه‌رده‌کردن له‌ماڵ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که‌یه‌که‌م جار داوای شوێنی لێده‌که‌یت. داوانامه‌که‌ت ماوه‌ی یه‌ک ساڵ به‌کاره/به‌که‌ڵکه. داوانامه‌که ناتوانی‌به‌شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی بگه‌ڕێنیته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی که‌منداڵه‌که‌ت له‌ڕه‌وزه‌ی چ ناوچه‌یه‌ک شوێنی ده‌ست بکه‌وێت په‌یوه‌ندی هه‌یه‌به‌ناونیشانی ماڵه‌وه. له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژانه‌ده‌توانیت فۆرم وه‌ربگریت:
Linnankatu 23, 5. krs
20100 Turku
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8.30 تا 16.00
ئه‌گه‌ر بۆ ڕه‌وزه‌ی شه‌خسیش داوا بکه‌یت، شاره‌وانی بۆ خه‌رجیه‌که‌ی یارمه‌تی ده‌دات.
له‌بار و دۆخی دژواری ژیاندا خێزان‌له‌کوێوه‌یارمه‌تی ده‌درێت؟
بۆ پشتیوانی منداڵ یان خێزان که‌له‌بار و دۆخێکی دژواری ژیاندابن له‌لایه‌ن دائیره‌ی سۆسیال و ته‌ندروستی شاری توڕکو به‌شی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی خێزانی منداڵدار یارمه‌تی ده‌درێیت. بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ده‌بێ په‌یوه‌ندی بگری له‌گه‌ڵ دائیره‌ی سۆسیال و ته‌ندروستی شاری توڕکو به‌شی ڕاوێژکاری و تاوتوێکردنی مافه‌کان.
به‌شی ڕاوێژکاری و تاوتوێکردنی مافه‌کان
ته‌له‌فۆن 5001 262 (02) ، کاتی ته‌له‌فۆن کردن دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی 8.30 تا 15.00.
شوێنی ئینفۆ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی 12.00 تا 14.00 کراوه‌یه، 23 Linnankatu، Turku 20100
پارێزگاری له‌منداڵ
هێندێک جار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی منداڵ و خێزان پێویست به‌یارمه‌تی منداڵپارێزهه‌یه.
شێوازی پارێزگاری له‌منداڵ ده‌توانێت به‌شێوه‌ی یارمه‌تی دانی دایک و باب بێت، پڕکردنه‌وه‌ی جێگای دایک و باب یان بگره‌ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌زۆر گه‌وره‌بێت ستاندنه‌وه‌ی منداڵ‌له‌دایک و باب بێت. به‌ڵام له‌پله‌ی یه‌که‌مدا هه‌تاکو ئیمکان بکرێت هه‌وڵ ده‌درێت منداڵ/لاو بتوانێت له‌ماڵی خۆی گه‌شه‌بکات. له‌کاتی پێویستدا به‌شی منداڵپارێز به‌پێی یاسا بۆی هه‌یه‌ئه‌و شته‌ی که‌ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات ئه‌گه‌رکو که‌سی خاوه‌ن کێشه‌پێشی ناخۆش بێت یان نه‌شیهه‌وێت، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌که‌ده‌بێ کاره‌که‌بکرێت.
په‌یوه‌ندی بگره‌له‌گه‌ڵ ئێشکگری سۆسیال یان له‌گه‌ڵ کارمه‌ندی سۆسیاله‌که‌ی خۆت.
بۆ ئاگاداری دان به‌به‌شی منداڵپارێز
به‌نامه:
Turun sosiaalipäivystys
PL 364
20101 Turku
Fax (02) 2626 130
به‌ته‌له‌فۆن:
کاتی ئیداری کاتژمێر 8.30 تا 16.00 بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌شی ئێشکگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی توڕکو (سۆسیال) ته‌له‌فۆن 003 2626 (02).
کاته‌کانی دیکه‌بۆ حاڵه‌تی کت‌وپڕ په‌یوه‌ندی بگره‌له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی فریاکه‌وتن ته‌له‌فۆن: 112. مه‌ڵبه‌ندی فریاکه‌وتن ئگاداریه‌که‌ده‌داته‌وه‌به‌به‌شی ئێشکگری سۆسیالی ناوچه‌ی توڕکو.
ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ پێویستیم به‌ڕێنمایی هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌کوێوه‌بکرم؟
له‌ڕاوێژگه‌ی په‌روه‌رده‌و خێزان سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان، ژیانی خێزانیی و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ‌ڕێنمایی ده‌کرێیت. دایک و باب ده‌توانن له‌به‌شی ڕێنمایی و کاتگرتنی ڕاوێژگه‌ی په‌روه‌رده‌و خێزان کات بگرن.
Kasvatus- ja perheneuvola
Kurjenmäenkatu 6, rak. 31, 20700 Turku
Puh. (02) 2626 853 ja (02) 2626 820, ma - pe klo. 12.00- 13.00
لاوان
زانیاری به‌نرخ بۆ لاوان سه‌باره‌ت به‌ژین، کار، خوێندن و کاتی ئازاد له‌ماڵپه‌ڕی fi.nuortenturku ده‌دۆزیته‌وه.
سه‌نته‌ری کار و باری لاوان:ی توڕکو چالاکی جۆراوجۆریان هه‌یه‌بۆ لاوان. زانیاری زیاترله‌بانکی زانیاری(infopankki) له‌به‌شی لاوان هه‌یه.
Nuorisoasiainkeskus
Puutarhakatu 14 A, 4.krs
20100 Turku
puh. (02) 330 000
به‌ساڵداچوان
زانیاری سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵداچوان له‌کوێ هه‌یه؟
کارمه‌ندانی سۆسیالی به‌شی خزمه‌ت کردنی به‌ساڵداچوان بۆ نموونه‌له‌و به‌شانه‌ی خواره‌وه‌ڕێنمایی به‌ساڵداچوان و که‌س و کاری به‌ساڵداچوان ده‌که‌ن
- کاتێک که‌به‌ساڵداچو له‌ماڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌یارمه‌تیشی ده‌درێت ئیداره‌ناکات
- کاتێک که‌پێویستی به‌زانیاری له‌سه‌ر شوێنه‌جیاوازه‌کانی خزمه تکردن هه‌یه: زانیاری له‌سه‌ر ماڵه‌کانی خزمه‌تگوزاری(palvelutalo)، پیرخانه‌کان و ماڵه‌کانی خزمه‌تی شه‌خسی
- بابه‌تی دیکه‌که‌بۆتان جێگای پرسیاربێت
زانیاری سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌یبه‌ت به‌به‌ساڵداچوان له‌ماڵپه‌ری خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵداچوان:ی سۆسیالی توڕکو هه‌یه.
Turun kaupunki
Sosiaali- ja terveystoimi/Vanhuspalvelut
Kristiinankatu 1
20100 Turku
puh. (02) 262 6111
خزمه‌تگوزاری که‌مئه‌ندامان چییه؟
بۆ‌که‌مئه‌ندامان و که‌سانی بیرکۆڵ خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌و که‌ل و په‌لی پێویستیان ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌هه‌تا بۆیان ده‌کرێت بۆخۆیان کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌شی خزمه‌تگوزاریه‌کانی چاککردنه‌وه:ی(kuntoutumispalvelut) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیال وته‌ندروستی توڕکو خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی هه‌یه‌بۆ که‌مئه‌ندامان. زانیاری سه‌باره‌ت به‌ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌له‌ماڵپه‌ڕی توڕکو له‌به‌شی خزمه‌تگوزاری که‌مئه‌ندامان هه‌یه.
Vammaispalvelutoimisto
Linnankatu 23
20100 Turku
(02) 262 6111 ته‌له‌فۆن
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کراوه‌یه کاتژمێر 9 تا 14
بۆ کات گرتن و ته‌له‌فۆن کردن بۆ کارمه‌ندانی سۆسیال 9.00 - 10.00
یارمه‌تی مادی بۆ خزمه‌تکردنی که‌سی خۆ/نزیک چییه؟
یارمه‌تی مادی بۆ خزمه‌تکردنی که‌سی خۆ، یان خزمه‌تگوزاریه‌که‌که‌له‌پلانی خزمه‌تکردندا دیاریده‌کرێت یان پاره‌یه‌که‌که‌بۆ خزمه‌تکردنی به‌ساڵداچو، که‌مئه‌ندام یان نه‌خۆش له‌ماڵه‌وه‌ده‌درێت.
له‌توڕکو یارمه‌تی ماددی بۆ خزمه‌تکردنی که‌سی خۆ له‌دائیره‌ی خزمه‌تگوزاری که‌مئه‌ندامان:ی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیال و ته‌ندروستی داوا ده‌کرێت.
Vammaispalvelutoimisto
Linnankatu 23
20100 Turku
(02) 262 6111 ته‌له‌فۆن
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کراوه‌یه کاتژمێر 9 تا 14
بۆ کات گرتن و ته‌له‌فۆن کردن بۆ کارمه‌ندانی سۆسیال 9.00 - 10.00
ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵدا شه‌ڕ و لێدان هه‌بوو چی بکه‌ی باشه؟
پێویست ناکا له‌ماڵه‌وه‌لێدان قه‌بووڵ بکه‌یت. له‌توڕکو هه‌م له‌په‌ناگای پاراستن(turvakoti) و هه‌م له‌به‌شی ئێشکگری سۆسیال یارمه‌تی ده‌درێیت.
له‌په‌ناگای ته‌نگانه‌و پاراستنی توڕکو شه‌و و ڕۆژ هه‌مو کاتێک یارمه‌تی هه‌یه.
Turun ensi- ja turvakoti ry
Luolavuorentie 7 a
20810 Turku
puh.: (02) 513 4100
له‌به‌شی ئێشکگری سۆسیالی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیال و ته‌ندروستی توڕکوش یارمه‌تی و ڕێنوێنی ده‌کرێیت.
Sosiaalipäivystys:
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8.30 تا 16.00 ته‌له‌فۆن 6003 262 (02)
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا هه‌ینی دوای کاتژمێر 16 و ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه‌ته‌له‌فۆن 112 (ژماره‌ی سه‌نته‌ری ته‌نگانه(hätäkeskus) )
به‌شی ئێشکگری سۆسیالی ناوچه‌ی توڕکو(توڕکو، کآرینا، لیێتۆ، پایمیۆ، ساوڤۆ، ماسکو، نآنتالی، نۆوسییاینێن، ڕایسیۆ، ڕوسکۆ و مه‌نتومه‌کی) بۆ حاڵه‌تی کتوپڕی کار و باری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌س شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه‌و کاتێک که‌کاتی ئیداری نه‌بێت جواب ده‌داته‌وه. به‌س له‌لایان سه‌نته‌ری ته‌نگانه‌وه‌که‌ژماره‌که‌ی 112:یه‌ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بگری له‌گه‌ڵ به‌شی ئێشکگری سۆسیالی ناوچه‌ی توڕکو.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌تی شه‌ڕ و لێدان له‌م ماڵپه‌ره‌دا هه‌یهnet.turvakoti.www//:http
به‌شی ئێشکگری قوربانیانی تاوان:ی(rikosuhripäivystys) ناوچه‌ی توڕکوش پشتیوانی ده‌کات و له‌به‌شی یاساییدا یارمه‌تی ده‌دات.
ژماره‌ته‌له‌فۆن بۆ یارمه‌تی 16116 0203
ته‌له‌فۆنی سه‌رتاسه‌ری بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی به‌زمانی فینله‌ندی دووشه‌ممه‌تا سێ شه‌ممه‌کاتژمێر 13 تا 21 و چوار شه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 17 تا 21. له‌ئه‌م ژماره‌وه‌ڕێنمایی ده‌کرێیت.
ژماره‌ته‌له‌فۆنی یاساناس بۆ ڕێنمایی 16117 0203
ڕۆژانی دووشه‌ممه‌تا پێنجشه‌ممه‌کاتژمێر 17 تا 19 که‌سانی پارێزه‌ر ئێشکگرن. ده‌توانیت پرسیاری مافه‌یاساییه‌کانی خۆت بکه‌یت و له‌و باره‌وه‌ڕێنمایی وه‌ربگریت.
Turun aluetoimisto
Yliopistonkatu 24 B 28
20100 TURKU
puh.(02) 235 5055
بۆ کێشه‌ی ماده‌سه‌رخۆشکه‌ره‌کان و هۆشبه‌ره‌کان له‌کوێ یارمه‌تی هه‌یه؟
بۆ کێشه‌ی ماده‌سه‌رخۆشکه‌ره‌کان و هۆشبه‌ره‌کان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیال و ته‌ندروستی توڕکو به‌شی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئه‌م کێشه‌یه‌یارمه‌تی ده‌درێیت.
له‌لایان کارمه‌ندانی سۆسیاله‌وه‌ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کێشه‌ی ماده‌سه‌رخۆشکه‌ره‌کان و هۆشبه‌ره‌کانیان هه‌بێت ڕه‌وانه‌ی شوێنی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ئه‌م کێشانه‌ده‌کرێن و بۆ هه‌ڵبژاردنی شوێن بۆ ئاگاداری کردنیان یارمه‌تی ده‌درێن. خزمه‌تگوزارییه‌پۆلیکلینیکیه‌کان و تیمارییه‌کان خزمه‌تگوزاری پله‌یه‌که‌ن بۆ که‌سێک که‌کێشه‌ی ماده‌سه‌رخۆشکه‌ره‌کان و هۆشبه‌ره‌کانی هه‌بێت. له‌کاتی پێویستدا ڕه‌وانه‌ی به‌شی تیماری ته‌رکدان و دوورخستنه‌وه‌له‌و کێشانه‌ده‌کرێت.
ڕێنمایی موشته‌ری(که‌سی دوچار به‌کێشه‌که)
موشته‌ری له‌به‌شی ڕێنمایی موشته‌ری کات ده‌گرێت بۆ لای کارمه‌ندی سۆسیال، ژماره‌ته‌له‌فۆن 001 2625 (02)کاتژمێر 8.30 تا 15.00.
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کێشه‌ی ماده‌سه‌رخۆشکه‌ره‌کان و هۆشبه‌ره‌کانیان هه‌یه‌و بێماڵیشن شوێنی تایبه‌ت هه‌یه.
شوێنی دیکه‌بۆ خزمه‌تگوزاریA-کلینیکی توڕکویه.
Turun A-klinikka
Brahenkatu 12 a 20100 Turku
puh. (02) 2104400 fax (02) 2104444
ئه‌م کاتانه‌کراوه‌یه
دووشه‌ممه، چوارشه‌ممه‌تا هه‌ینی کاتژمێر 8 تا 15.45
سێشه‌ممه‌کاتژمێر 10 تا 17.45 (کاتی هاوینه‌تا 15.45)