Sosiaalipalvelut Espoossa
خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێسپۆ
له ماڵپه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی زانیاری سه‌باره‌ت به‌م خزمه‌تگوزاریانه له فنلاندا به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی ناوچه‌ی پایته‌ختدا له‌لاپه‌ڕه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌م خزمه‌تگوزاریانه له ناوچه‌ی پایته‌ختدا به‌ده‌ست دێت.
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ساڵان
له ماڵپه‌ڕی بانکی زانیاری‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی دائیره‌ی زمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی ( Sosiaalipalvelutoimisto ) باسی ئه‌و بابه‌تانه ده‌کرێن که دائیره‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانیه‌کان له فنلاندا لێی به‌رپرسن.
له دائیره‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئێسپۆوه نامیلکه‌ی یارمه‌تی بژێوی به‌م زمانانه: فارسی، رووسی. سۆماڵی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێن. زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی که بۆ گه‌وره‌ساڵانه له ئیسپۆ به زمانی فنلاندی و سویدی .
ڕاوێژی قه‌رز
کێشه‌کانی قه‌رز له ئێسپۆد ا
پارێزگاری له منداڵ
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا زانیاری سه‌باره‌ت به کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و پارێزگاری له منداڵ به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه له ئێسپۆدا
به‌ساڵاچوان
خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵاچوانی ئیسپۆ پشتیوانی ده‌که‌ن که به‌ساڵاچوه‌که له ماڵی خۆیدا بژی و بۆخۆی کاره‌کانی ئه‌نجام بدات. خزمه‌تگوزاریه‌کان بریتین له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ماڵه‌وه و چالاکی رۆژانه ئه‌نجام دان. خزمه‌تگوزاریه‌کان به پاره‌ن. له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی به‌ساڵاچوان له ئیسپۆدا به زمانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست دێت.
ڕاوێژگای به‌ساڵاچوان
له ڕاوێژگای به‌ساڵاچوانه‌وه ده‌توانیت ڕاوێژ و زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی شاره‌وانی و که‌رتی تایبه‌ت و ڕێکخراوه‌کان بۆ به‌ساڵاچوان وه‌رگریت. ژماره ته‌له‌فون 0981630265 رۆژانی دووشه‌ممه- پێنج شه‌ممه کاتژمێری 10-15. ناونیشان بۆ سه‌ردان: Well Life Center, Metsänpojankuja 3, 1.krs., Pohjois-Tapiola .
که‌م ئه‌ندامان
شاره‌وانی ئێسپۆ خزمه‌تگوزاری به که‌م ئه‌ندامان پێشکه‌ش ده‌کات له‌وانه خزمه‌تگوزاری هات وچۆ و یارمه‌تی دارایی ده‌دات، بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی کارگێری کۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌تگوزاری که‌م ئه‌ندامان و ڕاوێژکاری خزمه‌تگوزاری داوا بکرێن.
له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆدا زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن به مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌م ئه‌ندامان و زانیاری سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه‌کانبه فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزی هه‌یه.
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه وفێرکردنی منداڵانی که‌م ئه‌ندام
سه‌رپه‌رشتی رۆژانه وفێرکردن وپه‌روه‌رده‌کردنی منداڵانی که‌م ئه‌ندام وه‌ك به‌شێك له خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌کی بۆ هه‌موو دانیشتوانی شاره‌وانیه‌کان رێکده‌خرێت. زانیاری زیاتر به زمانی فنلاندی . زانیاری سه‌باره‌ت به یارمه‌تی تایبه‌تی و سه‌رپه‌رشتی رۆژانه بۆ منداڵانی که‌م ئه‌ندام له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی ئێسپۆوه به فنلاندی به‌ده‌ست دێت.