Sosiaalipalvelut
له هه‌ل ومه‌رجی جۆراوجۆری ژیاندا ده‌کرێ یارمه‌تی وه‌ربگیرێ. شاره‌وانیه‌کان، شه‌ریکه‌کان و ڕیکخراوه‌کان خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
کێڵا
(Kela)
واته بنکه‌ی خانه‌نشینی نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌ل و مه‌رجی جۆراوجۆری ژیاندا ته‌ئمینی سه‌ره‌کی جێبه‌جێ ده‌کات. بودجه‌ی کاروباره‌کانی کێڵا
(Kela)
له پاره‌ی باجه‌وه دابین ده‌بێت. که‌سانێك ده‌که‌ونه ژێر سایه‌ی ته‌ئمینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی كێڵاوه که به شیوه‌ی هه‌میشه‌یی له فنلاندا ده‌ژین. زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی کێڵا
وه به‌ده‌ست دێت.
ئه‌گه‌ر موچه و یارمه‌تیه‌کان ده‌ره‌قه‌تی خه‌رجی ژیان نه‌یه‌ن، ئه‌وا ده‌کرێت له دائیره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه واته سۆشیال داوای یارمه‌تی بژێوی بکه‌یت. ئه‌ماشای ئه‌م په‌ڕانه‌ی بانکی زانیاری بکه: یارمه‌تی جێنشینی ، یارمه‌تی له کاتی بێ‌کاری دا ، یارمه‌تی خانه‌نشینی ، پاره‌ی خوێندن له کوێوه به‌ده‌ست دێت ، کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌ویت ، کاتێك دوو گیانیت ، منداڵان و لاوان ، به‌ساڵاچوان ، که‌م ئه‌ندامان
و یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی که‌سی نزیك.
به‌گوێره‌ی یاسای یه‌کسانی
(
Yhdenvertaisuuslaki
)
هه‌ڵاواردن بۆ نموونه له کاتی وه‌رگرتنی که‌سان بۆ سه‌ر کار یان خوێندن قه‌ده‌غه‌یه. نابێ که‌سه‌کان به‌پێی ڕه‌گه‌زیان بۆ نموونه بۆ پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا هه‌ڵاواردرێن. بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به یاسای یه‌کسانی له ماڵپه‌ڕه‌کانی
yhdenvertaisuus.fi
و
seis.fi
به‌ده‌ست دێت.
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
فه‌ره‌نسی
ڕووسی
سۆمالی
عه‌ره‌بی
ئێسپانیایی
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاردا ڕێنوێنی ژیان له فنلاندا هه‌یه، که تێیدا زانیاری بۆ کۆچبه‌ران سه‌باره‌ت به نیشته‌جێ بوون، خوێندن و ته‌ئمینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌یه:
کوردی
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
فه‌ره‌نسی
ڕووسی
سربوكرواتی
سۆمالی
فارسی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
ده‌ری
ئیستۆنی
زمانی ڕه‌وان (فنلاندی)