Seksuaalisuus
نه‌خشه بۆ خێزان
له ڕاوێژگای به‌رگرتن به دووگیانی سه‌ر به بنکه‌ی ته‌ندروستی یارمه‌تی سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌دانان بۆ خێزان و شێوه‌کانی به‌رگرتن به دووگیانی ده‌ده‌ن له ماڵپه‌ڕی
Terve.com
زانیاری سه‌باره‌ت به بنکه‌ی ته‌ندروستی شوێنی نیشته‌جێی خۆته‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنیت. ده‌توانیت له ڕووی نووسینی ناوی شوێنی نیشته‌جێی خۆته‌وه زانیاری به‌ده‌ست بهێنیت.
که‌ره‌سه‌کانی به‌رگرتن به دوو گیانی ده‌کرێت بۆ نموونه له ده‌رمانخانه، له فرۆشگای خوارده‌مه‌نی و کیۆسکیهکانهوه بکڕیت.
زانیاری سه‌باره‌ت به شێوه جۆراوجۆره‌کانی به‌رگرتن به دووگیانی
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشی ژنانه
بۆ پشکنینی نه‌خۆشی ژنانه پرسیار له بنکه‌ی پزشکیهکهی خۆت بکه. ده‌شتوانی بۆ خۆت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی پزیشکی تایبه‌تیه‌وه بکه‌یت. ژنان ده‌توانن داوای دوکتۆری ژن بۆ خۆیان بکه‌ن. بۆ پشکنینی دوو گیانی ده‌کرێ له بنکه‌ی ته‌ندروستی بکرێ یان خۆت له ده‌رمانخانه که‌ره‌سه‌که‌ی بکڕیت و بۆ خۆت بیکه‌یت.
سه‌باره‌ت به دووگیانی له ماڵپه‌ڕی کاتێک دوو گیانیت زانیاری به‌ده‌ست دێت.
نه‌خۆشیه سێکسیکان
ئه‌گه‌ر گومانت هه‌یه له‌وه‌ی که له‌وانه‌یه نه‌خۆشی سێکسیت هه‌بێت، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به بنکه‌ی ته‌ندروستی شوێنی ژیانته‌وه بکه.
مه‌ڵبه‌ندی پشتیوانی ئایدز
(
AIDS-tukikeskus
) پشتیوانی له‌و که‌سانه ده‌کات که تووشی نه‌خۆشی هیڤ بوون، هه‌روه‌ها پشتوانی له که‌س وکاریان و له‌و که‌سانه‌ش ده‌کات که نیگه‌رانن تووش بووبێتن. ته‌له‌فونی سه‌رتاسه‌ری ڕاوێژ به فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی رۆژانی دووشه‌ممه تا هه‌ینی کاتژمێری 10-15:30ژماره 0207465705
.
نامیلکه‌ی ژیان به‌سه‌ربردن وه‌ك که‌سێك که هیڤ پۆزیتیڤی هه‌یه (468 کیلۆبایت،
pdf )
ئینگلیزی (englanti)
فه‌ره‌نسی (ranska)
سۆماڵی (somali)
ڕووسی (venäjä)
نامیلکه‌ی خۆت بپارێزه (935 کیلۆبایت،
pdf )
ئینگلیزی (englanti)
فه‌ره‌نسی (ranska)
سۆماڵی (somali)
تایله‌ندی (thai)
ڕووسی
(
venäjä
)
منداڵ له باربردن
له فنلاندا ده‌توانرێ منداڵ له بارببرێ، ئه‌گه‌ر منداڵ بوون بۆ ته‌ندروستی ژنه‌که مه‌ترسیدار بێت یان کاتێك دوو گیانیی و منداڵ بوون بۆ ژیانی ژنه‌که زۆر قورس بێت. ئه‌گه‌ر ژنه‌که ته‌مه‌نی خوار 17 ساڵ بێت یان له‌سه‌روو 40 ساڵه‌وه بیت، ئه‌گه‌ر بخوازێت ده‌توانێ منداڵه‌که له‌باربه‌رێت
.
دەبێ لەباربردن بەر لە 12هه‌مین حهوتەی دووگیانی ئەنجام بدرێت. گەر هۆیەکی زۆر تایبەتی و قورس هەبێ، دەکرێ دوای حهوتەی 12ش منداڵ لەبار ببردرێ بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پێویست بە مۆڵەتی تایبەتی دەزگای نیشتمانی چاوەدێری بەسەر تەندروستی و تەناهی "ڤالڤیرا" (
Valvira) هەیە. مۆڵەتی ڤالڤیرا پێویسته بۆ کاتێک کە لەباربردنەکە بە هۆی نەخۆشیەکی سەخت یان ئاڵۆزی و که‌مئه‌ندامی منداڵەکە ئەنجام بدرێت. بۆ زانیاریی زیاتر لە دکتۆری چاره‌سه‌رگه‌ی گەڕەکی (terveysasema) خۆت پرسیار بکە.
خه‌ته‌نه
خه‌ته‌نه‌ی کچان له فنلاندا تاوانه(جه‌ریمه‌یه). سزای ئه‌م تاوانه ده‌توانرێ چه‌ندین ساڵ زیندان بێت.
زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌یه:
فنلاندی
سویدی
ئینگليزی
سۆمالی
خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان قه‌ده‌غه نیه. کوڕێك که له ته‌مه‌نی قوتابخانه‌دا بێت، نابێ به دژی ویستی خۆی خه‌ته‌نه بکرێ. له هه‌ندێ شاره‌وانیدا ته‌نیا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی له بنکه ته‌ندروستیه گشتیه‌کاندا خه‌ته‌نه‌ی کوڕان ده‌که‌ن. ده‌بێ خه‌ته‌نه له شوێنێکدا بکرێ که بتوانرێ کارشناسی پزیشکی و پاك وخاوێنی و دا‌و ده‌رمانی ئازار ڕه‌وانه‌وه دابین بکرێ.
مه‌یلی سێکسی و ناسنامه‌ی سێکسی
به‌گوێره‌ی یاسای فنلاندا خه‌ڵکی نابێ به‌پێی مه‌یلی سێکسی، ناسنامه‌ی سێکسی یان بیروبۆچوونی سێکسی هه‌ڵاواردرێن. ڕێکخراوی سێتا
SETA
واته ڕێکخراوی تۆمارکراوی یه‌کسانی سێکسی، بۆ به‌ره‌وپێش بردنی یه‌کسانی، هه‌واڵ له‌سه‌ر هه‌ر نموونه‌یه‌کی ناگونجاو ڕاده‌گه‌یه‌نێ وه خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆریش پێشکه‌ش ده‌کات، له‌وانه ڕاوێژ و یارمه‌تی خزمه‌تگوزاری بۆ که‌سانێك که سه‌ر به که‌مایه‌تیه سێکسیهکانن و بۆ خزمه‌کانیان پێشکه‌ش ده‌کات
له فنلاندیشدا دوو پیاو یان دوو ژن ده‌توانن په‌یوه‌ندی هاوسێکسی خۆیان به‌ڕه‌سمی تۆمار بکه‌ن. زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داد
هه‌یه. زانیاری زیاتر ده‌شتوانرێ له ماڵپه‌ڕی
SETA ry
به‌ده‌ست بێت.
زانیاری سه‌باره‌ت به تۆمار کردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی بێگانه‌کان به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌یه:
فنلاندی
سویدی