Ruotsin kieli
له فنلاندا دوو زمانی ڕه‌سمی هه‌یه، فنلاندی و سویدی‌یه. زمانی سویدی زۆرتر له که‌نار ئاوه‌کانی ڕۆژئاوا و باشووری فنلاندا قسه‌ی پێ ده‌که‌ن. شارۆچکه‌و شاره‌وانیه‌کان ده‌توانن یه‌ک زمان یان دوو زمانی ڕه‌سمییان هه‌بێ. کاتێک سه‌ردانی دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان (بۆ نموونه دائیره‌ی کار) ده‌که‌یت، مافت هه‌یه که به زمانی فنلاندی یان سویدی قسه بکه‌یت. له‌و شاره‌وانی و شارۆچکانه‌ی دوو زمانه‌ن ده‌توانیت له دام و ده‌زگا ناوچه‌یه‌کانیش‌دا (بۆ نموونه دائیره‌ی سۆشیال) له هه‌ردوو زمانه‌که که‌ڵک وه‌ربگریت.
له هه‌ندێ شوێنی کاردا له‌وانه‌یه پێویست بکات شاره‌زایی خۆت له زمانی فنلاندی و سویدیش‌دا بسه‌لمێنیت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زمانی سویدی بخوێنیت، ئه‌وا ده‌توانیت زانیاری زیاتر له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و خوێندن یان له
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی
(
kansalaisopistosta
)
ناوچه‌که‌ی خۆت به‌ده‌ست بهێنیت.
له فنلاندا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که به زمانی فنلاندی و سویدی بخوێنیت.
زانیاری سه‌باره‌ت به یاساکانی زمان به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی