Rikokset
له‌کاتی دیتنی تاواندا بۆ شوێنه‌که داوای پۆلیس
(
poliisi
)
بکه. هه‌روه‌ها ده‌شتوانی ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی فریاگوزاری
112
بکه‌یت.
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕوودانی تاوان پۆلیس ئاگادار بکاته‌وه، پۆلیسیش ئه‌رکیه‌تی بابه‌ته‌که بگرێته ئه‌ستۆ. ئاگادارکردنه‌وه‌ی تاوان یان شکاتنامه ده‌توانرێ له نزیکترین بنکه‌ی پۆلیس، به ته‌له‌فون، به فاکس، له ئینته‌رنێتدا
بکرێ، یان بابه‌ته‌که به ئاگاداری مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس له ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نرێ. له ماڵپه‌ڕی پۆلیسدا باس کراوه که ئه‌و زانیاریانه چین که بۆ شکاتنامه پێویستن.
یارمه‌تی بۆ قوربانیانی تاوان ئیشکگری قوربانی تاوان
(
Rikosuhripäivystys
)
پێشکه‌شی ده‌کات. له ماڵپه‌ره‌که‌دا زانیاری به زمانی فنلاندی، سویدی، ئینگلیزی، ڕووسی، سۆماڵی، عه‌ره‌بی، سیربۆکراواتی، تورکی و ئیسپانی تیدایه. ئێشکگری قوربانی تاوان فه‌رمانگه‌یان له سه‌رتاسه‌ری فنلاندا هه‌یه.
ئێشکگری قوربانی تاوان هه‌روه‌ها هێڵپ-لاینیشی (
Help-line
) هه‌یه به ژماره ته‌له‌فونی 020316118، که به زمانه‌کانی فنلاندی و ئینگلیزی خزمه‌تگوزاری له ڕۆژه‌کانی دووشه‌ممه - چوارشه‌ممه سه‌عات 15- 18 پێشکه‌ش ده‌کات.
له‌ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی داد زانیاری بۆ قوربانیانی تاوان به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه هه‌یه:
فنلاندی
زمانی ڕه‌وان (فنلاندی)
سویدی
ئینگليزی
رووسی
سۆمالی
عه‌ره‌بی
ئه‌گه‌ر پێویستت به خزمه‌تگوزاری پارێزه‌ر هه‌یه ناتوانی بڕی هه‌موو مه‌سره‌فه‌که‌ی بده‌یت، په‌یوه‌ندی به نزیکترین دائیره‌ی یارمه‌تی یاساییه‌وه
(
oikeusaputoimisto
)
بکه.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به یارمه‌تی یاسایی به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فنلاندی
سویدی
ئینگليزی
رووسی
سه‌باره‌ت به تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له په‌ڕه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاواردندا زانیاری به‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی ئیفۆبانکیدا زانیاری سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کانی پۆلیس (poliisin tehtävistä) به‌ده‌ست ده‌هێنیت.