Rasismi ja syrjintä
"ته‌واوی ئینسانه‌کان له یه‌ك پارچه قوڕ دروستکراون."
(په‌ندێکی ئه‌ڵمانی)
به پێی یاسای فنلاندا هه‌ڵاواردن تاوانه.
نوێنه‌ری که‌مایه‌تیه‌کان
(
Vähemmistövaltuutettu
)
چاودێری جێگاوڕێگا و مافه‌کانی بێگانه‌کان له فنلاندا ده‌کات و ڕاوێژیش ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به مافه یاساییه‌کان و هه‌ڵاواردنه‌وه هه‌یه. پێش سه‌ردان کات بگره له‌وه پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵاواردنی کارکردن
(
työsyrjintä
)
تاوانه. ده‌توانیت نموونه‌کانی به کاربه‌ده‌ستانی پارێزگاری له کار
(
työsuojeluviranomainen
)
ڕابگه‌یه‌نیت.
له ماڵپه‌ڕی
Yhdenvertaisuus.fi
نووسراوه له‌سه‌ر هه‌ڵاواردن به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
فنلاندی
سویدی
ئینگليزی
رووسی
سۆمالی
عه‌ره‌بی
به‌گوێره‌ی یاسای یه‌کسانی
(
Yhdenvertaisuuslaki)
هه‌ڵاواردن بۆ نموونه له کاتی وه‌رگرتنی که‌سان بۆ سه‌ر کار یان خوێندن قه‌ده‌غه‌یه. نابێ که‌سه‌کان به‌پێی ڕه‌گه‌زیان بۆ نموونه بۆ پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدا هه‌ڵاواردرێن.
زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه هه‌یه:
فنلاندی
ئینگليزی
سویدی
رووسی
عه‌ره‌بی
سۆمالی
ئێسپانیایی
فه‌ره‌نسی
داوای یارمه‌تی له‌کاتی هه‌ڵاواردندا
هه‌روه‌ها سه‌یری ماڵپه‌ڕی راسموس بکه.
تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌کرێ بۆ نموونه له چه‌شنی هه‌ڵاواردن، هه‌ڕه‌شه، ئه‌زیه‌ت وئازاردان یان زه‌بروزه‌نگ بێت. ئه‌گه‌ر که‌وتیته به‌ر هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌لای پۆلیس شکات بکه. بچۆ بۆ نزیکترین بنکه‌ی پۆلیس یان له ئینته‌رنێتدا شکاتنامه بنووسه. ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و گیانیت له‌سه‌ر بوو یان پیویست به یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێی پۆلیس بکات، ده‌توانیت هه‌روه‌ها ته‌له‌فون بۆ ژماره‌ی له‌ناکاو بکه‌یت. ژماره‌ی له‌ناکاوی گشتی
112
یه. پۆلیس زانیاریت لێ وه‌رده‌گرێت و دواتر بۆ لێکۆڵینه‌وه بانگت ده‌گات. ئه‌گه‌ر پێویستت به وه‌رگێر یان پارێزه‌ر هه‌بێ مافی خۆته بۆ ئه‌و شوێنه به‌ده‌ستیان بهێنی. ئه‌گه‌ر پێش لێکۆلێنه‌وه‌که بلێیت که پێویستیت به وه‌رگێر هه‌یه، پۆلیس کاری وه‌رگێڕانه‌که به خۆڕایی ڕێکده‌خات.
یارمه‌تی یاسایی له‌لایه‌ن ڕاوێژکارانی یاسایی و پارێزه‌ران و هه‌روه‌ها ڕاوێژکارانی گشتی که کارده‌که‌ن له دائیره‌ی ده‌وڵه‌تی یارمه‌تیدانی یاسایی
(
valtion oikeusaputoimisto
)
پێشکه‌ش ده‌کرێت.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی تۆڕی ڕاسموس به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
فنلاندی
سویدی
ئینگليزی
كرواتی
ئیسپانی
فه‌ره‌نسی
تورکی
ڕیکخراوی مافی مرۆڤ نموونه و ئه‌زموونه‌کانی که‌سانێك که قوربانی کرده‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه بوون بۆ گه‌شه‌پیدانی خزمه‌تگوزاری پشتیوانی و ڕاوێژدان کۆده‌کاته‌وه و دهیپالێوێ. ئایا ده‌ته‌وێ ڕاپۆرتی تاوانه‌کانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بده‌یت به ڕیکخراوی مافی مرۆڤ؟