Rahoitus
به‌رله دامه‌زراندنی کۆمپانیاکه‌ت به‌وردی بیر له ده‌سمایه‌ی پێویست بۆ ئه‌وکاره بکه. زۆر گرنگه که له‌سه‌ره‌تادا به راده‌ی پێویست ده‌سمایه‌ی پێویستت هه‌بێ. چونکه بۆ کاسبکاری هه‌میشه پێویست به پاره هه‌یه. ده‌سمایه‌ی کۆمپانیاکه ده‌توانێ به‌شێکی دیاری یان قه‌رز بێت. به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پاره ده‌بێ پلانی زۆر باش دابرێژرێ. زانیاری زیاتر بۆ ده‌رفه‌تی ده‌سمایه‌گوزاری کۆمپانیا له لینکه‌کان خواره‌وه ده‌دۆزرێته‌وه:
Yritys-Suomi
Finnveraبه فینلاندی
، سویدی ، ئینگلیزی
Jobs&Society
به فینلاندی
کاتێک ده‌ست به کاسبکاری ده‌که‌ی، به مه‌به‌ستی دابین کردنی هێمنایه‌تی ده‌سپێکی کاره‌که‌ت دا، ده‌کرێ پاره‌ی پشتیوانی ده‌سپێکی
starttiraha
به‌ده‌ست بێنی. پاره‌ی پشتیوانی ده‌سپێکی ئه‌و نووسینگه‌یه‌ک کاریه ده‌دات که سه‌ر به ئه‌وی. ئه‌و پاره‌یه لانی زۆر تا ده‌مانگ ده‌درێ.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به پاره‌ی ده‌ست پێکردن
به فینلاندی
،
سويدی وئینگلیزی .
هه‌روه‌ها ده‌کرێ له به‌رابه‌ردا یارمه‌تی مووچه‌یی
palkkatuki
به کاسبکار بدرێ بۆ ئاسانکاری له کرێکار گرتن دا. به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تیانه بۆ سه‌رمایه‌دانان له کۆمپانیه‌که‌دا نین.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به یارمه‌تی مووچه
به فینلاندی
،
سويدی و ئینگلیزی .
زانیاری زیاتر:
وه‌زاره‌تی
کار و بازرگانی (Työ- ja elinkeinoministeriö)
ناوه‌نده‌کانی بازرگانی، پێوه‌ندی و ژینگه
(ELY-keskukset) (که پێشتر ناوه‌ندی کاروبه‌ری و بازرگانی TE-keskus پێی ده‌وترا).