Politiikka ja hallinto Suomessa
سیسته‌می سیاسی
Poliittinen järjestelmä
"به‌رێوه‌بردنی وڵاتێک ئاسانتر له به‌رێوه‌بردنی بنه‌ماڵه‌یه"
په‌ندی پێشینیانی چینی
سیستمی حکوومه‌تی له فینلاندفینلاند کۆماریی دیموکراتیکه. سه‌رۆك کۆمار هه‌ر
شه‌ش ساڵ جارێك له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت
.
سه‌رۆك کۆماری
ئێستای فینلاند تاریا هاڵۆنینه
Tarja Halonen
(2006-2012 /)
له
فینلاند په‌رله‌مان
هه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی 200 که‌سن. ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان
هه‌ر چوار ساڵ جارێک هه‌ڵده‌بژێردرێن.
سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیرانی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مان شوورای ده‌وڵه‌ت پێکدێنن و پێکه‌وه له گه‌ڵ سه‌رۆککۆمار ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
وڵاتی فینلاند ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئوروپایه. نوێنه‌رانی فینلاند بۆ په‌رله‌مانی ئوروپا پێنج ساڵ جارێک هه‌ڵده‌بژێردرێن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت وشاره‌وانیه‌کان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت له فینلاند به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و هه‌رێمی دابه‌ش ده‌بێ. شورای ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاسه‌رانسه‌ریه‌کانی وه‌ک ده‌زگای تۆماری دانیشتوان
väestörekisterikeskus
و کێلا
KELA
سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندین.
ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و هه‌رێمی بریتیه له به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌زگا و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که مه‌یدانی چالاکیان ناوچه‌یی و هه‌رێمی بێت بۆ نموونه نووسینگکان‌ی تۆمار کردنی باری که‌سێتی
maisteraatti
، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاکان، ناوه‌نده‌کانی بازرگانی
(ELY-keskukset)
(که پێشتر ناوه‌ندی کاروبه‌ری و بازرگانی
TE-keskus
پێی ده‌وترا)
. کاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ند و ده‌زگاکانی ناوچه‌یی ده‌وڵه‌ت له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی هاوکاری ده‌که‌ن.
شاره‌وانیه‌کان له فینلاند خۆدموختاریان هه‌یه. شاره‌وانیه‌کان ئه‌و خزمه‌ته سه‌ره‌تاییانه‌ی که له یاسادا هاتوون پێشکه‌شی دانیشتوانیان ده‌که‌ن. به‌رزترین ئۆرگانی بڕیارده‌ر له شاره‌وانیدا ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه، که ئه‌ندامانی هه‌رچوارساڵ جارێک له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیدا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی
Suomi.fi
بکه.
هه‌ندێك لینك بۆ ماڵپه‌ڕه به‌که‌ڵکه‌کان
زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن
به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی
زانیاری سه‌باره‌ت به دیموکراتیه‌ت و کاریگه‌ری هاووڵاتیان
(زمانه‌کان فینلاندی، سوێدی، ئینگلیزی، رووسی، عه‌ره‌بی، سۆمالی، ئێستۆنایی و ئاڵبانی)
زانیاری سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری هاووڵاتیان له
شاره‌وانیه‌کاندا (
Vallakas
فینلاندی
و سوێدی)