Poliisi
به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك که ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر کاری پۆلیس‌دا ئه‌رکه‌کانی پۆلیس بریتین له پارێزگاری له نه‌زمی کۆمه‌ڵگا و دابین کردنی ئاسایش وهه‌روه‌ها به‌رگرتن به تاوانکاری و لێکۆلێنه‌وه لێی.
نامیلکه سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کانی پۆلیس له فنلاندا به‌م زمانانه‌ی
خواره‌وه هه‌یه
:
فنلاندی
ئه‌لبانی
ئیستۆنی
فه‌ره‌نسی
ئه‌ڵمانی
ڕووسی
سۆماڵی
ئێسپانی
تورکی
ڤێتنامی
عه‌ره‌بی
کوردی سۆرانی
لێکۆڵینه‌وه له تاوان
له فنلاندا پۆلیس لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به لێکۆڵینه‌وه له تاوانکاری و بیرکردنه‌وه له تاوان خستنه ئه‌ستۆی که‌سان. ده‌توانیت شیکایه‌ت
له نزیکترین بنکه‌ی پۆلیس‌دا
، به‌ته‌له‌فون، به فاکس،
له فۆرمی سه‌ر تۆری ماڵپه‌ڕ
بکه‌یت یان بابه‌ته‌که‌ت به مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس ڕابگه‌یه‌نیت. ئه‌گه‌ر هۆیه‌ك هه‌بێت بؤ ئه‌وه‌ی گومان له‌وه هه‌بێت که تاوان ئه‌نجام دراوه پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ ده‌کات.
مۆڵه‌ته‌کانی بێگانه‌کان
پۆلیس مۆڵه‌تی ئیقامه و مۆڵه‌تی کارکردن و تازه‌کردنه‌وه‌ی ڤیزا و ڤیزای
گه‌ڕانه‌وه به‌و بێگانانه ده‌دات که له فنلاندا ده‌ژین. له ماڵپه‌ڕی
پۆلیسه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به زمانی فنلاندی
، سویدی
وه
ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
خزمه‌تگوزاری ده‌رکردنی به‌ڵگه ڕه‌سمیه‌کان
پۆلیسی ناوچه‌یی لێپرسراویه‌تی دانی خزمه‌تگوزاری به‌ڵگه‌کان له ئه‌ستۆیه
.
پاسپۆرت، کارتی که‌سی،
به‌ڵگه‌ی
شۆفێری و مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی
چه‌کی گه‌رم بریتین له سه‌ره‌کی‌ترین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که پۆلیس ده‌یدات. له
ماڵپه‌ڕی پۆلیسه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به زمانی
فنلاندی
،
سویدی
وه
ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
پاسپۆرت
پۆلیس لانی زۆرپاسپۆرتی یه‌ک ساڵه و زیاتر له یه‌ک ساڵه ده‌دات هه‌روه‌ها
پاسپۆرتی کارگێڕی ده‌ریا و گرووپ به‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌یان فنلاندیه ده‌دات. پاسپۆرت ده‌بێ به نووسین له پۆلیسی
ناوچه‌دا داوا بکرێت. ده‌کرێت فۆرمی داوای پاسپۆرت له هه‌ر شوێنێکی خزمه‌تگوزاری
پۆلیس پێشکه‌ش بکرێت، به‌ڵام هه‌میشه پۆلیسی ناوچه‌یی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
ده‌دات
.
له ماڵپه‌ڕی پۆلیسه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به زمانی
فنلاندی
،
سویدی
وه
ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
کارتی که‌سێتی
پۆلیس کارتی که‌سێتی ئه‌لیکترۆنی، کارتی که‌سێتی، کارتی که‌سێتی بۆ خوار
ته‌مه‌نی یاسایی وه کارتی که‌سێتی کاتی ده‌دات. کارتی که‌سێتی ده‌بێ به نووسین
له پۆلیسی ناوچه داوا بکرێت. ده‌کرێت فۆرمی داوای کارتی که‌سێتی له هه‌ر
شوێنێکی خزمه‌تگوزاری پۆلیس پێشکه‌ش بکرێت،
له ماڵپه‌ڕی پۆلیسه‌وه
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به زمانی
فنلاندی
، سویدی
وه
ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
کارتی که‌سێتی بێگانه
پۆلیس ده‌توانێ کارتی که‌سیتی بێگانه به که‌سێکی بێگانه بدات که به شیوه‌ی هه‌میشه‌یی له فنلاندا بژی، و له سیستمی زانیاری دانیشتوانی وڵات‌دا تۆمار کرابیت و بتوانرێ جێگای متمانه بوونی زانیاری که‌سێتیه‌که‌ی ته‌ماشا بکرێ. کارته‌که وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌فه‌ر بۆ وڵاتانی تر ناخوا، به‌ڵام له فنلاندا وه‌ك ناسنامه ده‌خوات. (وێنه، 51 کب).
له ماڵپه‌ڕی پۆلیس‌دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به زمانی فنلاندی (
suomeksi
)، سویدی (
ruotsiksi
) و ئینگلیزی (
englanniksi
) به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
ده‌توانیت له رێگای ماڵپه‌ڕه‌وه له خزمه‌تگوزاری مۆله‌ته‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی شوینی ژیانت کات بۆ خۆت بگریت.
مۆڵه‌تی شۆفێری
پۆلیس به‌ڵگه‌ی شۆفێری بۆ لێخوڕینی ئامێری هات وچۆ ده‌دات. مۆڵه‌تی شۆفیری
ده‌بێ به‌نووسین و که‌سه‌که خۆی به شه‌خسی له پۆلیسی نزیک شوێنی نیشته‌جێی
داواکار، داوا بکرێت. بڕی تێچوونی مۆڵه‌ته‌که له‌کاتی دانانی فۆرمی داواکه ده‌بێ
بدرێ
.
له ماڵپه‌ڕی پۆلیسه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به
زمانی
فنلاندی
،
سویدی
وه
ئینگلیزی
به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.