Yhdistyksen perustaminen
"باشترین رێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیدیا به‌دیهێنانی چه‌ندی ئیدیا‌یه''
(په‌ندێکی یۆنانیه)
فنلاندا وڵاتێکی ئازاده. له فنلاندا ئازادی رێکخراو بوون و ئازادی کۆبوونه‌وه هه‌یه. هه‌موو که‌سانێك که له فنلاندا ده‌ژین مافی پێکه‌وه کۆبوونه‌وه و دامه‌زراندنی رێکخراوه‌یان هه‌یه.
دامه‌زراندنی رێکخراوه له فنلاندا ئاسانه. سێ که‌س ده‌توانن رێکخراو دابمه‌زرێنن، به‌ڵام باشترێکه که‌سانێکی تریش له‌گه‌ڵ خۆیان کۆبکه‌نه‌وه.
دامه‌زراندنی رێکخراوه‌دا به سێ قۆناخ ده‌چێته پێشه‌وه، داڕشتنی ده‌ستووره‌کانی (
sääntöjen laatiminen
) و تۆمار کردنی (
rekisteröinti
).
چۆن رێکخراوه داده‌مه‌زرێ؟
دامه‌زراندنه‌که ده‌کرێت به دوو شێوه ئه‌نجام بدرێت:
-
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که گرێبه‌ستێکی ئازادانه بنووسرێ واته به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زراندن .
-
کۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێکخراو بگێردرێ
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی کاروبژێوی به‌شی ڕێنوێنی کاروچالاکی رێکخراوه‌یی (
Yhdistystoimintaoppaasta
) له به
شی
”Yhdistystä perustamassa”
زانیاری سه‌باره‌ت به دامه‌زراندی رێکخراوه له مالپه‌ڕی تۆمارکردنی رێکخراوه (
Yhdistysrekisterin
)ش به‌ده‌ست دێت
.
گرنگ ئه‌وه‌یه ئیدیا و ئامانجه‌کانی رێکخراوه‌که ده‌ست نیشان بکرێن. ئامانجه‌کانی رێکخراوه‌که به‌گوێره‌ی ئه‌وه داده‌نرێ که ئه‌ندامه‌کانی رێکخراوه‌که پێیان خۆشه چی بکه‌ن. رێکخراوه بۆ نموونه ده‌کریت یانه‌ی وه‌رزشی بێ، رێکخراوه‌ی که‌لتووری بێ، کۆمه‌ڵه‌ی براده‌رایه‌تی بێ، کۆمه‌له‌ی ئایینی و هتد. ئامانجه‌کانی رێکخراوه‌که ده‌توانێ بۆ نموونه کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه و بلاوکردنه‌وه‌ی به نیو ئه‌ندامه‌کانی‌دا بێ، کاروچالاکی که‌لتووری بێ یان پێکه‌وه و یه‌کتر کۆبوونه‌وه بی، چالاکی سه‌رگه‌رمی بێ، یارمه‌تی جێگێربوونی کۆچبه‌ران بی، که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و یاسا شکێنی بێ، خه‌بات له دژی راسیزم بێ، گه‌شه‌دان به کار و خوێندن بێ، گه‌شه‌دان به ژیانی خۆش و گوزه‌ران بێ، ده‌ربڕینی بیروبۆچوون و پێشنیار به‌رامبه‌ر کاربه‌ده‌ستان بێ، به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌ك بێ و هتد.
زانیاری زیاتر له له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی کاروبژێوی به‌شی ڕێنوێنی کاروچالاکی رێکخراوه‌یی (2002)(
Yhdistystoimintaoppaasta
) له به‌شی
”Tarkoitus ja toimintamuodot”
به‌ده‌ست ده‌هێینیت.
نامیلکه‌ی رێکخراوی تۆمار کراوی یه‌کێتی کاری ڕۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی (
Kansan Sivistystyön Liitto KSL ry
) به‌ناوی کلیله‌کانی کاروچالاکی رێکخراوه (
Yhdistystoiminnan avaimet
) به تایبه‌تی رووبه کۆچبه‌ران نووسراوه.