Perheongelmat
"ده‌توانین دڵ ئاسووده‌یی و ئاسانکاری ته‌نیا له ڕێگای قسه‌وباس و گۆڕینه‌وه‌ی بیروبۆچوون له‌گه‌ڵ یه‌کتر په‌یدا بکه‌ین. گۆشه‌گیری ڕه‌نج و بیتاقه‌تی زۆرتر ده‌کات."
(په‌ندێکی نایجیری)
ده‌توانیت بۆ گیروگرفتی خێزان پرسیار له کارگێری سۆشیالی ناوچه‌ی خۆت بکه‌یت. ئه‌گه‌ر خێزانه‌که‌ت پێویستی به یارمه‌تی ئابووری هه‌یه، به شوێنی سه‌رپه‌رشتی ڕۆژانه‌ی منداڵ، به یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتی کاروباری ناو ماڵ، به چالاکی کاتی پشووی منداڵ،به ڕێگا چاره بۆ قه‌یرانی هاوسه‌ریی و خێزان و به یارمه‌تی ڕاوێژگای خێزان بۆ گیروگرفتی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ئه‌وا په‌یوه‌ندی بگره.
بۆ قه‌یرانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی ئه‌و شوێنانه‌ی یارمه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ن بریتین له: ڕاوێژگاکانی خێزان و ناوبژیکارانی کاروباری خێزان، کلینیکه ده‌روونیه‌کان، مه‌ڵبه‌ندی گفت وگۆی کاروباری خێزان سه‌ر به کلیسا وه مه‌ڵبه‌ندی چاره‌سه‌رکردنی خێزان و بنکه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فنلاندی.
زه‌بروزه‌نگی ناو خێزان
زه‌بروزه‌نگی خێزان تاوانه. زه‌بروزه‌نگ ده‌توانێ فیزیکی یان گیانی بێت. زه‌بروزه‌نگ به‌گشتی ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌ساڵاچوان، منداڵان و پیاوان له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی زه‌برو زه‌نگ ببنه‌وه. هه‌روه‌ها لێدان له شوێنی تایبه‌تی‌دا تاوانه، وه ده‌کرێ له‌سه‌ری شکات بکرێت. بۆ نموونه به
پۆلیسه‌وه
(
poliisi
)
، به کاربه‌ده‌ستانی کاروباری کؤمه‌لایه‌تیه‌وه
(
sosiaaliviranomainen
)
،به شوێنی ئێشك گری قوربانیانی تاوانکاریه‌وه
,
(
rikosuhripäivystys) یان به خانووی ئه‌منه‌وه (turvakoti
) په‌یوه‌ندی بکه.
ژنان و کچانێك که زه‌بروزه‌نگیان له‌به‌رامبه‌ردا کراوه ده‌توانن ته‌له‌فون بۆ Naisten Linja بکه‌ن که به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات:
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ڕاوێژ و پشتیوانی بۆ ژنانی کۆچبه‌ر به چه‌ندین زمان له‌لایه‌ن
(Voimavarakeskus Monika
)
(
ته‌له‌فون
096922304
).
فنلاندی
ئینگلیزی
ئیسپانی
کوردی
فارسی
فه‌ره‌نسی
سۆمالی
تاقالوق
تایلندی
ئیستۆنی
ڕووسی
ته‌له‌فونی ئێشکگری رۆژانی دووشه‌ممه کاتژمێر 10-12 وه پێنج شه‌ممانه کاتژمێر 12-14 ژماره‌ی ته‌له‌فون 0443113141. زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌له‌فونی ڕاوێژکردنه‌وه‌به فارسی (farsiksi)، کوردی (kurdiksi) (108 کیلۆبایت، pdf)وه به‌تورکی (turkiksi) (351 کیلۆبایت، doc)
له ماڵپه‌ڕی خانووی ئه‌مندا زانیاری سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه به‌ده‌ست ده‌هێنیت که یارمه‌تی
ئه‌نجامده‌ری زه‌بروزه‌نگ
ه‌که ده‌دات. خه‌تی لێنه‌دراو یارمه‌تی پیاوانێك ده‌دات که ده‌یانه‌وێ له هه‌ڵس وکه‌وتی زه‌بروزه‌نگاوانه خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
بارودۆخه‌کانی زه‌بروزه‌نگ
جیابوونه‌وه