Perhe Suomeen
"بۆ که‌سێک که به‌شوێن خۆشه‌ویستی سه‌فه‌ر بکات، بڕینی هه‌زارمایل وه‌ک
بڕینیمایلێک وایه"
په‌ندی پێشینیانی ژاپۆنی
مافی مۆڵه‌تی ئیقامه
ئه‌گه‌ر خۆت له فینلاند ده‌ژیت، خزمی نزیکت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆمۆڵه‌تی ئیقامه وه‌ربگرێت. به‌گشتی مۆڵه‌تی ئیقامه له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی به خزمی پله یه‌ک ده‌درێ.. بۆ هه‌ندێ حاڵه‌ت
ده‌کرێ مۆڵه‌ته‌که به خزم و که‌سی نزیکی تریش بدرێت. مه‌به‌ست له ئه‌ندامانی
خیزانی پله یه‌ك له فینلاند ئه‌مانه‌ن
:
-
مێرد یان ژن (هاوسه‌ر)
-
هاوسه‌ری نه‌کراو
-
شه‌ریکی ژیانی تۆمار کراو
-
منداڵی خوار 18 ساڵ، که زه‌واجی نه‌کردبێ، وه سه‌رپه‌رشت کاره‌که‌ی
که‌سێکه له فینلاند بژی
.
له ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری‌دا زانیاری زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کێ به گوێره‌ی یاسا ئه‌ندامی خێزانه. سه‌رنج بده، که هاوڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا یاسای جیاواز ده‌یانگرێته‌وه!
کاتێک داوای مۆڵه‌تی ئیقامه به‌گوێڕه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی ده‌که‌یت، ده‌بێ
به‌گشتی تۆ داهاتێکی به‌رده‌وام و دابین کراوت هه‌بێ
داوای مۆڵه‌تی ئیقامه
به گشتی یه‌که‌م داوای مۆڵه‌تی ئیقامه به‌رله‌هاتن بۆ فینلاند له نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی فینلاند له وڵاتی خۆت ئه‌نجام ده‌دری. هه‌روه‌ها خزم ده‌توانێ به‌جیاتی خزمی خۆی، که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی داوای مۆڵه‌تی دانیشتن بکات. که‌سوکاره‌که داوای مۆڵه‌تی ئیقامه له پۆلیسی ناوچه‌یی خۆی ده‌که‌ن.
زۆرتر داواکار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاوه‌رێی وه‌ڵام ده‌کاته‌وه. له هه‌ندێک بواردا گه‌ر ژیانی بنه‌ماڵه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکهات بێ، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه ده‌توانێ بێته فینلاند و لێره‌وه ده‌اوای مۆڵه‌تی ئیقامه بکات. له‌و پێوه‌ندیه‌دا یاسای ورد هه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی شارۆڤه‌ندی فینلاند دوای هاتن بۆ فینلاند ده‌توانێ داوای مۆڵه‌تی ئیقامه بکات. یاسا‌و دستووره‌کان پێشوه‌خت بناسه.
زانیاری زیاتر
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کۆچبه‌ری‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته
به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه هه‌یه
:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی