Perhe
به گوێره‌ی یاسای فنلاندا ژنان و پیاوان یه‌کسانن. کاربه‌ده‌ستان ده‌بێ یه‌کسانی ژنان و پیاوان به‌ره‌وپێش به‌رن. نوێنه‌ری به‌رگری له یه‌کسانی
(
Tasa-arvovaltuutettu
)
چاودیری ئه‌وه ده‌کات که ئایا یاسا به‌ڕێوه ده‌بریت یان نا. ده‌توانیت بۆ ڕێنوێنی وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به یه‌کسانی له‌و پرسیار بکه‌یت.
له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی کاردا نامیلکه‌یه‌ی "یه‌کسانی له فنلاندا" هه‌یه. له نامیلکه‌که‌دا بۆ نموونه سه‌باره‌ت به زه‌واج و جیابوونه‌وه، په‌روه‌رده‌ی منداڵ و چوون بۆ قوتابخانه و گیروگرفته‌کانی ژیانی خیزان
زانیاری به‌ده‌ست دێت. نامیلکه‌که له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه‌یه:
کوردی
فنلاندی
سویدی
ئینگلیزی
ڕووسی
سربوكرواتی
سۆمالی
فارسی
عه‌ره‌بی
ئه‌لبانی
ڤێتنامی
تاگالۆگ
تایلاندی
له نامیلکه‌کانی پڕۆژه‌ی کۆتی پوو
(
Kotipuu)
سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌روه‌رده به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێت:
زمانی سۆمالی
زمانی سۆماڵی به فنلاندی
زمانی ڕووسی
زمانی ڕووسی به فنلاندی
زمانی فنلاندی ئاسان
خیزانی منداڵدار ده‌توانێ داوای یارمه‌تی جۆراوجۆر بکات. سه‌باره‌ت به‌م یارمه‌تیانه له‌ماڵپه‌ڕه‌کانی
کاتێك دوو گیانیت
و
منداڵان و لاوان
باس کراون.
له کاتی قه‌یراندا یارمه‌تی له ماڵپه‌ڕی
گیروگرفته‌کانی خێزاندا
به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
یه‌کێتی سه‌رپه‌رشتکارانی ته‌نیا و سه‌رپه‌رشتکارانی هاوبه‌ش
(
Yksinhuoltajien ja yhteishuoltajien liitto
)
بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی که دایکه‌که یان باوکه‌که جیابووه‌ته‌وه چالاکی ڕێکده‌خات و زانیاری پێشکه‌ش ده‌کات.
ڕێکخراوی تۆمار کراوی خیزانه په‌لکه‌زێڕینه‌کان
(
Sateenkaariperheet ry
)
ڕێکخراوێکی دایکان وباوکانی هاوسێکسی ژن و ژن، بی سێکس، ترانس و پیاو و پیاو له‌گه‌ڵ هی منداڵه‌کانیان، که چالاکی ڕێکده‌خات و زانیاری پێشکه‌ش ده‌کات. کارگێڕی یارمه‌تی بۆ کاروباری ماڵی سه‌ر به رێکخراوی
Transtukipiste
ڕێنوێنی به که‌سانێك ده‌دات که ئه‌ندامی خێزانه‌که‌یان سه‌ر به که‌مایه‌تیه سێکسیه‌کانه.
نه‌خشه بۆ خێزان
له بنکه‌کانی ته‌ندروستی و ڕاوێژگاکانی خێزان و به‌رگرێ له منداڵ بوونه‌وه ده‌توانیت یارمه‌تی بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خیزان و به‌کارهێنانی به‌رگری له منداڵ بوون به‌ده‌ست بهێنیت. که‌ره‌سه‌کانی به‌رگری له منداڵبوون ده‌توانیت بۆ نموونه له فرۆشگای خوارده‌مه‌نیه‌کان یان له ده‌رمانخانه‌کانه‌وه بیکڕیت.
زانیاری سه‌باره‌ت به شێوه جۆراوجۆره‌کانی به‌رگری له منداڵبوون