Pakolaiset ja turvapaikan hakijat
په‌نابه‌ران
هه‌موو ساڵێك په‌نابه‌ری به‌شکراو (کۆنته‌ژان) بۆ فینلاند
دێن. په‌نابه‌رانی
به‌شکراو له‌و که‌سانه هه‌ڵده‌بژێردرێن که وه‌ك په‌نابه‌ر دانیان پێدانراوه
.
ڕێکخراوی
UNHCR
، واته ده‌زگای کۆمیسیونی باڵای کاروباری
په‌نابه‌رێتی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م که‌سانه وه‌ک
په‌نابه‌ر قه‌بوول ده‌کات. په‌رله‌مانی فینلاند ساڵانه له سه‌ر راده‌ی په‌نابه‌رانی به‌شکراو بڕیار ده‌دات.
له ماڵپه‌ڕی
دائیره‌ی کۆچبه‌ری‌دا
(Maahanmuuttovirasto
) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌رانی به‌شکراو به زمانه‌کانی فینلاندی، سوێدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له ماڵپه‌ڕی رێکخراوی پشتیوانی له په‌نابه‌ران له فینلاند زانیاری زۆری سه‌باره‌ت په‌نابه‌ران تێدایه.
په‌ناخوازان
په‌ناخواز که‌سێکه، که بۆ وڵاتێکی بێگانه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری یان مافی نیشته‌جێ بوون په‌ناده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له وڵاتی خۆی ده‌چه‌وسێندریته‌وه. هۆی چه‌وساندنه‌وه‌که ده‌کرێ ئایین، ڕه‌گه‌ز،
نه‌ته‌وه، بیروبۆچوونی سیاسی یا خود ئه‌وه بێ که ئه‌و سه‌ر به گرووپیکی کۆمه‌ڵایه‌تی
تایبه‌ت بێ
.
داوای په‌نابه‌رێتی ده‌بێ به نووسین بێ و به کاربه‌ده‌ستی کۆنترۆلی پاسپۆرت
یان به پۆلیس بدرێ. ده‌بێ ده‌سبه‌جێ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنت بۆ
فینلاند
یان ده‌سبه‌جێ
دوای ئه‌وه داواکه‌ت پێشکه‌ش بکه‌یت. زۆر گرنگه که به دیقه‌ت و وردیه‌وه باسی
ئه‌و هۆیانه بکه‌یت که ناچاریان کردویت داوای په‌نابه‌ریتی بکه‌یت
.
کاتێك داوای په‌نابه‌رێتیت کرد، ئیتر مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه به‌درێژایی ماوه‌ی
چاوه‌روانی وه‌ڵام به داواکه‌ت له
فینلاند
بژیت. له‌و ماوه‌یه‌دا نا‌توانیت
سه‌فه‌ر بۆ وڵاتانی تر بکه‌یت. چونکه ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر بکه‌یت دۆسیه‌که‌ت داده‌خرێت
و داواکه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. جێگای حه‌وانه‌وه له که‌مپه‌کاندا له
به‌رچاو گیراوه که له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی
فینلاند
یه. ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی
درێژخایه‌ن بڕۆیت له‌و شوێنی نیشته‌جێیه‌ی که لێی داده‌نیشی ئه‌وا ئه‌و
کاربه‌ده‌سته‌ی کاره‌که‌تی له‌به‌رده‌ستدایه ئاگادار بکه‌ره‌وه.
نووسینگه‌ی کۆچبه‌ران له سه‌ر داوای په‌نابه‌ری په‌ناخواز بڕیار ده‌دات.
گه‌ر مه‌رجه‌کانی په‌نابه‌ری پڕ بکرێنه‌وه، په‌ناخواز مافی په‌نابه‌ری پێده‌در.
جگه له په‌نابه‌ری له فینلاند ده‌کرێ مافی نیشته‌جێ بوون به هۆی پێویستی پارێزران وه‌ربگیرێ. بۆ نموونه گه‌ر په‌ناخوازه‌که به هۆی کێشه‌ی چه‌کداری له وڵاته‌که‌ی ناتوانرێ بنێردرێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی.
گه‌ر بڕیاری داخوازی په‌نابه‌ری نه‌رێنی بێت، ئه‌وا ده‌کرێ داواکار بۆ وڵاته‌که‌ی بنێردرێته‌وه. بڕیاری دابلێن به‌و واتایه‌یه که په‌ناخواز به وڵاتی دیکه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپا ده‌نێردرێته‌وه. داواکار ده‌توانێ داوای پێداچوونه‌وه له دادگای ئیداری هێلسینکی بکات و به‌دوای ئه‌و ده‌توانێ داوای سکاڵا له دادگای به‌رزی ئیداری بکاته‌وه.
یارمه‌تی و ڕاوێژ
ده‌توانیت سه‌باره‌ت به کاروباری ڕۆژانه و عه‌مه‌لی له کارگێری که‌مپه‌که
داوای ڕاوێژ بکه‌یت. ئه‌گه‌ر پێویستت به ڕاوێژی یاسایی هه‌بوو، ده‌توانیت داوای
یارمه‌تی له
ڕاوێژگای په‌نابه‌ران ( Pakolaisneuvonta )
بکه‌یت
.
هه‌روه‌ها ده‌توانیت داوای ڕاوێژیش له
نوێنه‌ری که‌مایه‌تیه‌کان vähemmistövaltuutettu)
(
بکه‌یت. سه‌باره‌ت به گیروگرفتی ده‌روونی
مه‌ڵبه‌ندی SOS بۆ قه‌یرانی ده‌روونی بێگانه‌کان
(SOS-keskuksen Ulkomaalaisten kriisipalvelu)
یارمه‌تی ده‌دات. ژماره ته‌له‌فونی قه‌یرانی ئه‌م یه‌که‌یه (09)41350501 که بۆ ئه‌م ژماره‌یه ده‌توانیت له ڕۆزانی کارییدا له سه‌عات 9-15:00 ته‌له‌فون بکه‌یت. قوربانیانی
ئه‌شکه‌نجه
مه‌ڵبه‌ندی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌کان (Kidutettujen kuntoutuskeskus)
یارمه‌تی پێشکه‌ش
ده‌کات
.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانی نووسینگه‌ی کۆچبه‌ران
رۆژانی سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له کاتژمێر 10 تا 11ی به‌یانان وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن ده‌درێته‌وه.
ژماره ته‌له‌فۆن بۆ کاروباری په‌ناخوازی:
071 873 3680
دیاری کردنی ده‌وڵه‌تی به‌رپرسیار (که‌یسه‌کانی دابڵین
Dublin
):
071 873 3620
په‌نابه‌رانی دابه‌شکراو (کۆنته‌ژان) له پێوه‌ندی له گه‌ڵ نیشته‌جێ بوون له شاره‌وانیه‌کان و هه‌روه‌ها په‌ناخوازانی خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵ:
071 873 3690
به‌ڵگه‌ی سه‌فه‌رکردن و پاسپۆرتی بیانیان:
071 873 3640
خێزان
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که خێزانه‌که‌ت چۆن ده‌توانێت بێت فینلاند له ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی ڕاوێژگای په‌نابه‌رانه‌وه له به‌شی ”Perheenyhdistäminen” و له‌ماڵپه‌رێ خاجی سووری فینلانده‌وه به زمانه‌کانی فینلاندی و سوێدی به‌ده‌ست دێت. ده‌شتوانیت داوای ڕاوێژ له خاجی سووری فینلانده‌وه بکه‌یت.
زانیاری زیاتر
زانیاری زیاتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ داوای په‌نابه‌ری، پێداچوونه‌وه به داواکه و بابه‌تگه‌لی دیکه له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ران و ناوه‌ندی راوێژکاری په‌نابه‌ران ده‌دۆزرێته‌وه.
له ماڵپه‌ڕینووسینگه‌ی کۆچبه‌ری‌دا زانیاری بۆ په‌ناخوازان به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه تێدایه:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
فه‌رانسی
ڕووسی
سۆمالی
ئه‌لبانی
عه‌ره‌بی
کوردی
ده‌ری
له نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری ده‌توانی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ داوای ئیقامه له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی پرسیار بکه‌ی: رۆژانی سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له کاتژمێر 10تا 11ی به‌یانی، ژماره ته‌له‌فۆن: 071 873 3750
"گه‌رانه‌وه به‌ره‌و ماڵ – رێنوێنی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه" نامیلکه‌یه‌که به زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که به دڵخواز ده‌یانهه‌وێ بگه‌رێنه‌وه وڵاتی خیان.