Opiskelu Suomessa
مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی خوێندکار
بیانیانیش ده‌توانن له فێرگه‌کانی فینلاندی بخوێنن. ئه‌وان بۆ ماوه‌ی خوێندن پێویستیان به مؤله‌تی ئیقامه له فینلاند هه‌یه. گه‌ر خوێندنت زیاتر له سێ مانگ ده‌خایه‌نێ ده‌بێ داوای مؤله‌ت بکه‌ی.
یه‌که‌م داواکاری بۆ مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی خوێندکاری له ده‌ره‌وه‌ی فینلاند له رێگای نوێنه‌رایه‌تی فینلاند له‌و وڵاتانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ. له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا زانیاری زیاتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ داوای مۆڵه‌ت کردن و به‌ڵگه‌کانی پێویست بۆ داواکاری ده‌دۆزرێته‌وه. بۆ درێژه‌دانی مؤڵه‌ته‌که له پۆلیسی شاری شوێنی ژیان داوا ده‌کرێ.
شارۆڤه‌ندانی یه‌کیه‌تی ئورووپا و که‌سانی هاوچه‌شن پێویستیان به مۆڵه‌تی ئیقامه نیه. ئه‌وان ده‌بێ مافی ئیقامه‌یان له فینلاند تۆمار بکه‌ن، گه‌ر زیاتر له سێ مانگ له فینلاند بمێننه‌وه.
هه‌رخوێندنێک مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئیقامه به داواکار نادات. خوێندن به گشتی ده‌بێ بۆ پیشه یان بڕوانامه بێت. له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری دا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بۆ چ جۆر خوێندنێک مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی ده‌درێ ده‌دۆزرێته‌وه.
له ماڵپه‌ڕینووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دانی مۆڵه‌تی ئیقامه به خوێندکار به زمانی فینلاندی، سویدی ، ئینگلیزی ، فه‌ره‌نسی و ڕووسی به‌ده‌ست دێت.
داهاتی بژێوی له فینلاند
ده‌وڵه‌تی فینلاند به گشتی بژێوی خوێندکاری بیانی له فینلاند نادات. خوێندکار بۆ ژیانی خۆی پێویستی به پاره هه‌یه. که‌داوای مۆڵه‌ت ده‌که‌ی ده‌بێ به شێوه‌ی گشتی روونی که‌یته‌وه که چۆن بژێوی خۆت بۆ ژیان له فینلاند مسۆگه‌ر ده‌که‌ی. زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ران له به‌شی "مه‌رجه‌کانی بژێوی"”toimeentuloedellytys”..
گه‌ر که‌سێک ته‌نیا بۆ خوێندن بێته فینلاند، ئه‌و دانیشتووی هه‌میشه‌یی فینلاند ناژمێردرێ. ئه‌و مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌لایه‌ن کێلا
KELAوه ده‌درێ نیه.
زانیاری زیاتر له ماڵپه‌ڕی کێڵاوه به زمانه‌کانی فینلاندی، سویدی
و ئینگلیزی
به‌ده‌ست دێت.
کارکردن وه‌ك خوێندکارێك
گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانی له‌کاتی خوێندکاری‌دا به شێوه‌ی سنووردار کار بکه‌یت. بۆ نموونه ده‌توانی به‌شداری له ده‌وره‌ی راهێنان که به‌شێک له بڕوانامه‌ته بکه‌ی. هروه‌ها ده‌توانی به‌شێوه‌ی نیوه‌کات به‌شێوه‌یه‌ک که نابێ له هه‌فته‌دا له 25 کاتژمێر زیاتر بێ کار بکه‌ی. له‌کاتی پشووه‌کاندا ده‌توانی زیاتریش کار بکه‌ی. زانیاری زیاتر له‌وباره‌دا له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری له به‌شی "داخوا خوێندکار ده‌توانێ کار بکات"
Voiko opiskeluaikana tehdä työtä ده‌دۆزرێته‌وه.
زانیاری زیاتر
له به‌شی "خوێندن"ی بانکی زانیاری‌دا، زانیاری بۆ نموونه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سیسته‌می په‌روه‌رده له فینلاند و ئاڵترناتیوه‌کانی خوێندن له‌و وڵاته ده‌دۆزرێته‌وه.
له ماڵپه‌ری نووسینگه‌ی کۆچبه‌ریدا زانیاری زیاتر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مۆڵه‌تی ئیقامه‌ی خوێندکاران به زمانه‌کانی خواره‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه:
فینلاندی
سویدی
ئینگلیزی
نووسینگه‌ی کۆچبه‌ری Maahanmuuttovirasto له رۆژانی سێ شه‌ممه، چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه له کاتژمێر 10 تا 11ی سه‌رله به‌یانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێوه‌ندیدار به مافی نیشته‌جێ بوونی خوێندکاران و لێکۆله‌ران ده‌داته‌وه. ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 071 873 3720