Omistusasunto
"هاوسێی باش نرخی خانوو دوو به‌رابه‌ر ده‌کات."
(په‌ندێکی ئه‌ڵمانی)
خانووی خۆ
که‌سێك ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌یه‌کی کافی هه‌بێ ده‌توانێ خانووی خۆی بکڕێ. بۆ کڕینی خانوو ده‌کرێ له بانك قه‌رز وه‌ربگیرێ. به‌ڵام هه‌موو پاره‌ی خانوه‌که ناکرێ قه‌رز بێ. سیستمی قه‌رزی جۆراوجۆر هه‌یه، که بۆ نموونه بۆ ته‌مه‌نی جۆراوجۆر له‌به‌رچاو گیراوه. له بانک پرسیاری شێوه‌کانی پاشه‌که‌وت و قه‌رزی جۆراوجۆر بکه.
یارمه‌تی به‌هره‌ی بانکی
ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی به‌هره‌ی بانکی
و زه‌مانه‌ت
بۆ قه‌رز له بانکه‌وه ده‌دات. ده‌وڵه‌ت ڕاسته‌وخۆ قه‌رز بۆ گڕینی خانووی خۆ نادات. یارمه‌تی به‌هره‌ی بانکی له ڕێگه‌ی دوو سیستیمی جیاوازه‌وه ده‌درێت. یه‌کێکیان له ڕێگه‌ی سیستمی
ASP
وه ده‌درێت به‌و که‌سانه‌ی که خانووی یه‌که‌میان
ده‌کڕن هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی سیستمی یارمه‌تی به‌هره‌ی بانکیه‌وه.
-
ASP
سیستمی پاشه‌که‌وتی خانوو و یارمه‌تی‌یه بۆ قه‌رز له بانکه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و لاوانه له‌به‌رچاو گیراوه که بۆ یه‌که‌مین جار خانووی خۆیان ده‌کڕن. کاتێك ده‌ست ده‌کات به پاشه‌که‌وت کردن ده‌بێ ته‌مه‌نی 18-30ساڵ بێت.
-
باقی یارمه‌تیه‌کانی به‌هره‌ی قه‌رزی بانکی
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه (سه‌یری به‌شی"Omistusasunnot" بکه)زۆرتر بۆ دروست کردنی خانووی تاکی خۆ وه بۆ کڕینیخانووبه‌ره‌ی سهامیله‌به‌رچاو گیراوه. هه‌روه‌ها ده‌وله‌ت به شێوه‌یه‌کی تر یارمه‌تی کڕینی خانووی خۆ ده‌دات به‌و شێوه‌ی که به‌هره‌ی قه‌رزی بانكه‌که ده‌توانرێ له باجی که‌سه‌که دا‌بشکێنرێ.
له ماڵپه‌ڕی (Asuminen.fi)زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خانووی خۆ به زمانه‌کانی فنلاندی ، سویدی و ئینگلیزیبه‌ده‌ست دێت.
له ماڵپه‌ڕی زانیاری له‌سه‌ر نرخی خانوو (Asuntojen.hintatiedot.fi) زانیاری به زمانه‌کانی فنلاندی و سویدی سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌و خانووانه‌ی بۆ فرۆشتنن به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له ماڵپه‌ڕی (Ymparisto.fi)زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی کڕینی خانووی خۆ به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی موسته‌هلیکه‌وه ده‌توانیت ئه‌و بابه‌تانه بخوێنیته‌وه که له‌کاتی کڕینی خانوودا پێویسته له‌به‌رچاویان بگریت
.
به‌شه خانووی خۆ
ئه‌گه‌ر نه‌توانی ڕاسته‌وخۆ خانوو بکڕی، به‌شه خانوو ده‌توانێ ڕێگایه‌ک بێ بۆ ئه‌وه‌ی ببی به خاوه‌نی خانووی خۆت. که‌سه‌که سه‌ره‌تا به‌شیک له نرخی خانوه‌که ده‌دات. به‌م شێوه‌یه ئه‌و له سه‌ره‌تادا به‌قه‌ده‌ر به‌شه پاره‌که خاوه‌نی به‌شێک له خانوه‌که‌یه. شه‌ریکه‌ی خانوه‌که خاوه‌نی به‌شی هه‌ره زۆری خانوه‌که ده‌بێ. سه‌ره‌تا ئه‌و که‌سه له خانوه‌که‌دا وه‌ک کرێنشین تێیدا ده‌ژی، دواتر ده‌توانێ هه‌موو خانوه‌که بۆ خۆی بکڕێ.
له ماڵپه‌ڕی (Ymparisto.fi) زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به به‌شه خانووی خۆ هه‌یه به زمانه‌کانی فنلاندی، سویدی و ئینگلیزی.