Oma yritys
کاسبکاری پێویستی به شاره‌زایی پیشه‌یی هه‌یه
(
Yrittäjyys vaatii ammattitaitoa
)
له فنلاندا به چاوێکی باشه‌وه ده‌ڕواننه کار وکاسبی ئازاده‌وه. هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ وه‌ک کاسبکار سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ که ئایا کار وکاسبی ئازاد بۆ هه‌موو که‌س گونجاوه یان نا. ئه‌نجام دانی کار وکاسبی ئازاد پێویستی به زانینی پیشه، خوێندن، ناسینی بازاری کاری به‌شه‌که‌ی خۆت و کڕیاره‌کان و کاناڵه‌کانی فرۆش، زه‌وقی کارکردن و سه‌بر و ته‌حه‌موولی زۆر ده‌وێ. پێویسته یاساکانی کار وکاسبی ناوچه‌ی خۆ و ڕیسکه‌کانی له‌په‌یوه‌ند به کار‌و کاسبییه به‌باشی بناسی. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی کافی و نه‌خشه‌ی به‌دیقه‌تیش زۆر گرنگن. مه‌سه‌له‌یه‌ک که زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه که ئیده‌ی بنه‌ڕه‌تی چوونه پێشه‌وه‌ی کار وکاسبیه‌که له پڕۆژه‌ی تازه‌دا ده‌بێ باش بێ.
له فنلاندا ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ر که‌سێک هه‌یه که به خۆڕایی که‌لک له ڕاوێژی کاروکاسبی وه‌رگرێ. مه‌ڵبه‌نده‌کانی کاروکاسبی تازه له سه‌رتاسه‌ری فنلاندا ڕێنوێنی به‌و که‌سانه ده‌ده‌ن که حه‌ز ده‌که‌ن کار‌و کاسبی ئازاد بکه‌ن. کاتێک ئیده‌ی کاسبیه‌کی باشت له‌لادروست بوو، په‌یوه‌ندی به نزیکترین مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری کاروکاسبی ئازاده‌وه بگره. له‌وێدا پسپۆڕان یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ موتوربه‌کردنی ئیده‌ی کاسبیه‌که‌ت، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر بازار و ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتوو بوونی ئیده‌که و شیکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی کاره‌که ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌روه‌ها بۆ دارشتنی نه‌خشه‌ی کاری بازرگانیه‌که و پشتیوانی کردنی بڕیاره‌که‌ت بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی کاسبیه‌که ڕاوێژت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
ڕاوێژی خۆڕایی بۆ کاروکاسبی
ڕاوێژ و ڕێنوێنی له‌سه‌ر کاروباری کاسبی ئازاد به‌وردی:
لینکی تر:
له ماڵپه‌ڕی ئینتێرنیتی که له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه به‌ڕێوه ده‌برێت زانیاری به 20 زمان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی هاووڵاتیان و ده‌رفه‌تی کار وهه‌ڵسوورانی بازرگانی له یه‌کێتی ئه‌وروپا و له بازاڕی ناوخۆی تێدایه.
کۆرسی جۆراوجۆر بۆ کاسبکار
(
Yrittäjäkursseja
)
له مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌تگوزاری کار وکاسبی ئازادا پێ له‌سه‌ر گرنگی خوێندنی کار‌و کاسبی ئازاد داده‌نرێ. کۆرسی تایبه‌ت به کۆچبه‌رانیش هه‌یه. له ماڵپه‌ڕی خوێندن و په‌روه‌رده‌ن جۆراوجۆره‌وه ده‌توانرێ کۆرسی کار وکاسبی ئازاد ببینرێته‌وه:
یه‌کێک له باشترین لایه‌نه‌کانی کاسبکاری سه‌ربه‌خۆ بوونیه‌تی. کاسبکار ده‌سه‌ڵاتی بڕیادان به ده‌ستی خۆیه‌تی و لێپرسراویه‌تیش له ئه‌ستۆی خۆیه‌تی. زۆر گرنگه که له باری زانیاری و تواناوه به‌باشی خۆت به کاسبکاری ئاماده بکه‌یت، چونکه بوون به کاسبکار به‌بێ بوونی توانایی له کاره‌که‌دا و زمان نه‌زانینی کافی ریسکێکی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌شت له بیر بێت که هه‌ر ئیمزا کردنیک وابه‌سته‌ت ده‌کات به په‌یمانێک و لێپرسراویت لێی، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک بخوێنه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی هیچ په‌یمان و رێکه‌وتن نامه‌یه‌ک ئیمزا بکه‌یت. له بیرت بێ که له‌و کاته‌وه‌ی که ئاگاداری ده‌نووسیت بۆ به ده‌ست به‌کار بوونت به کار و کاسبی بۆ تۆماری بازرگانی و دائیره‌ی باج ئیتر تۆ ده‌بیته کاسبکار. دوای ئه‌وه چیتر که‌سێکی بێکار نیت که به‌شوێن کار په‌یداکردنه‌وه بیت.
زانیاری زیاتر
Yritys-Suomen vaihtuva artikkeli
لێره‌شدا چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی جۆراوجۆری کاروکاسبی به فنلاندی باس ده‌کات.
به‌سه‌رهاتی کاروکاسبی لاوانی کاسبکار له ماڵپه‌ڕی کاسبکارانی ناوه‌ڕاستی فنلاندا به فنلاندی .
له ماڵپه‌ڕی کاروکاسبی فنلاندا باسی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت، که چۆن کاروباری کاسبی خۆت به یارمه‌تی کۆمپیوته‌ر گه‌شه پێ ده‌ده‌یت.