?Miten haet työtä
"ئه‌گه‌ر سێوت ده‌وێ، ده‌بێ داره‌که‌ی راوه‌شێنی"
(په‌ندێکی بولغاری)
پێش داواکردنی کار
کاتێک داوای کار ده‌که‌یت و پێویستت به یارمه‌تیه، بۆ ئه‌وه چه‌ندین ڕێگات هه‌یه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ت له بیر بێت که له‌هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که خۆت چالاکانه شوێن کار بکه‌ویت. سه‌رنج بده که هه‌موو به‌ڵگه‌کانت به‌رۆژ کراون. . باشتر وایه که هه‌موو به‌ڵگه‌کانت وه‌رگێردرابێتنه سه‌ر زمانی فینلاندی یان سویدی. بڕوانامه‌کانی خوێندنی پیشه‌یی یان زانکۆ باشتر وایه په‌سند کراو یان هاوسان کراو بن، چونکه ئه‌وکاره یارمه‌تی خاوه‌نکار ده‌دات تا ئاستی خوێندنت بزانێ. په‌سه‌ند کردن یان هاوسان کردنی بڕوانامه‌کان به پاره‌یه. زانیاری زیاتر له‌و باره‌دا له به‌شی کاری ماڵپه‌ری بانکی زانیاری بخوێنه‌وه.
گه‌ر نازانی چ جۆر کارێکت پێخۆشه ئه‌نجام بده‌ی، ده‌توانی کات له راوێژکاری هه‌ڵبژاردنی پیشه له نووسینگه‌ی کاردۆزینه‌وه وه‌رگری. بۆ زانیاری زیاتر له نووسینگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی کاری شوێنی ژیانی خۆت پرسیار بکه.
کاتێک که‌سێک داوای کار ده‌کات نابێ هه‌ڵاواردرێ. کاتێک خاوه‌ن کار پێویستی به کرێکاری تازه هه‌بێ، ئه‌و نابێ مه‌رجی وا دابنێ که پێوه‌ندیان به ئه‌نجامی کاره‌که‌وه نیه. مرۆڤ نابێ به هۆی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، زمان، ئایین، بیروباوه‌ڕ، بۆچوون، باری ته‌ندروستی، که‌م ئه‌ندامه‌تی، مه‌یلی سێکسی، سێکس یان ناسنامه‌ی سێکسی هه‌ڵاواردرێ. هه‌ڵاواردن قه‌ده‌غه‌یه بۆ نموونه به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون یان دووگیانی بوونه‌وه.
له ماڵپه‌ڕی ئیفۆبانکیه‌وه
له کاتی هه‌ڵاواردندا یارمه‌تی له‌کوێوه وه‌رده‌گریت؟
ته‌ماشا بکه.
رێزوومه (
CV
) یان کورته‌ی پێشینه‌ی کار‌و خوێندن
له بیرت بێ که‌رێزوومه
(CV)
که‌ت تازه بکه‌یته‌وه. رێنوێنی پێویست به زمانی فینلاندی له ڕێنوێنی داواکردنی کاره‌وه له ماڵپه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌وه
به‌ده‌ست ده‌هێنی.
لیره‌وه سه‌یری نموونه‌ی رێزوومه (CV) به فینلاندی
(doc)
بکه.
نموونه‌که وه‌رگێردراوه بۆ ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
عه‌ره‌بی
(doc)
ئینگلیزی
(doc)
سربوكرواتی
(doc)
ڕووسی
(doc)
رێزوومه‌ی
Europass
Europass رێزوومه‌ی گشتی ئورواییه. ئه‌و له پێنج به‌ڵگه‌نامه‌ی که مه‌به‌ستیان هاوکاری کردنی خوێندکار یان کرێکاره بۆ سه‌لماندنی زانیاری و کارناسی خۆی پێک دێ. به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌هه‌موو وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئورووپا و بازارێ هاوبه‌شی ئورووپا وه‌ک یه‌کن. ده‌توانی له کاتی داواکردنی شوێنی خوێندن یان کار کردن له
Europass
که‌ڵک وه‌رگری.
Europass
به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وکه‌سانه به‌که‌ڵکه که بیانهه‌وێ له وڵاتێکی دیکه‌ی ئورووپا داوای کار یان خوێندن بکه‌ن.
نموونه‌کانی رێزوومه‌ی
Europass
به زمانه‌کانی (بولغاری، چێکی، دانمارکی، ئاڵمانی، یۆنانی، ئینگلیزی، ئێسپانیایی، ئێستۆنی، فه‌رانسی، کرۆواتی، ئیسله‌ندی، ئتالی، لیتوانی، لاتڤیایی، مه‌جاری، هۆله‌ندی، نۆرڤێژی، پۆله‌ندی (لێهێستانی)، پورتقاڵی، رۆمانی، سلۆڤێنی، فینلاندی، سوێدی و تورکی).
ماڵپه‌ری رێزوومه‌ی Europassی فینلاند.
داوای کار
کاتێک داوای کار ده‌که‌ی، له بیرت بێ داوای جیاواز بۆ کاری دیاری کراو بنووسی. کات بۆ نووسینی داوای کار ته‌رخان بکه. مه‌به‌ستی داوای کار راکشانی سه‌رنجی خاوه‌ن کاره تا بتوانی کاتی چاوپێکه‌وتن به‌ده‌ست بێنی. رێنوێنی پێویست بۆ داوای داڕشتنی داوای کار ده‌توانی له "رێنوێنی داوای کار" له به‌شی "داوای کار" و دواتر "به‌ڵگه‌نامه‌کانی داوای کار" ده‌دۆزرێته‌وه. له بیرت بێ که به‌وردی ئاگاداری شوێنی کار به‌رله نووسینی داوانامه‌که‌ت بخوێنیه‌وه. لێره‌وه سه‌یری نموونه‌یه‌کی داوای کارکردن به زمانی فینلاندی بکه.
نموونه‌که وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر ئه‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
عه‌ره‌بی
ئینگلیزی
سربوكرواتی
ڕووسی
ڕێنوێنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاگاداری شوێنه‌کانی کارکردن به‌م زمانانه‌ی خواره‌وه:
فینلاندی
عه‌ره‌بی
ئینگلیزی
سربۆکرۆاتی
ڕووسی
چاوپێکه‌وتنی کاری
ئه‌گه‌ر بۆ چاوپێکه‌وتنی کاری بانگ کرایت، له بیرت بێ که به‌باشی خۆتی بۆ ئاماده بکه‌یت. پێشوه‌خت بیر له‌و پرسیارانه بکه‌وه که له‌وانه‌یه خاوه‌ن کار لێت بپرسێ و بیر له‌وه بکه‌وه که ده‌تهه‌وێ چ پرسیارێک بکه‌ی. کاتێک خۆت بۆ چاوپێکه‌وتنی کاری ئاماده ده‌که‌ی، ده‌توانی یارمه‌تی له رێنوێنی داوای کار له به‌شی ”
Työnhaku
”
و دواتر له ”
Työpaikkahaastattelu
”
وه‌رگری.
ئه‌گه‌ر به شوێن کاردا ده‌گه‌رێی، کاتێک که هێشتا له‌سه‌ر کاریت، بۆ چاوپێکه‌وتنی کاریه‌که به‌ڵگه‌ی کاری کاتی یان گرێبه‌ستی کاره‌که له‌گه‌ل خۆت ببه.
له ماڵپه‌ری Expat Finlandدا زانیاری له سه داوای کارکردن به زمانی ئینگلیزی ده‌دۆزرێته‌وه. له به‌شی Mistä työtä
ماڵپه‌ری بانکی زانیاری‌دا، زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له‌کوێ ده‌توانی دوای کار بگه‌رێێ.
سه‌رکه‌وتوو بی!