?Mistä rahoitusta opiskeluun
هاووڵاتی بێگانه ده‌توانێ یارمه‌تی خوێندن وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له فنلاندا بژی و هۆی نشینگه‌ییه‌که‌ی شتێکی تر بێت که جیاوازبێت له خوێندن. خوێندنه‌که ده‌بێ له فنلاندا بێت و لانی که‌م هه‌شت هه‌فته بخایه‌نێت. ده‌بێ خوێندنه‌که چالاکی سه‌ره‌کی که‌سه‌که بێت.
خوێندنی پیشه‌یی کاتێك وه‌ك چالاکی سه‌ره‌کی چاوی لێ ده‌کرێت که خوێندنه‌که له هه‌فته‌یه‌کدا لانی که‌م 25 سه‌عات بێت. خوێندنی ئاماده‌یی وه‌ك چالاکی سه‌ره‌کی چاوی لێ ده‌کرێت کاتێك کۆی کۆرسه‌کانی لانی که‌م 75 کۆرس بێت. خوێندن له خوێندنگای باڵا وه‌ك چالاکی سه‌ره‌کی چاوی لێ ده‌کرێت ئه‌گه‌ر له کۆتایی خوێندنه‌که‌دا به‌ڵگه‌ی کۆتایی هێنان بدرێ یان کۆی وانه‌کانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌کی ناوه‌نجی لانی که‌م پێنج خاڵی خوێندنه بۆ هه‌ر مانگێکی خوێندن.
خوێندنی گه‌وره‌ساڵان چالاکیه‌کی لاوه‌کیه، یارمه‌تی خوێندنی بۆ نادرێ.
بێکاران ده‌توانن له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا بخوێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بێکاریه‌که‌ی له‌ده‌ست بدات. کۆچبه‌رانێك که له‌ژێر سایه‌ی به‌رنامه‌ی جێگیربووندان، کاتێك له ئاماده‌یی گه‌وره‌ساڵاندا بخوێنن، ده‌توانن یارمه‌تی جێگیربوون وه‌رگرن.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به خوێندن
له کێڵاوه
،
Opintoluotsi
یان له خوێندنگاکانه‌وه به‌ده‌ست دێت. له ماڵپه‌ڕی کێڵادا هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به
یارمه‌تی خوێندنی خوێندکارانی بێگانه
به‌ده‌ست دێت.
له کاتی
خوێندنی وابه‌سته به هیزی کار
دا
کۆچبه‌ر ده‌توانێ یارمه‌تی جێگیربوون، پاره‌ی بێ‌کاری یان یارمه‌تی خوێندن وه‌ربگرێ.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پرسیاری زیاتر له فه‌رمانگه‌ی کاروبژێوی و کێڵا بکه. زانیاری زیاتریش له ماڵپه‌ڕی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کار
دا
به‌ده‌ست دێت.