?Millaista työtä
"کار شتێکی باشه، به‌مه‌رجێک ژیانت له بیر نه‌چێته‌وه"
(په‌ندێکی بانتوویی)
باسی کارکردن له فنلاندا
کاتێک به دوای کاردا ده‌گه‌ڕێیت و بیر ده‌که‌یته‌وه که ده‌ته‌وێ چ جۆره کارێک بکه‌یت، سه‌باره‌ت به خوێندنی پیشه‌که و ئه‌رکه‌کانی کاره‌که له فنلاندا پرسیار بکه. ئه‌وانه له‌وانه‌یه جیاواز بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وڵاتی خۆتدا هه‌یه. بۆ زانیاری زیاتر له دائیره‌ی کاره‌که‌ی خۆت پرسیار بکه.
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پیشه و پشتیوانی بۆ نه‌خشه‌دارشتنی کاروباری پیشه‌یی
له ئینته‌رنێتدا سه‌باره‌ت به پیشه جۆراوجۆره‌کان زانیاری زۆر هه‌یه: بۆ پیشه‌یه‌کی دیاری کراو چ جۆره خوێندنێک پێویسته، مووچه له کاری جۆراوجۆردا چه‌نده‌یه وچۆن ده‌درێ، کار په‌یداکردن له به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا تا چه‌نده ئاسانه.
له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی کاروبژێویه‌وه
زانیاری سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌دارشتنی کاروباری پیشه‌یی به‌زمانی فنلاندی (
suomeksi)، سویدی (
ruotsiksi)
و ئینگلیزی (
englanniksi) به‌ده‌ست ده‌هێنیت
.
له مالپه‌ڕی تۆڕی پیشه‌وه (
Ammattinetti -sivuilla
) ده‌توانیت پیشه‌ی جۆراوجۆر به زمانی فنلاندی و سویدی بخوێنیته‌وه.
هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر پیشه‌ی دڵخوازی خۆت و جێگاکانی خوێندن و ئاسۆی گه‌شه پێدانی به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له خزمه‌تگوزاری نه‌خشه‌دارشتنی کاروباری پیشه‌یی گه‌وره‌ساڵانه‌وه له A-URA ده‌توانیت زانیاری سه‌باره‌ت به کارکردن، پیشه‌ی جۆراوجۆر وخوێندن وه ده‌توانیت به فنلاندی سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌خشه‌دارشتنی کاروباری پیشه‌یی مه‌شق بنووسیته‌وه.
یارمه‌تی تایبه‌تی تاکه که‌سی بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه (
Yksilöllistä apua ammatinvalintaan)
ئایا بۆ هه‌ڵبژاردنی پیشه پێویستت به یارمه‌تی هه‌یه؟ ده‌توانی له فه‌رمانگه‌ی کاروبژێوێیه‌که‌ت بۆ لای ڕاوێژکاری هه‌ڵبژاردنی پیشه کات بگریت.